سەبارەت بە کەمپەینی ناوی من ناوی دایکمە

عەدالەت عومەر

 

لە دوای شەری جیهانی دووەم لە ساڵی ١٩٤٥ ئەو وڵاتانەی دوچاری شەڕ هاتبوون بەتایبەتی ژنان و کچانی ئەڵمانیا کە دوچاری دەستدرێژی سێکسی ببوون لە ماوەی یەک ساڵدا  ٣٧ هەزار منداڵ لە دایک بوون کە باوکیان دیار نەبوو،  حکومەتی ئەڵمانیا وەکو رێگە چارە بۆ چارەسەرکردنی داهاتووی ئەو منداڵانە کە بێ ناسنامە بوون هەستا بە ناوی دایکیان ناسنامەی بۆ دەرکردن .

 

جا ئێستا ئەو کەمپینە بۆ ئەو ژن و کچانەی لەسەردەمی شەڕ و کوشتار بەتایبەتی هێرشی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە شنگال یان هاوشێوەی ئەوان رفێنران و بەزۆر دەستدرێژی کرایە سەریان و کڕین و فروشتنیان پێکرا و دواتر رزگار کران و لەو نێوەندە منداڵیان بوو و ئێستا بێ ناسنامەن ئەگەر ئەمە یاسایەک یان بڕیارێکی بۆ دەربچێت دەتوانن ناسنامەیان بە ناوی دایکیان بۆ دەربچێت، تا لە داهاتوودا لە ناو کۆمەڵگا کەمێک ئاسایی بژین ئەوە پڕۆژەیەکی تایبەتە بۆ چارەسەر کێشەیەکی گەورە جا بۆ هەموو ئەوانەی دژایەتی ئەم کەمپینە بەبێ زانیاری دەکەن بە ئاسایی وەریبگرن و پاڵپشتی بکەن.

 

چونکە کەس بەتەما نیە هەمووان رێز بکات ناسنامەی تازەیان بۆ دەربێنێ ناویان بۆسەر ناوی دایکیان بگۆرێت. "ئەوە نە کارەساتە نە وەڵامدانەوەی دەوێت لای خوا بەڵکو پادداشتی لەسەرە"، لەبیریشتان نەچێت لە کۆمەڵگای ئێمە و مانان چونکە نازانم ئەوانەی تر چۆنن مرۆڤ کە دەمرێت بەناوی دایکی تەلقین دەدرێت چونکە دایک پیرۆزە و لە بیریشمان نەچی ئەوەندە دایکی بەهێز و قارەمانمان هەبوو لە مێژوو کە کوڕەکان بە خۆیان بە شانازیەوە خۆیان بە ناوی دایکیان ناساندووە.

لێرەدا بە پێویستی دەزانم دەستخۆشی لە رێکخەرانی ئەو کەمپینە بکەم و هیوای سەرکەوتنیان بۆ بخوازم.