"هاوکاری بۆ کەمکردنەوەی قەیرانەکانی هەرێم گرنگە"

گوڵێ موراد، بەڕێوەبەری کۆمیتەی ئابووری ژنانی کۆنگرەی ستار لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، ئاماژەی بەوەکرد لە بارودۆخێکدا کە گەمارۆ بەسەر ناوچەکەدا سەپێندراوە، هاوکاری گرنگە.

ڕۆنیدا حاجی

 

حەسەکە- هاوکاری، خەڵک بە شێوەیەکی دیموکراتیک و یەکسان کۆ دەکاتەوە، ئەگەر ئەندامەکان کارمەند، بەکارهێنەر بن، یان نیشتەجێ بن، یەکێتییەکان بە شێوازێکی دیموکراتیک بەڕێوە دەبرێن کە "یەک ئەندام، یەک دەنگ" بەڕێوە دەبرێت، هەروەها لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا سەدان هاوکاری گشتی هەیە کە سەر بە کۆمیتەی ئابووری ژنانی کۆنگرەی ستارن، ئەم هاوکارییە دەرفەتی بۆ زۆرێک لە ژنان کردەوە بۆ کارکردن و دابینکردنی پێداویستییەکانی ژیان و ژنانیش هونەرەکانیان لەگەڵ کۆمەڵگەدا هاوبەش کرد.

 

قەیرانی ئابووری لە سوریا بەهۆی یاسای قەیسەر و گەمارۆکانی ئێستا لەسەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا هەیەو وڵاتەکە بە گشتی و کۆمەڵگە ماندووە لێی، گوڵی موراد، بەڕێوەبەری کۆمیتەی ئابووری ژنان لە کۆنگرەی ستاری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، باسی ئەم بابەتەی کرد.

 

"بە هاوکاری پەیوەندییەکانی نێوان ژنان بەهێزتر دەبێت"

گوڵێ موراد ئاماژەی بەوەکرد زەوییەکی دەوڵەمەندیان هەیە بۆ خاوەندارێتی کردن، سوودێکی زۆریا هەیەو وتی: پێشکەوتووترین پڕۆژەکانمان لە ناوچەی جزیرە، بەتایبەتی کشتوکاڵە، ئەم زەوییانە لە دەستی ئێمەدا خزمەت بە یەکێتییەکانی ژنان دەکەن، بەپێی ڕووی زەوی، ژمارەی ئەو ژنانەی کە بەشداری لە هاوکارییەکەدا دەکەن دیاری دەکرێت، بۆ نموونە، هەندێک هاوکاری بچووک هەیە، لەوانە تەنها چوار ژن، و هاوکارییە گەورەکان دەگاتە ٤٠ ژن، لەو هاوکارییانەدا، پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانی نێوان ژنان و کۆمەڵگە نوێکراونەتەوە، پەیوەندییەکانی نێوان ژنان بەهێزتر و زیاتر ئاشنا بوون بە هێزی یەکتر.

 

"قەیرانی ئابووری کەم دەکاتەوە"

گوڵێ موراد ئاماژەی بەوەشکرد جەنگ لە وڵاتەکەدا دەستیپێکردووە لەبەرئەوە داوا لە ژنان دەکرێت هاوکاری خۆیان پێکبهێنن و ڕوویان لە هاوکارییەکانیان کردووە و وتی: جەنگ لە وڵاتەکەدا دەستیپێکرد، کاتێک ژنان بە تەنها جێهێڵدران، ئەوان نەیانوت کە ئێمە ناتوانین و نایکەین، کراسیان هەڵماڵی و وتیان: من دەیکەم، لەبەر ئەوە، خۆی سپارد بە هاوکارییەکانی ژنان بۆ ئەوەی زانستی خۆی لەگەڵ ژینگەدا بەش بکات و پاڵپشتی ئابووری لاوازی بکات و دەرفەتێک بۆ ژیان دابین بکات.

 

هۆکارەکانی دروستکردنی یەکێتییە گەورەکان

گوڵێ موراد تیشکی خستەسەر دەرفەتەکانی کۆمیتەکە بۆ بونیادنانی هاوکارییە گەورەکان و وتی: وەک کۆمیتە، ئێمە دەرفەتی زۆرمان نییە بۆ بونیادنانی هاوکارییەکی گەورە، بەهۆی ئەو بەرهەمانەی کە لە پرۆژە بچووکەکانەوە دێن، ئێمە هەوڵ دەدەین هاوکارییەکی گەورە لەگەڵی دروست بکەین، دەمانەوێت کارگە و هەڵمەتی گەورە دروست بکەین، بەڵام خواست بەس نییە بۆ دابینکردنی دەرفەت، ئەمەش ئێستا زەحمەتە بەگوێرەی بارودۆخی ناوچەکە،  خەونی ئێمە ئەوەیە کە ژنێک بەتەنیا لە دەرەوەی هاوکارییەکانمان بەجێنەهێڵرێت، یان دەستی بۆ هاوژینەکەی پان نەکاتەوە، هەروەها بارودۆخی ناوچەکەمان بە وشکەساڵی ئێستا و ئەو شەڕە بەردەوامانەی ڕووبەڕووی دەبینەوە کاریگەرە، هەروەها گەمارۆیەک هەیە بەسەر هەرێمەکەدا، بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار، یارییەکانی بازرگانان و چەندین هۆکاری دیکە.

 

"بە بەکارهێنانی وزەی خۆر، ئابوورییەکی ژینگەیی دروست دەکەین"

گوڵی موراد ئەوەیخستەڕوو بۆ ئەوەی ژینگەیەکی خاوێن بونیاد بنێن،  پشت بە بەکارهێنانی وزەی خۆر دەبەستن و وتی: پڕۆژەی داهاتوومان هەیە، هەوڵدەدەین وزەی خۆر بۆ پرۆژە کشتوکاڵی و پیشەیی و بازرگانییەکان بەکاربهێنین، ئێمە وەک ئابووری ژنانی کۆنگرەی ستار، ئابوورییەکی ژینگەیین و نامانەوێت زیان بە ژینگە بگەیەنن، بەکارهێنانی وزەی خۆر، کێشەی کارەبا، سوتەمەنی و دووکەڵی پیس چارەسەر دەکرێن کە دەبنە هۆی زیان چارەسەر دەکات، ئەمساڵ زیاتر لە ٤ هەزار دار لە هەرێمی جزیرە چاندراون و ئێمە هەوڵ دەدەین بەرهەمهێنانی درەخت زیاد بکەین. هەروەها لە ڕەققە و تەبقەا و دێرەزۆر و مەنبج ٧ هەزار دار هەیە، بەڵام ئەمساڵ  ٤ هەزارو ٥٠٠ دارمان چاندووە. هەوڵ دەدەین پرۆژە کشتوکاڵییەکان جێبەجێ بکەین، لە هەمان کاتدا، ئێمە هەوڵ دەدەین هەندێک لە پڕۆژەکانی ئێستا بکەین بە سیستمێکی هاوکاری.

 

"ئەگەر ژن ئابوری سەربەخۆی نەبێت، ئازادی لەدەست دەدات"

گوڵێ موراد ئاماژەی بەوەکرد، کاتێک ئابووری ژنان بوونی نییە، ئازادی خۆی لەدەست دەدات و وتی: پەیوەندییەکی نائاسایی هەیە لە نێوان ئازادی ژنان و ئابووری ژناندا، کاتێک ئابووری ژنان سەربەخۆ نەبێت، ئەوا ئازادی خۆی لەدەست دەدات، تا ڕادەیەک وەڵامی قەیرانەکە دەدەینەوە، بۆ نموونە، کاتێک گەنم لەسەر زەوییەکانمان دەچێنین، لە هەرێمەکانمان دەمێنێتەوە و دەکەوێتە ناو وڵاتەکەمانەوە، لەگەڵ ئەو گەنمەدا، پرۆژەی تەنور پەرەپێدەدەین و پێداویستییەکانی ژنان و کۆمەڵگە دابین دەکەین، هەموو بەرهەمەکان لە هاوکارییە کشتوکاڵییەکان و تەنورەکانەوە دێن کە سوود بە کۆمەڵگە دەگەیەنێت.

 

"ئەمساڵ ژنان زۆر دڵخۆشن"

گوڵی موراد لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: کرێکارانی ئەم زەوییە و ئەم وڵاتەکە شایەنی ئەوەن هەموو کاتێک بەبیربهێندرێنەوە و کارەکانیان ببیندرێن، لە کۆتایی مانگی ئایاردا دەست دەکەین بە کۆکردنەوەی گەنم، لە ئێستاوە ژنان بە پەرۆشن و جوتیارەکان پاتۆس و تراکتۆرەکانیان ئامادە دەکەن، لە ئێستاوە سڵاو لە جۆش و خرۆشی ئەوان دەکەین و هیوادارین هەموو ژنان بەم خۆشییەوە بچنە زەوییەکانیانەوە.