ژنانی دوکانداری هەرات دەستیان بە کار کردن کردەوە
بە کاراکردنەوەی سەنتەرەکەیان، جەمیلە و هاوڕێکانی و ئەو ژنانەی کە سەردانی سەنتەرەکە دەکەن، لە زیندانی ماڵەوە، کە تاڵیبان بۆی دروستکردبوون، ڕزگاریان بووە.
بەهاران لاهیب
هەرات- لە پارێزگای هەرات، ناوەندێکی بازرگانی ژنان هەیە بە ناوی "خەدیجە کوبرا"، کە زیاتر لە ١٧ ساڵە کاردەکات. بەڕێوەبەر و فرۆشیارانی ئەم ناوەندە ژنانن و هەر لەبەر ئەم هۆکارەش کە تاڵیبان دەسەڵاتی گرتە دەست، چالاکییەکانی ئەم ناوەندە وەک چالاکییەکانی دیکەی ژنان ڕێگری لێکرا، بە هەوڵی ژنانی ئەم سەنتەرە نزیکەی ١٠ مانگە چالاکییەکانی دەستی پێکردووەتەوە، بەڵام بەشی پەروەردە و کات بەسەربردنی ئەم سەنتەرە ڕێگەیان پێنەدراوە کارەکانی دەستپێبکاتەوە.
جەمیلە ڕەسوڵ، بەڕێوەبەر و دامەزرێنەری سەنتەری خەدیجە کوبرایە و هاوکات خاوەنی دوکانی بەقاڵییە لەم سەنتەرە و چەند ڕۆژێک لەمەوبەر دەستی بە کارەکانی کردووەتەوە، وەک هەزاران ژنی دیکەی ئەفغانی، تاکە بژێوی خێزانەکەیە، بە کاراکردنەوەی سەنتەرەکەیان، جەمیلە و هاوڕێکانی و ئەو ژنانەی کە سەردانی سەنتەرەکە دەکەن، لە زیندانی ماڵەوە، کە تاڵیبان بۆی دروستکردبوون، ڕزگاریان بووە.
هەرجارێک ئەندامانی ناسراوی تاڵیبان دێنە ئەم سەنتەرە و جەمیلە و ژنانی دیکە داوای چالاکییەکانی هەموو بەشەکانی ناوەند دەکەن، هەمیشە بە گاڵتەوە پێیان دەوترێت کە تا فەرمانی دووەم داخراوە، جەمیلە دەشڵێت: ڕاگرتن خاڵی دووەمی تاڵیبانە، وەک قوتابخانەی کچان کە بۆ ماوەی دوو ساڵ ڕێگەیان پێنەدرا بەردەوام بن لە خوێندن.