"ڕۆژانە گۆرانی بۆ ئاژەڵەکان دەڵێم و بەخێویان دەکەم"
مژدە عەبدولڕەحیم تاكه ژنه لە كێڵگه‌ی ئاژەڵداری ڕاسان و دەڵێت: قوربانی زۆرم داوە تا گه‌شتمه ئه‌م ئاسته.
میهرەبان سەلام کاکەیی
هەڵەبجە- له گوندی ده‌ڵه‌مه‌ر سه‌ر به پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و كێڵگه‌ی ئاژه‌ڵداری ڕاسان بۆ به‌رهه‌مهێنانی شیری فرێش و به‌روبومی سپیایی، ژنێك به گڕوتینه‌وه كاره‌كانی له به‌خێوكردنی كار و بزنی كێڵگه‌كه و خستنه بازاڕی به‌روبومه‌كه‌ی ڕادەپەڕێنێت، ئەو ژنە مژده عەبدولڕەحیمە، کە ئه‌ندازیاری كشتوكاڵییە له كێڵگه‌ی ئاژه‌ڵداری ڕاسان.
مژدە دانیشتووی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیده و كۆلیژی كشتوكاڵی به‌شی پیشه‌سازی خۆراكی ته‌واو كردووه، باسی لەوەکرد دوای هەوڵ و ماندووبوونی زۆر لە کێڵگەی ئاژەڵداری ڕاسان بووەتە ئه‌ندازیاری كشتوكاڵی.
جگه له كاره سه‌ره‌كییه‌كه‌م زۆربه‌ی كاره‌كانی دیکەی کارگە دەکەم
مژده به‌هۆی خۆشه‌ویستی خۆی بۆ كاره‌كه‌ی باسی له‌وه‌كرد جگه له كاری سه‌ره‌كی كه به‌رهه‌مهێنانی شیره ڕۆژانه خه‌ریكی كار و بزنه‌كان ده‌بێت و زۆر خۆشحاڵه به‌كاره‌كه‌ی، هه‌بوونی هێز و توانا لای مژده‌ش وایكردووه، كه به‌رده‌وام بێت و گوێ به هیلاكی و ماندوێتی نه‌دات
گله‌یم لێده‌كه‌ن كه نازی زۆر به بزن و كاره‌كان ده‌ده‌م
مژدە باسی لە ڕۆژانەی خۆی لەسەر کار کرد و وتی: له‌به‌رئه‌وه‌ی كاتێكی زۆریان بۆ دابین ده‌كه‌م و به‌رده‌وام له‌گه‌ڵیانم و گۆرانیان بۆ ده‌ڵێم، هاوكاره‌كانم گله‌یم لێده‌كه‌ن و ده‌ڵێن نازی زۆرت پێداون، ئێمه كاتمان زۆر نییه بۆیان، بەڵام من زۆرترین کاتیان بۆ دابین دەکەم و ئاشنایان بووم، ده‌زانم كه‌ی برسیانه یان نه‌خۆشن یان بێتاقه‌تن، من ئاشنای ڕۆحیان بووم.
هەروەها باسی لەوەکرد کە هه‌موو ئیشێك پێویستی به ئازایی و بوێری و پاشان پشتگیری خێزان هه‌یه، وتیشی: کارەکەم زەحمەتە، چه‌ندین جار پێیان وتووم كه ئاژه‌ڵ تێگه‌شتنی نییه و ناتوانی به‌رده‌وام بیت، بەڵام من بەردەوامم و لێیان تێدەگەم، چه‌ندین كه‌س هاتن له‌م ماوه‌یه‌دا بۆ کار، بەڵام نه‌یانتوانی به‌رده‌وام بن.