وهقفهكانی سوننه و شیعه، دامه‌زراوه‌ی گشتی یان په‌راوێزێك بۆ گه‌نده‌ڵی؟
بڵێسه جه‌بار فه‌رمان
- ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی
دۆسێی ئه‌وقاف له عیراق یه‌كێكه له‌و دۆسێیانه‌ی كه ماوه‌یه‌كی كه‌مه له میدیادا دركی پێ كراوه، ساڵانێكی زۆره له لایه‌ن كه‌سانێكه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت كه وه‌ك ده‌وترێت دوور له وردبینیی چاودێریی دارایی و ده‌سته‌ی نه‌زاهه و میدیا و هاووڵاتییان و رای گشتی به به‌هانه‌ی پیرۆزییه‌وه گه‌نده‌ڵیی تێدا ده‌كرێت به‌جۆرێك كه ده‌وترێت داهاتی وهقفهكانی شیعه و سوننه نزیكه له داهات و ده‌ستكه‌وتی مادیی ده‌وڵه‌ته‌وه.
ئه‌م دۆسیه‌یه داهات و موڵك و ماڵێكی ئێجگار زۆر له‌خۆ ده‌گرێت، بۆیه‌ش كه‌م كه‌س توانیوێتی باس له گه‌نده‌ڵیی نێو وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف بكات، به‌تایبه‌تی دۆسێی وه‌قف.
هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك كه ده‌ست بۆ ئه‌م دۆسێیه ده‌بات، به دژ به ئایین و خوا و به لاده‌ر و كافر تۆمه‌تبار ده‌كرێت و چه‌ندین تۆمه‌تی تری بۆ هه‌ڵده‌به‌سترێت.
له‌سه‌رده‌می فه‌رمانڕه‌وایی عوسمانییه‌كانه‌وه تا ئێستا، كه‌سانێكی زۆر دوای كۆچ كردنیان هه‌موو سامانه‌كانیان یاخود به‌شێك له سه‌روه‌ت و سامانه‌كانیان له رێگای خوادادا به‌خشیووه، ئه‌م سه‌روه‌ت و سامانه له‌پێناو ئایین و رێگای خودادا وه‌قف كرابوون، به‌شێوه‌یه‌ك ژماره‌یان زیادیكرد كه حكومه‌ته‌كانی پێشووی ناچاركردبوو كه ئه‌وقاف له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌وه بكات به وه‌زاره‌تێكی تایبه‌ت به‌و بواره.
"دوای پرۆسەی ئازاد کردنی عێراق هەموو دامودەزگا و وەزارەتەکان هەڵوەشانەوە"
له دوای ساڵی ٢٠٠٣ و پرۆسه‌ی ئازادكردنی عیراقه‌وه، هه‌موو داموده‌زگا و وه‌زاره‌ته‌كانی ده‌وڵه‌ت هه‌ڵوه‌شانه‌وه له ناویشیاندا وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف.
ئه‌م وه‌زاره‌تانه به رێنمایی نوێوه كه له لایه‌ن فه‌رمانڕه‌وایانی نوێوه بۆیان ده‌رچوو، سه‌رله‌نوێ بنیاتنرانه‌وه.
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف به پێی رێنماییه نوێیه‌كه كرا به دوو به‌شه‌وه، دیوانی وه‌قفی شیعی و دیوانی وه‌قفی سوننی. لێره‌وه ئاژاوه و ئاڵۆزیه‌كان ده‌ستیانپێكرد.
چۆنێتی دابه‌شكردنی ئه‌و سه‌روه‌ت و سامانه، بۆته گرفتێكی سه‌ره‌كیی تایفی. له‌لایه‌كه‌وه به‌رژه‌وه‌ندیی فیكری تایفی زاڵه به‌سه‌ریدا، له‌یه‌كیش پێگه‌ی سیاسی حزبه‌كان و له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ته‌ماعی هه‌ندێك به‌ناو پیاوی ئاینی، واتا دابه‌شكردنی ئه‌م دۆسێیه ره‌هه‌ندی سیاسی و ئایینی و ئابووریی لێ كه‌وتۆته‌وه.
هه‌رچی زانایانی سوننه‌ن له پارێزگاكانی به‌غدا و نه‌ینه‌وا و سه‌ڵاحه‌دین و ئه‌نبار له‌و بڕوایه‌دان كه له رێگه‌ی ئه‌و دۆسێیه‌وه هه‌وڵ ده‌درێت هه‌ژموونی شیعه مه‌زهه‌به‌كان زیاتر بكرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌و وهفقانهی له‌و پاریزگایانهدان به بۆچوونی ئه‌وان ده‌بێت سه‌ربه وه‌قفی سوننه بێت، به‌ڵام وه‌قفی شیعه به ئیستیحقاقی خۆی ده‌زانێت و داوای خاوه‌ندارێتیان ده‌كات.
له دیوه سیاسییهكهشیهوه حزبه‌كان هه‌وڵ ده‌ده‌ن سامانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و داهاته‌كه‌ی بۆ سه‌ركه‌وتنی خۆیان و بره‌ودان به ده‌سه‌ڵاتی حزبه‌كانیان به‌كار بهێنن.
كه‌سانێكی هه‌لپه‌رست و پارهخواز له هه‌ردوو مه‌زهه‌ب له هه‌وڵی زیاتر خۆ دهوڵهمهندكردندان له رێگای ئه‌م وهقفانهوه.
"داهاتی ڤاتیکان لە داهاتی ئیتاڵیا زیاترە"
له ده‌ستپێكی مرۆڤایه‌تیه‌وه هه‌وڵدراوه به ناوی ئایینه‌وه پاره و سه‌رانه له خه‌ڵك وه‌ربگیرێت و پیاوه ئاینییه‌كان خۆیانیان پێ ده‌وڵه‌مه‌ند كردووه، ئه‌م دیارده‌یه‌ش له هه‌موو ئاینه‌كاندا به‌دی ده‌كرێت.
بۆ نموونه ڤاتیكان و سه‌روه‌ته‌كه‌ی نموونه‌یه‌كی زیندوویی ئه‌و مێژووه‌ن كه تا ئه‌مڕۆش به‌رده‌وامه، داهاتی ڤاتیكان له داهاتی ئێتالیا زۆر زیاتره، ڤاتیكان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له ئیتالیا و له رۆمای پایته‌ختی ئه‌و وڵاته‌دایه، به‌ڵام حكومه‌تێكی خۆجێیی خۆی هه‌یه و یاسای تایبه‌ت به خۆی هه‌یه. داهات و ئابووریی سه‌ربه‌خۆی خۆشی هه‌یه. هه‌روه‌ها سوپای تایبه‌ت به خۆی هه‌یه.
له عیراقدا به هه‌مان شێوه هه‌وڵ ده‌درێت پارێزگاكانی كه‌ربه‌لا و نه‌جه‌ف تایبه‌تمه‌ندیی خۆیان هه‌بێت و داهاتی گه‌شتیاره ئاینییه‌كان بۆ خۆیانه و ناگه‌ڕێته‌وه بۆ خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت.
ئه‌م جۆره هه‌وڵانه له ساڵی ٢٠١٧ ه‌وه روو له زیادبوونن، وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف له هه‌موو عیراقدا موڵكی هه‌یه، موڵكی ئه‌م وه‌زاره‌ته ته‌نها مزگه‌وت و زه‌ویی و حوجره له خۆناگرێت، به‌ڵكو دوكان و مۆڵ و باڵه‌خانه‌كانیش له‌خۆده‌گرێت به داهاتهكانیانهوه، هه‌ندێك له‌و موڵكانه‌ی كه وه‌قف كراون له نێوان وه‌زاره‌تی شوێنه‌وار و وه‌زاره‌تی ئه‌وقافدا كێشه‌یان له‌سه‌ره.
وه‌زاره‌تی شوێنه‌وار له‌و بڕوایه‌دایه، ئه‌و بینایانه مێژووی عیراقن و موڵكی هه‌موو هاووڵاتییهكن و پاراستنیشیان ئه‌ركی ئه‌وانه.
له‌و باره‌یه‌شه‌وه مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران هه‌وڵی دا به بڕیارێك كۆتایی به‌و گرفت و ئاژاوه‌یه بهێنێت.
حكومه‌تی عیراق بڕیاریدا بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ئه‌و موڵكانه‌ی كێشه‌یان له‌سه‌ره له نێوان هه‌ردوو وه‌قفی شیعه و وه‌قفی سوننه، له رێگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه یه‌كلایی بكرێنه‌وه.
هه‌ركام له‌و دوو دامه‌زراوه‌یه ده‌نگی زیاتریان له‌و ناوچانه به‌ده‌ستهێنا كه موڵكه وه‌قف كراوه‌كانی تێدایه، ئه‌وا وه‌قفی كێشه‌له‌سه‌ر بۆ ئه‌و لایه‌نه ده‌بێت، ئه‌م بڕیاره‌ی كازمی ناڕه‌زایی زۆری لێكهوتهوه. چونكه خه‌ڵكانێكی زۆر به بڕیارێكی نادروست و بره‌ودان به تائیفیهتیان ناوزه‌دكرد.
له ژێر گوشارێكی زۆری پیاوانی ئاینی و كه‌سایه‌تی و سیاسییه‌كان، كازمی بڕیاره‌كه‌ی خۆی سڕكرد و لیژنه‌یه‌كی دروستكرد بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و دۆزینه‌وه‌ی تاپۆی ئه‌و موڵكانه و سه‌لماندنی خاوه‌ندارێتییان.
ئه‌م بابه‌ته بابه‌تێكی ئاڵۆز و پڕ ململانێی مه‌زهه‌بیه به‌هۆی ئه‌وه‌شه‌وه كه له شه‌قامی كوردستاندا كه‌مترین ئاگایی له‌باره‌یه‌وه هه‌یه، به‌پێویستم زانی تیشكی بخه‌مه سه‌ر.
"نابێت بابه‌تی چاكسازیی و حوكمی قانون سڵ له هیچ سنوورێك بكاته‌وه"
یاسای وه‌قفی شیعه له ساڵی ٢٠١٢ له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقه‌وه ده‌ركراوه، واته وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌كی یاسایی ناسراوه. سه‌رۆكی دیوانی وه‌قفی شیعه به پله‌ی وه‌زیر دانراوه به یاسا. له‌مه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت چه‌ند گرنگی به پێگه‌ی ئه‌م وه‌قفانه دراوه.
له‌به‌رامبه‌ردا وه‌ك ته‌وافوقێك، یاسای وه‌قفی سوننه‌ش له ساڵی ٢٠١٣ له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقه‌وه ده‌ركراوه و سه‌رۆكی دیوانی وه‌قفی سوننه به پله‌ی وه‌زیر به‌پێی یاساكه دانراوه.
ده‌سه‌ڵاتی بڕیاردان و مامه‌ڵه‌كردن به موڵك و ماڵی ئه‌و وه‌قفه‌ی پێی دراوه، وه‌ك چۆن به وه‌قفی شیعه‌ش دراوه.
كه‌م كه‌س و دامه‌زراوه تائێستا ده‌توانن ره‌خنه‌ی راسته‌وخۆ له‌م دوو دامه‌زراوه و خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵاته‌كانیان بگرن.
بۆیه به‌بڕوای من نابێت بابه‌تی چاكسازیی و حوكمی قانون سڵ له هیچ سنوورێك بكاته‌وه. قورسترین جۆری گه‌نده‌ڵی و لادانی قانونی، به‌ناوی ئایین و مهزههبهوهیه.
له عیراق به‌ئاشكرا به‌ناوی خودا و ئایین و مه‌زهه‌به‌كانه‌وه گه‌نده‌ڵی و یاسا شكاندن ده‌كرێت، ئه‌م بابه‌ته له عیراق كه‌مترین ره‌خنه و لێكدانه‌وه‌ی بۆ ده‌كرێت، چونكه هه‌ڕه‌شه‌ی له‌سه‌ره و له‌لایه‌ك هه‌ركه‌سێك ره‌خنه‌ی لێ بگرێت، به بێ ئاینی ته‌خوین ده‌كرێت و له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه به دژایه‌تیی پیرۆزییه‌كان ته‌خوین ده‌كرێت.
ئه‌م بابه‌ته له وردبوونهوهنهدا ده‌رده‌كه‌وێت كه به‌ناوی ئایین و مه‌زهه‌به‌وه چه‌ندین گه‌نده‌ڵی و به‌هه‌ده‌ردان ده‌كرێت، له‌هه‌مان كاتدا له عیراقدا گه‌نده‌ڵی له‌سه‌ر حسابی موڵكی گشتی و داهاتی گشتی چۆن به قانونی كراوه.