تەنوری قوڕ… پیشەیەک کە جەنگ سەپاندی و هەڕەشە لە تەندروستی ژنانی غەززە دەکات

لە نێوان ئەو دوکەڵەی لە پلاستیکی سوتاو هەڵدەستێت و بڵێسەی تەنورەکە کە لە قوڕ دروستی کردووە، دایکێکی فەڵەستینی بەردەوامە لە خەباتی ڕۆژانەی بۆ دابینکردنی بژێوی ژیان، لە دوا ئەوەی جەنگ کۆتایی بە داهاتووی پیشەیی و کردەی بە بەخێوکەری خێزانەکەی هێنا.

نەغەم کەراجە

 

غەززە ـ یەکەمین تیشکەکانی خۆر دەگەنە ناو چادرە کۆن و دارماووەکە لە نزیک بەندەری رۆژئاوای شاری غەززە، لە کاتێکدا عالیا ئەبو جەراد لەبەردەم تەنورێکیق بچووکدا دانیشتووە کە بە دەستەکانی خۆی لە قوڕ دروستی کردووە، بە وریاییەوە بۆی نووشتاوەتەوە، پاشماوەی کیسەی نایلۆن و پارچە پلاستیکەکان دەخاتە ناویەوە، بەمەش ئاگرەکە زوو گڕ دەگرێت و دوکەڵێکی ڕەشی خەست سەرکەوتووە و شوێنەکەی دەورەداوە، دوور ناکەوێتەوە بەڵکو زیاتر نزیک دەبێتەوە سەرەڕای ئەوەی چاوەکانی بێپچڕانە دەگریێن، سینەی تەنگ دەبێت لەگەڵ هەموو هەناسەیەک کە هەڵمژێت،

 

لە کاتژمێر هەشتی بەیانییەوە تا حەوتی ئێوارە، ئەم ژنە ٣٠ ساڵانە کاتژمێرەکانی لەبەردەم ئەم تونورە سەرەتاییەدا بەسەر دەبات، نان و هەندێک شیرینی سادە دەبرژێنێت بۆ ئەوەی بە چەند بڕەپارەیەک بیانفرۆشێت، کە بە زەحمەت بەشی دابینکردنی پێداویستییەکانی یەک ڕۆژی خێزانەکەی دەکات کە پێکهاتوون لە شەش ئەندام، لە کاتێکدا ئارەقە لە ناوچەوانی دەتکێت لەژێر تیشکی سووتێنەری هاویندا، کارەکە تەنها دەرفەتێکی کاتیی پێدەبەخشێت بۆ دواخستنی برسیەتی.

پێش جەنگ، ژیانی عالیا ئەبو جەراد لەم دیمەنە نەدەچوو، ئەو دەرچووی بەشی پەروەردەی بنەڕەتی بوو، چاوەڕێی ئەوە بوو دەست بە ڕێڕەوی پیشەیی خۆی بکات لە ناو پۆلێکی خوێندن، زانیارییەکان بۆ منداڵان بگوازێتەوە، داهاتوومان بۆ خۆی وێنە بکات کە شایستەی ئەو ساڵانەی خوێندن بێت کە لە زانکۆ بەسەری بردوون، بەڵام جەنگ ئەو خەونانەی لێ سەندەوە، بڕوانامە زانکۆییەکەی کردە کاغەزێکی بێتوانا لە یارمەتیدانی یان دابینکردنی هەلی کار بۆی.

 

لە کاتێکدا، چاوەکانی دەسڕێت کە بەهۆی دوکەڵەوە ماندوو بوون وتی: خەونم ئەوە بوو لەبەردەم سەکۆی پۆلدا بوەستم وەک مامۆستایەک، بەڵام ئەمڕۆ لەبەردەم تەندورێکی قوڕدا دەوەستم، خەیاڵم نەدەکرد بگەمە ئەو قۆناغەی کە هەڵمژینی ژەهرەکان ببێتە باجی تێرکردنی منداڵەکانم، دوای ساڵ و نیوێک لە ئاوارەبوونی زۆرەملێ بۆ شاری خان یونس، گەڕایەوە بۆ شاری غەززە، بەڵام نەگەڕایەوە بۆ ماڵەکەی خۆی لە لاهیای باکووری کەرتی غەززە، چونکە هێزە ئیسرائیلییەکان وێرانیان کردبوو و تەختی خاکیان کردبوو، خۆی بینییەوە کە لە ناو چادرێکدا دەژی کە ڕووبەرەکەی لە چەند مەترێک تێپەڕ ناکات، دەوردراوە بە پارچە قوماشێک کە بە زەحمەت لە گەرمای خۆر یان با دەپارێزێت، لە کاتێکدا زەوییە لمینەکە بوو بە ڕاخەرێکی هەمیشەیی بۆ خۆی و منداڵەکانی.

 

لەو گۆشە تەنگەدا، شوێنکاری تەنهای خۆی دروست کرد، پارەی نەبوو بۆ کڕینی تەدورێکی گونجاو یان سووتەمەنییەکی پارێزراو، بۆیە چارەسەر ئەوە بوو کە تەنورەکە لە قوڕ دروست بکات و هەموو ئەو شتانە بەکاربهێنێت کە دەسوتێنرێت بۆ ئەوەی بە داگیرساوی بمێنێتەوە؛ پلاستیک، نایلۆن، و پاشماوەی ئەو ماددانەی کە تەنانەت پێکهاتەکانیشیان ناناسێت، بەڵام بە جوانی دەزانێت کە لەگەڵ تێپەڕبوونی هەر ڕۆژێکدا زیان بە جەستەی دەگەیەنن.

وتی: هەست دەکەم دوکەڵ لە ناوەوەمدا نیشتەجێ بووە، چاوەکانم بەردەوام ئازاریان هەیە، هەندێک جار لەبەر توندی سووتانەوەکە ناتوانم بیانکەمەوە، بەڵام ئەگەر ئاگرەکە بکوژێنمەوە، بە بێ نان بۆ لای منداڵەکانم دەگەڕێمەوە، زیانەکە ئیتر تەنها سنووردار نەمابوو بە چاوەکانیەوە، بەڵکو کۆکەی بەردەوام و تەنگەنەفەسی بوونە هاوڕێی هەمیشەیی لە کاتێکدا بەردەوامە لە دانیشتنی بۆ ماوەیەکی درۆێژ لەبەردەم دوکەڵە ژەهراوییەکاندا لەبەر ئەوەی هیچ جێگرەوەیەکی تری پێ ناگات کە داهات دابین بکات.

 

و لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخ و تەواوبوونی دار، کارپێکردنی تەمورەکە ئیتر مەحاڵ بوو مەگەر بە سەرکێشییەکی نوێ نەبێت، هاوڕێیەتی هاوژینەکەی دەکات بۆ شارۆچکەی لاهیا کە ناوچەیەکە هێشتا زۆر مەترسیدارە؛ بۆ کۆکردنەوەی ئەو دارانەی کە لەناو پاشماوەکاندا ماونەتەوە، لەوێدا مردن دەبێتە ئەگەرێکی ئامادە لە هەر هەنگاوێکدا.

 

دەنگی نزم دەکاتەوە لە کاتێکدا ئەو ساتانە دەهێنێتەوە یاد: هەر کاتێک دەردەچوم بۆ کۆکردنەوەی دار، منداڵەکانم لە باوەش دەگرم و ماڵئاواییان لێ دەکەم، دەترسم نەگەڕێمەوە لایان بەڵام دەچم چونکە ناتوانم بەرگە بگرم بیانبینم برسین، چونکە تەنورەکە بە بێ دار کار ناکات، قورسترین شت کە لەو گەشتانەدا هاوڕێیەتی دەکات بیری کردنەوەیە لە کچە ساواکەی، کە تەمەنی دوو ساڵی تەواو نەکردووە، و ڕۆژانە پێویستی بە شیر و دایبی هەیە، لەو کاتەی کە ئەم پێویستییە بنەڕەتیانە بوونەتە بارگرانییەک کە لە توانای خێزانەکە تێپەڕ دەکات، وتی: دەردەچوم لە کاتێکدا لە ڕێگادا بیری کچەکەم دەکەم، دەترسم کارەساتێک بەسەرمدا بێت بەڵام هەروەها دەترسم بگری چونکە شیرم نەدۆزیوەتەوە، لە نێوان ترس و برسیەتیدا، هیچ بژاردەیەکی ئاسان نابینم.

شەڕێک لە دوای شەڕێکی ترەوە

و کاتێک لەگەڵ ئاوابوونی خۆر دەگەڕێتەوە، هیچ کۆتاییەک بۆ ئازارەکانی نابینێت، ئەو خێوەتەی کە پەنای بۆ دەبات بووە بە ژینگەیەکی لەبار بۆ مشک و مێرووەکان کە بەهۆی کۆبوونەوەی خاشاک و وێرانەکانەوە بڵاوبوونەتەوە، بەشێک لە شەو لە دوورخستنەوەی مشکەکان لە منداڵەکانی بەسەر دەبات،  بەشێکی تری لە هەوڵدانی هێمنکردنەوەیان لە دوای پێوەدانی مێرووەکان کە ئیتر لە جەستەیان جودا نابنەوە ، وتی: کارەکەم لە تەنورەکە کۆتایی دێت، شەڕێکی تر لە ناو چادرەکەدا دەست پێدەکات؛ لە برسیەتی، لە نەخۆشی، لە مێرووەکان، و تەنانەت لە خەوتنیش.

ساڵانی جەنگ نەک تەنها تەندروستیان خراپکردووە بەڵکو سیماکانیشیان بردووە، گەورەتر لە تەمەنی ڕاستەقینەی خۆی دەردەکەوێت دوا ئەوەی بەرپرسیارێتییەکان و ترس و ماندووبوون شوێنەوارەکانیان لەسەر دەموچاوی هەڵکۆڵی، لەگەڵ ئەوەشدا، هێشتا ڕەتیدەکاتەوە خۆ بەدەستەوە بدات یان چاوەڕێی یارمەتییە مرۆییەکان بکات کە بوونەتە کەم و پچڕپچڕ.

 

لە بەر ئەوە، بەدوای دەرفەتێکدا دەگەڕێت کە کەرامەتی بپارێزێت، چاودێری ڕاگەیاندنەکانی دامەزراوە و ناوەندە ژنانییەکان دەکات بە هیواوە بۆ تێکەڵبوون بە پرۆژەیەکی ئابووری بچووک کە بتوانێت تەنورێک بە پارێزراوی بۆ دابین بکات،  کەرەستەگەلێک کە لە دووکەڵ بیپارێزن، شوێنێکی شایستە کە تێیدا کارەکەی بەردەوام بکات بە دوور لە زەوییە لمینەکە و بڵێسەی پلاستیک، وتی: من بەدوای خێردا ناگەڕێم بەڵکو بەدوای هەلی کارێکی ڕاستەقینەدا دەگەڕێم، جەنگ بە زۆر شێوەی ژیانی ژنانی لە غەززە دابڕشتووەتەوە؛ جا ئەوەی مامۆستا بوو یان فەرمانبەر یان قوتابیی زانکۆ بوو، ئەمڕۆ لە پیشە قورستکاندا کار دەکەن کە کەمترین پاراستن یان جێگیربوون دابین ناکەنج ئەوەشدا، بە بێدەنگی بەردەوامن لە خەبات، کە پاڵیان پێوە دەنرێت بە ئیرادەی ڕزگاربوون و باوەڕێکی قووڵەوە کە پاراستنی خێزانەکە بووەتە شێوازێک لە شێوازەکانی بەرخۆدانی ڕۆژانە.