"بۆنی نانی تەنوور بۆنی باروتەکان دادەپۆشێت"

بەهۆی بۆردوومانەکانی دەوڵەتی تورکیاوە، ژێرخان و شوێنە سەرەکییەکانی پێداویستییەکان زیانی زۆریان بەرکەوت، ئاشخانەی عامودا یەکێکە لەو شوێنانەی کە بۆردومان کراوە، عەزیزە عابید بە دروستکردنی نانی تەنوور هەوڵدەدات چارەسەرێک بدۆزێتەوە.

سۆرگوڵ شێخۆ

 

عامودا- دەوڵەتی تورکیا، کە لە ١٣ی کانوونی دووەمدا هێرشی ئاسمانی بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەستپێکردەوە، دەیان شوێنی ژێرخانی ناوچەکەی بۆردوومان کرد. لە ١٤ی کانوونی دووەم، ئاشخانەی ئەلخەیرات کە لە ساڵی ٢٠١٤ لە باشووری ناوچەی عامودای کانتۆنی جزیرە دروستکرا، بۆردوومان کرد، ئاشخانەکە ئاردی بۆ بەشێک لە کانتۆنی جزیرە و دێرەزۆر دابین کرد، هەروەها دووەم گەورەترین ئاشخانەیە لە ناوچەکە.

 

ئاشخانەکە بەهۆی بۆردوومانەکانی دەوڵەتی تورکیاوە ٧٥٠ ملیۆن لیرەی سووری زیانی بەرکەوتووە و دوو کرێکاریش برینداربوون، ڕۆژانە زیاتر لە ٥٠ تۆن ئاردی بەرهەم دەهێنا.

 

ئێستا لە عامودا نان نەماوە، بۆیە ژنان بەدەستی خۆیان هەویر دەشێلن و نانی تەنوور دروست دەکەن، عەزیزە عابیدی تەمەن ٥٠ ساڵ، کە لە باشووری ناوچەی عامودا دەژی، باسی ئەم بابەتەی کردو وتی: نانی تەنوور تامێکی جیاوازی هەیە، ئەو ئاردانەی ئێستا ننسی لێ دروست دەکەم لە کێڵگە گەنمەکانمان دروێنەمان کردووە، هەموو ساڵێک ڕێوشوێن دەگرینەبەر بۆ ڕێگریکردن و گەمارۆدانی ئەو جۆرە هێرشانە، ئێستا بەهۆی بۆردومانی ئاشخانەکە ئارد و نان بڕدراوە، بۆیە دەستم کردووە بە دروستکردنی نانی تەنوور.

 

"ماوەی چەند ساڵێکە لەژێر هێرشداین"

عەزیزە عابید لەبارەی ئەو ١٢ ساڵەی شۆڕشەوە کە هێرش بۆ سەر ناوچەکانیان نەوەستا و وتی: چەندین ساڵە لە ژێر هێرشەکانداین، چەندین بارودۆخی سەختمان بەهۆی هێرش و گەمارۆ و بڕینی ئاو و هتد...ەوە بینیووە، هەروەک چۆن دەمانتوانی بە هێزی ناخی خۆمان بەسەر ئەو دۆخە زاڵ بین، ئێستاش بەهەمان شێوە، لەگەڵ دەستپێکردنی شۆڕشی ڕۆژئاوادا حکومەتی شام و وڵاتانی دیکە دەیانویست لە گەمارۆدا نوقممان بکەن.

 

عەزیزە باسی لە کاری خۆبەڕێوەبەری بۆ دابینکردنی سووتەمەنی کردو دووبارە دەستیان بە کشتوکاڵ کردووەتەوە.

 

لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: بۆنی نانی تەنوور بۆنی باروتەکان دادەپۆشێت، هەروەها کۆبوونەوەی ژنان لە دەوروبەری تەنوور دەبێتە هۆی چارەسەرکردنی کێشەکانی ژنان و خێزان، داواکاریم ئەوەیە کە جەنگ بوەستێت، کۆچبەران بگەڕێنینەوە بۆ وڵاتەکەمان و هیوادارین لە ڕۆژانی باشدا بژین.