هێزى ژن له كایه‌ى بڕیارى سیاسى..
هێزى ژن له كایه‌ى بڕیارى سیاسى.. نانسى بیلۆسى وه‌ك نموونه
ئەڤین ئەحمەد - ڕۆژنامەنووس
هێزى ژن له كایه‌ى بڕیارى سیاسى..
نانسى بیلۆسى وه‌ك نموونه
نانسى بیلۆسى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى ئه‌مریكا جوڵه سیاسیه‌كانى دۆناڵد ترامپ بلۆك ده‌كات، و ئه‌و ئه‌ركه‌ش به سه‌رۆكى سوپا سالارى ئه‌مریكا ده‌سپێرێت.
تا ئێره ڕووداوێكى زۆر ئاساییه له وڵاتێكى خاوه‌ن فۆرم و ناسنامه‌ى دیموكراسى كه تێیدا تاك به بێ جیاوازى ڕه‌گه‌زى، به‌ده‌ر له ئینتیما وكاریگه‌رى سیاسى، و به پشت به‌ستن به هێزى بڕیاردان له ساته‌وه‌خته هه‌ستیاره‌كاندا ڕووبدات، و ژنێك ببێته فریادڕه‌سى نه‌ته‌وه‌یى و بڕیار له‌سه‌ر سیاسه‌ت و ستراتیژى ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ جیهانى ده‌ره‌وه بدات.. به‌ڵام، لاى ئێمه‌ى كورد وه‌كو به‌شێك له گه‌لانى رۆژهه‌ڵات و دنیاى سێیه‌م ڕه‌نگه هێشتا هه‌ر له‌و چه‌رخه‌دا بسورێینهوه و بپرسین چۆن ده‌كرێت ژنێك سه‌رۆك بلۆك بكات.. ئه‌وه چ دارێكى سیحرییه، كام ئه‌قڵیه‌ته‌یه ژنێك ده‌كاته سه‌نته‌ر بۆ ئه‌وه‌ى بڕیار له چاره‌نووسى ئه‌مریكاى زلهێز بدات؟.
سوڕى دیموكراسى ئاوایه .. كاتێك دیموكراسى ڕاسته‌قینه به‌رپا ده‌بێت تواناكانیش گه‌شه ده‌كه‌ن و بواریان بۆ ده‌ڕه‌خسێت و دواجاریش ده‌بنه به‌شێك له هێزى بڕیاردان و ژنانیكى وه‌كو نانسى بیلۆسیش به‌رهه‌مى ئه‌و دیموكراسیه‌ته ڕاسته‌قینه‌یه ده‌بن وئهسپى خۆیان له دنیاى سیایه‌تدا تاو ده‌ده‌ن.
بیلۆسى وهاوشێوهكانى نموونه‌ى ڕاسته‌قینه‌ى هێزى ژنن له پێگه‌كانى بڕیارى سیاسى و شێوازى په‌روه‌رده‌ى فیكرى و سیاسى ئه‌وان له‌سه‌ر بنه‌ماى توانا و پێگه‌یاندنى خود و فه‌لسه‌فه و دیدى ژنه له دنیاى سیاسه‌تدا.. دنیا بینینى ئه‌وان له كایه‌ى سیاسی‌دا رێزلێگیراو و له به‌رچاو گیراوه.
ت.پ