نیەتپاکی و بەرپرسیارێتی؛ خوێندنەوەیەک بۆ پەیامی ئاشتیخوازانەی بەڕيز ئۆجالان

موژدە عەلی - نووسەرو مامۆستا

لە مێژووی ململانێ سیاسییەکاندا، کەم سەرکردە هەن کە بتوانن لەناو سەختییەکانی گۆشەگیرییەوە، ڕێگەی ڕزگاری و ئاشتی بۆ گەلەکەیان و ناوچەکەش نیشان بدەن. بەڕێز ئۆجالان، لە بەشێک لە پەیامی ئەم جارەیدا دەڵێت: "داوا لە هەموان دەکەین بۆ پرۆسەی دیموکراتیک و سەروەری یاسا بەرپرسیاریتی گرنگ بگرنە ئەستۆ"، جارێکی دیکە سەلماندی کە نیەتپاکی ئەو بۆ چەسپاندنی ئاشتییەکی سەربەرزانە، ستراتیژێکی قووڵ و بێگومانە. نیەتپاکی وەک بناغەی پێکەوەژیان نیەتپاکی بەڕێز ئۆجالان لەوەدا کورت دەبێتەوە کە ئەو "چارەسەری سیاسی" لە سەرووی هەموو بژاردە سەربازییەکانەوە دەبینێت.

 

ئەو نیشانی داوە کە ئامادەیە قوربانی بە هەموو شتێک بدات لەپێناو بەدیهێنانی مۆدێلێکی دیموکراسی کە تێیدا گەلان بە ئازادی بژین. ئەم نیەتپاکیە لەم خاڵانەدا ڕەنگ دەداتەوە:

• پێداگری لەسەر دیالۆگ: بەکارهێنانی زمانی گفتوگۆ وەک تاقە ڕێگەی چارەسەر.

• دووربینی سیاسی: تێگەیشتن لەوەی کە سەقامگیری ناوچەکە تەنها بە ئاشتی بەدی دێت.

• بەرپرسیارێتی بەرامبەر مرۆڤایەتی: هەوڵدان بۆ کۆتاییهێنان بەو ئازارانەی کە دەیان ساڵە گەلی کورد پێوەی دەناڵێنێت گرنگی و ڕەهەندەکانی پەیامەکەی ئەمجارەی پەیامی ئەمجارەی بەڕێز ئۆجەلان تەنها پەیامێکی سیاسی سادە نییە، بەڵکو بانگەوازێکی گشتگیرە بۆ هەموو لایەک لە تورکیادا

١- بانگەواز بۆ سەروەری یاسا: بەڕێزئۆجەلان بە داواکردنی "سەروەری یاسا"، متمانەی خۆی بەوە نیشان دەدات کە کێشەی کورد دەبێت لە چوارچێوەیەکی یاسایی و دەستووریدا چارەسەر بکرێت، ئەمەش بەرزترین ئاستی پێگەیشتوویی سیاسییە.

٢-بەرپرسیارێتی گشتگیر: کاتێک دەڵێت "داوا لە هەمووان دەکەین"، مەبەستی ئەوەیە کە ئاشتی ئەرکی تەنها لایەنێک نییە، بەڵکو دەوڵەت، لایەنە کوردییەکان و کۆمەڵگەی مەدەنی دەبێت پێکەوە ئەو بەرپرسیارێتییە هەڵبگرن.

٣- پرۆسەی دیموکراتیک: جەختکردنەوە لەسەر دیموکراسی وەک جێگرەوەی توندوتیژی، نیشانەی ئەوەیە کە کورد دەیەوێت لە ڕێگەی دامەزراوە مەدەنی و سیاسییەکانەوە مافەکانی بەدەستبهێنێت.

 

کەواتە "ئاشتی لە شەڕ ئازایەتی زیاتری دەوێت" هەربۆیە بەڕيزئۆجالان بەم بانگەوازەی بۆ بەرپرسیارێتی، نیشانی دا کە ئازاترین کەسە بۆ گرتنەبەری ڕێگەی ئاشتی و یاسا." بە کورتی: پەیامی ئەمجارەی بەڕێز ئۆجەلان وەک "نەخشەڕێگایەکی ڕوون" وایە بۆ تێپەڕاندنی قەیرانەکان. نیەتپاکی ئەو بۆ هەمووان ڕوونە، ئێستا ئەرکی لایەنەکانی دیکەیە بەدیاری کراوی تورکایە کە وەڵامی ئەم بانگەوازە بدەنەوە و بەرپرسیارێتی مێژوویی خۆیان بگرنە ئەستۆ بۆ ئەوەی ناوچەکە بەرەو ئایندەیەکی دیموکراتیک و ئارام هەنگاو بنێت.