كیژان عوسمان؛ ژنێک لێوانلێو لە وزەو هێز
کیژان عوسمانەوە، لەماڵ هاتە دەرەوە لە شانۆوە دەستیپیکردو چوندین بواری تاقیکردەوە، ئێستاش وەک راگەیاندنکار بەردەوامەو جێگری بەڕیوەبەری یانەی وەرزشی هەڵەبجەیە.
میهرەبان سەلام
هەڵەبجە-لە نێوان دەنگی کاتژمێرو هاتوچۆی خەڵکدا، ژیان بۆ هەندێک ژن تەنها بە ماڵ و خێزان نەماوەتەوە، بەڵکو بووە بە مەیدانی تاقیکردنەوە و مانەوە، ژنێک کە لە بەیانی زوو دەست بەکار دەکات، لە دەرەوەی ماڵ کرێکارە، فرۆشیارە، مامۆستایە یان خاوەن پیشەیەکی بچووکە، هەموو ئەو ڕۆڵانەی لە یەک کاتدا لەسەر شانەکانی خۆی هەڵدەگرێت.
کیژان نموونەی ئەو ژنەیە کە باسی دەکەین و ئەزموونی خۆی بۆ ئاژانسەکەمان بەشکردو وتی :ئەگەر باسی کارەکانم بکەم وەک کیژان لە چەندین بواری جیاواز کارم کردووەو لە هەمووی وەڵامی باشم بۆ هاتۆتەوە، سەرەتا کە دەستم بە کار کردن کرد، لەمالەوە هاتمە دەرەوە بۆ کاری شانۆ دەستم پێکرد و لە سالی ٢٠١٧ لەگەل شانۆکەشدا کۆری هۆنراوەو دەستی نووسینم و هەبوو پێمخۆش بووە کۆر بگرم.
"کار کردن لە ڕاگەیاندن خولیام بوو بە ئێستاشەوە بەردەوامم"
کیژان عوسمان چەندین ئەزموونی کار کردنی هەیە و دریژەی بە باسەکەی داو وتی: لە بواری شانۆ سەرەتای کار کردنی من بوو، چەندین شانۆیم ئەنجامدا و پاشان لە بەشی راگەیاندن وەرگیرام، ئەویش خولیاو حەزی خۆم بوو لە دوای کاری راگەیاندن لە سالی ٢٠١٨ بۆ ٢٠١٩ بووم بە یاریزانی لەشجوانی و کە بەردەوامم تا ئیستا لە هۆلە وەرزشیەکانم حەزم لە هەڵگرتنی قورسایی بوو، بووم بە یاریزانی هیزی لەش و لە خولەکان بەشداریم کردووەو لەگەڵ ئەوەشدا نووسین، بەشێکی دانەبراوە لەمن و خاوەنی پەرتووکێکی چاپ نەکراوم، بەردەوام نووسینم هەبووەو لە فیستیڤاڵەکان بەشداریم کردووە، هاوکات ئیستاش جیگری یانەی وەرزشی هەڵەبجەم و وەرزشی پارا گلایدەرم هەلبژاردووە، وەک دەستەی کارگێڕی کار دەکەم، لەگەڵ ئەم کارانەشمدا بەردەوام ڕاگەیاندن و شانۆ و وەرزش دەکەم و بە نیازی کردنەوەی فرۆشگەی خۆمم و لەوێشدا کار دەکەم.
"توانیومە یەکسانی لەنێوان کارەکان دابەش بکەم و پاڵپشتی ژنان گرنگە"
سەبارەت بەوەی کە ئایا چۆن دەتوانێت لەنێوان بوارەکاندا یەکسانی ڕابگرێت لە نیوان کارەکان کیژان عوسمان وتی :من حەزم لە کاری زۆرو بۆر نییەو بۆنموونە ئەگەر دووسال جارێک کارێکی باشی شاۆیی بکەم بۆمن بەسە، ئەوەی کە پێم وتراوە فیدباکی خەلک لەهەر جێگەیەک بم توانیومە جێگە دەستم دیار بێت و ئەو کەسانەی لەگەڵم بووم لە کارەکان رازی بوون، سەبارەت بەوەی کە چۆن تاوەکو ئێستا ژنان پاڵپشتیان کردووم تا بگەم بە سەر کەوتن، ژنان کە پاڵپشتی یەکبن زۆر زۆر گرنگە چونکە پارێزگای هەڵەبجە بەتایبەت لە پۆستە کارگێڕییەکان تا دێنە خوارەوە پاڵپشتی یەکتر دەکەن و گرنگەو ئەمەش وایکردووە ڕێچکەشکێن بن بۆ ئێمە.
"ژنانی شارەکەم لە هیچ نەترسن و بەردەوام بن"
لەکۆتایی قسەکانیدا کیژان عوسمان وتی: منیش نە یەکەم و نە کۆتا ژنم، لە بنەماڵەکەم خۆم پالپشتی خۆم بوەم تاوەکو ئێستاش هاتووم، خۆم بەردەوام بەوم و تەنها بووم و بۆ هەموو شتێک شانازی دەکەم، بۆ ژنانی شارەکەم کە وەک تۆڕێکمان لێ هاتووەو لە هیچ نەترسن و بەردەوام بن، چونکە ئەمە یاسای کار کردنی خۆم بووە، لەهەر کارێک بووم تاقیم کردۆتەوەو تاوەکو ئێستاش خۆم بە سەرکەوتوو دەزانم، هەڵەشم کردبێت وانەم لە هەڵەکەم وەرگرتووە.