هاوپەیمانی "نادا" هاوارێکی جیهانی دژی گەمارۆ و نادادپەروەری دەستپێدەکات

لەیلا جامع، چالاکوانی سۆماڵی جەختی لەوە کردەوە، هاوپەیمانی ژنانی نادای ناوچەی، هاودەنگی لەگەڵ غەززە وەک هەڵوێستێکی تەنها نابینێت، بەڵکو وەک بەرخۆدانێکی ژنان کە لە شەقامەکانی خەرتومەوە تا کوچە و کۆڵانەکانی غەززە درێژدەبێتەوە.

مالڤا محمد

 

ناوەندی هەواڵ- لەگەڵ بەردەوامی گەمارۆی سەر کەرتی غەززە، دەستپێشخەری ژنان و بنەڕەتییەکان لە سەرانسەری جیهاندا پەرەدەسەنن بۆ شکاندنی و گەیاندنی پەیامی هاودەنگی مرۆیی و سیاسی و گەورەکردنی دەنگی فەڵەستینییەکان بۆ جیهان، لە نێو ئەم دەستپێشخەرییانەدا، "کەشتی مادلین" و "کەشتی خۆڕاگری جیهانی" جیاوازن، کە لە ئیسپانیاوە بە کەشتی دەڕۆن و لە چەندین بەندەری ئەوروپا دەوستن، کە چالاکوانانی نەتەوە جیاوازەکانیان هەڵگرتوە.

 

"کەشتی خۆڕاگری جیهانی" کە گەیشتە تونس و چەندین جار کراوەتە ئامانج، شاندەکانی ژنان و بنەڕەتی لە ئەمریکای لاتین و ئەفریقای باشوور و ئاسیا لەخۆدەگرێت، ئامانجیشی فشار خستنە سەر حکومەتەکانە بۆ کردنەوەی دەروازەکان و گەیاندنی هاوکاری بە هاوڵاتیانی غەززە کە ماوەی ٢٣ مانگە گەمارۆدراون.

 

لەو چوارچێوەیەدا، هاوپەیمانی ژنانی ناوچەی "نادا" لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ کەشتیەکە ڕاگەیاند و جەختی لەوە کردەوە، کە هاودەنگی لەگەڵ غەززە درێژکراوەی خەباتی ژنان لە ناوچەکە و ڕەتکردنەوەی بێدەنگی و پەراوێزخستنە.

 

بۆ ڕۆشنکردنەوەی ئەو هەڵمەتە دیجیتاڵییەی هاوپەیمانی دەستیپێکردووە، کە پێکهاتووە لە گرتە ڤیدیۆییەکانی ئەندامانی هاوپەیمانی پشتگیری خۆیان بۆ ئەو دوو کەشتیە ڕاگەیاندووە، هەروەها بۆ گفتوگۆی پاڵنەر و ئامانج و پەیامە سیاسی و مرۆییەکانی پشت ئەم تەڤگەریە، لە کاتێکدا کە خەباتەکانی ژنان یەکتر دەبڕن، ئاژانسەکەمان ئەم گفتوگۆیەی خوارەوەی لەگەڵ لەیلا جامع، چالاکوانی بەناوبانگی ژنانی سۆمالی  ئەنجامدا:

 

چی وای لە هاوپەیمانی نادا کرد پەیامێکی هاوپشتی ئاوا بەرفراوان لەگەڵ غەززە دەستپێبکات؟ وە بۆچی گرنگە ژنان لە پێشەنگی ئەم هاودەنگییە بن؟

ئەوەی ئێمەی لە هاوپەیمانی نادا، هاندا ئەم پەیامە بدەین ئەو ئازارەیە کە لەگەڵ هەموو دیمەنێکی بۆردوومانکردن و فرمێسکێکی دایکێکی فەڵەستینی دەیبینین، ئێمە لە بێدەنگیدا جگە لە خیانەت هیچی تر نابینین و هاوپشتی وەک بژاردە نازانین، بەڵکو ئەرکێکی ئەخلاقی و سیاسیە کە ناتوانرێت پاشگەز ببێتەوە.

 

ئێمە دەنگمان بەرزکردەوە بۆ ئەوەی بڵێین غەززە تەنها نییە، فەڵەستینیش لە ویژدانی ژنانی ئەم ناوچەیە و جیهاندا ئامادەیە، ئێمە پێمان وایە دۆزی فەڵەستین پرسێکی گۆشەگیر نییە، بەڵکو ئاوێنەیەکە کە ڕەنگدانەوەی دادپەروەری هەموو هۆکارەکانە، ئەگەر کۆمپاسەکەمان بەرەو فەڵەستین لەدەست بدەین، خودی مرۆڤایەتی خۆمان لەدەست دەدەین.

 

ژنان لە غەززە دوو هێندە ئازاریان هەیە، لە لایەک ڕووبەڕووی شەڕ دەبنەوە، لە لایەکی دیکەشەوە بارگرانی ژیان هەڵدەگرن، لە نێوان لەدەستدانی ئازیزان و وێرانکاریدا، بۆ ئەوەی ژنان لە پێشەنگدا بن، ڕاگەیاندنی ڕەتکردنەوەی پەراوێزخستنی دەنگەکانیان و ڕەتکردنەوەی سنووردارکردنی ڕۆڵی خۆیانە لە ئازاردا، ئێمە دەمانەوێت هاودەنگیمان درێژکراوەی خەبات و خۆڕاگری و هێزیان بێت، چونکە ژنانی فەڵەستینی بوونەتە هێمایەکی جیهانی بەرخۆدان و خۆڕاگری و ناتوانرێت بێدەنگ بکرێن.

 

پەیوەندی نێوان خەباتی ژنانی ناوچەی و جیهانی چۆن دەبینن؟

خەباتی ژنانمان پرسێکی ناوخۆیی نییە؛ بزووتنەوەیەک بۆ ئازادی و کەرامەت لە هەموو شوێنێک. کاتێک دەنگی ژنان لە مۆگادیشۆوە تا تونس، لە غەززەوە تا نیویۆرک یەکدەگرن، هێزێک دروست دەبێت کە ناتوانرێت پشتگوێ بخرێت یان بە کەم سەیر بکرێت. ئێمە بە قسە ڕازی نین؛ ئێمە توڕەیی ژنان دەگۆڕین بۆ کردەوەی سیاسی کە فشار دەخاتە سەر حکومەتەکان و تاوانەکان لەبەردەم دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان ئاشکرا دەکات. ئێمە بەرەیەکی جیهانی بنیات دەنێین کە ڕایدەگەیەنێت کە فەلەستین پرسێکی لاوەکی نییە، بەڵکو پرسێکی ناوەندییە لە خەباتی ئێمەدا بۆ دادپەروەری.

 

ئەم بزووتنەوەیە چ پەیامێک هەڵدەگرێت؟ ئایا هەماهەنگی لە نێوان هاوپەیمانی نادا و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی دیکەدا هەیە بۆ پاڵپشتیکردنی ئەم کاروانانە؟ ئایا هەڵمەتە دیجیتاڵییەکان کاریگەرییەکی بەرجەستەیان هەیە؟

پەیامەکەمان ڕوونە: بێدەنگ نابین، وە قبووڵ ناکەین دەنگی فەلەستین لە ژێر داروپەردووی شەڕدا بنێژرێت. کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پێویستە بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەستۆ بگرێت و مێژووش بەزەیی بەو کەسانە نادات کە هەڵدەبژێرن سەیری بۆردومانی غەززە بکەن. بێدەنگی حکومەتەکان ڕێگری لە ئێمەی ژنان ناکات کە دەنگمان بەرز بکەینەوە، کە نوێنەرایەتی بەرخۆدان لە بەرامبەر نادادپەروەریدا دەکەن. هەروەها پشتڕاستکردنەوەیەک کە هاودەنگی بەردەوام دەبێت تا دەگۆڕێت بۆ هێزێکی سیاسی کە ناتوانرێت پشتگوێ بخرێت.

 

خەباتی ژنانمان پرسێکی ناوخۆی نییە تەڤگەریەکە بۆ ئازادی و کەرامەت لە هەموو شوێنێک، کاتێک دەنگی ژنان لە مۆگادیشۆوە تا تونس، لە غەززەوە تا نیویۆرک یەکدەگرن، هێزێک دروست دەبێت کە ناتوانرێت پشتگوێ بخرێت یان بە کەم سەیر بکرێت، ئێمە بە قسە ڕازی نین، ئێمە توڕەی ژنان دەگۆڕین بۆ کردەوەی سیاسی کە فشار دەخاتە سەر حکومەتەکان و تاوانەکان لەبەردەم دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان ئاشکرا دەکات، ئێمە بەرەیەکی جیهانی بونیاد دەنێین کە ڕایدەگەیەنێت، کە فەڵەستین پرسێکی لاوەکی نییە، بەڵکو پرسێکی ناوەندییە لە خەباتی ئێمەدا بۆ دادپەروەری.

 

ئەم تەڤگەریە چ پەیامێک هەڵدەگرێت؟ ئایا کۆردیناسیۆن لە نێوان هاوپەیمانی نادا و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی دیکەدا هەیە بۆ پاڵپشتیکردنی ئەم کاروانانە؟ ئایا هەڵمەتە دیجیتاڵییەکان کاریگەرییەکی بەرجەستەیان هەیە؟

پەیامەکەمان ڕوونە: بێدەنگ نابین، وە قبووڵی ناکەین دەنگی فەڵەستین لە ژێر داروپەردووی شەڕدا بنێژرێت، هەروەها کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پێویستە بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەستۆ بگرێت و مێژووش بەزەیی بەو کەسانە نادات کە هەڵدەبژێرن سەیربکەن ،لە کاتێکدا غەززە بۆردوومان دەکرێت، بێدەنگی حکومەتەکان ڕێگری لە ئێمەی ژنان ناکات کە دەنگمان بەرز دەکەینەوە، کە جۆرێکە لە بەرخۆدان لە بەرامبەر نادادپەروەریدا، هەروەها دووپاتکردنەوەیەکە،کە هاودەنگی بەردەوام دەبێت تا دەگۆڕێت بۆ هێزێکی سیاسی کە ناتوانرێت پشتگوێ بخرێت.

 

کۆردیناسیۆنیێکی بەرفراوان لەگەڵ تۆڕەکانی ژنان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە سەرانسەری جیهاندا هەیە، هەڵمەتە دیجیتاڵییەکانمان ڕەشبوونی ڕاگەیاندنی شکاندوە و تاوانەکانی ئاشکرا کردووە، هەروەها ئێمە کاریگەرییان لەسەر شەقامەکان و لە خۆپیشاندانەکان و لە گفتوگۆکانی ناو پەرلەمانەکاندا دەبینین، بەڵام ئێمە ئاواتەخوازی زیاترین، و دەمانەوێت هەڵ.ەتەکان بۆ هەموو زمانەکانی جیهان وەربگێڕدرێن، و دەمانەوێت وێنە و شایەتحاڵی زیندو لە دڵی غەززەوە بگاتە هەموو ماڵێک، و دەمانەوێت جیهانی دیجیتاڵی بگۆڕین بۆ گۆڕەپانێکی ڕاستەقینەی خەبات کە دەستدرێژکار سەرلێشێواو بکات و فشار بخاتە سەر بڕیاردەرەکان.

 

هەنگاوەکانی داهاتوو بۆ هاوپەیمانی نادا بۆ پشتیوانی لە دۆزی فەڵەستین چین؟

ئێمە بۆنەی مەیدانی لە چەند وڵاتێک و کۆبوونەوەی نێودەوڵەتی ڕێکدەخەین کە دەنگی ژنان لە سەرانسەری جیهان کۆدەکەنەوە، هەروەها کار لەسەر هەڵمەتی پشتیوانی ڕاستەوخۆ بۆ ژنان لە غەززە دەکەین، و حەز دەکەین لە چوارچێوەی ڕاپۆرتەکانمان بۆ دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان شایەتحاڵەکانیان بگەیەنین، هەروەها پەیامی ئێمە ئەوەیە کە دۆزی فەڵەستین لە دڵی خەباتەکەماندا دەمێنێتەوە و ئێمەش وەک ژن کار دەکەین بۆ گۆڕینی هاودەنگی بۆ هێزێکی سیاسی کە جیاوازییەکی ڕاستەقینە دروست بکات.

 

ئێمە لە هاوپەیمانی نادا دووپاتی دەکەینەوە، کە دۆزی فەڵەستین لە ناوەڕۆکی پرسەکانماندایە، بەڵام هاوکات لە بەرامبەر هیچ ئازارێکی ژنان لە ناوچەکەماندا بێدەنگ نابین، دەنگمان بەرز دەکەینەوە دژی ئاوارەبوونی ژنان لە سودان، دژی سزای لەسێدارەدان بەسەر ژنانی ئێرانی، دژی پێشێلکارییەکانی ڕۆژانە لە عێراق، لەگەڵ ژنانی سووریا کە ڕووبەڕووی دەسەڵاتی جیهادی دەبنەوە، لەگەڵ ژنانی سۆماڵ کە سەرەڕای هەژاری و پەراوێزخستن خۆڕاگرن.

 

پەیامی ئەمڕۆمان لەگەڵ غەززە درێژکراوەی هەموو ژنانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقایە، کە  هاوپەیمانی نادا قبوڵی ناکات شایەتحاڵی بێدەنگ بێت بۆ هەر نادادپەروەرییەک، ئێمە هاوارێکی یەکگرتوو لە دژی ستەم و دژی شەڕ و دژی هەموو پێشێلکارییەکی کەرامەتی ژنان و مرۆڤایەتی بەرز دەکەینەو