چاند و هونەر
-
"خەون و ڕاستی" پێشانگایەکی هونەرییە کە ڕاستی ژنانی غەززە بەرجەستە دەکات
لە ڕێگەی تابلۆکانیەوە، تەهانی سکایک ، هونەرمەند باس لەو کێشە کۆمەڵایەتی و ئاستەنگانە دەکات کە ڕووبەڕووی ژنان دەبنەوە لە فەڵەستین.
-
پێشانگایەکی بەرهەمەکانی ژنان لە غەززە کرایەوە
بۆ پشتگیریکردنی ژنانی غەززە، وەک بەهێزکردنی ئابوورییان لە هەموو بوارەکاندا و ئاسانکاری بۆ بەشداریکردنیان لە بازاڕە ناوخۆییەکاندا، پێشانگایەک بە ناونیشانی "بەرهەمەکانی ئێمەی ژنان" کرایەوە.
-
یاسمین ئەلدایا به وێنەکانی سەرنج دەخاتە سەر کێشەکانی ژنان
یاسمین ئەلدایا لە فەڵەستین، کە وێنە دەکێشێت، تیشک دەخاتە سەر کێشەکانی ژنان و ئەو بەربەستانەی ڕووبەڕووی دەبنەوە.
-
کارە دەستییەکانی نیگار سەردەمی کۆنمان بیر دەهێنێتەوە
بەهۆی پێشکەوتنی بوارەکانی ژیان و گرنگی نەدانی نەوە نوێیەکان، وایکردوە کولتووری کۆنی کوردەواری بەرەو نەمان بڕوات، بەڵام نیگار وەکو ژنێکی دەستڕەنگین لە ڕێگەی کارەکانیەوە ئەو کولتوورەی نوێ کردووەتەوە.
-
جندرێس، ئەو شوێنەی کە شوێنەواری مێژوویی تێدایە
ناوچەی جندێرس دەروازەی هەرێمی عەفرینە، سەرچاوەی سەرەکی ئابووری ناوچەکەیە و بە درێژایی مێژوو شاهیدی چەندین شارستانیەت و کەلەپووری بووە.
-
فێستیڤاڵی پێنجوێن هۆکارێکە بۆ بینینەوەی سەرجەم پێنجوێنیەکان
لە سێچاکان شەشەمین ڤیستیڤاڵی پێنجوینیەکان بەڕێوە چوو کە تیایدا کاری دەستی ژنان و خواردن و ئەلبومی دێرینی پێنجوێنیەکان و گۆرانی ڕەسەن بەڕێوەچوو.
-
ژنانی ئەحرەس کولتوور و زمانی خۆیان دەپارێزن
سەرەڕای پێشێلکارییەکانی دژ بە گوندی ئەحرەس لە ناوچەی شەهبای باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و هەوڵدان بۆ لەناوبردنی ناسنامە و بوونیان، ژنەکانی گوندەکە بەردەوام بوون لە پاراستنی کولتوور و ناسنامە و کەلەپووری داپیرانیان.
-
قەڵای شێروانە؛ مۆرکی مێژوویی و بەرخۆدان بۆ مانەوە
سەرەڕای هاتنە سەر تەختی چەندین کەس و ڕووداوە مێژووییەکان، قەڵای شێروانە هەر ماوەتەوە و مۆرکی مێژووی خۆی لە دەست نەداوە.
-
"دەوڵەتانی داگیرکەر لە ڕێگەی کولتوور و هونەرەوە داگیریان کردووین"
هونەرمەند ڕەمزی هەموو نەتەوەیەکە، بەڵام لە باشووری کوردستان هەق بە هونەرمەندان نەدراوە و لە بەرامبەردا ڕێز لە هونەرمەندانی دەوڵەتە داگیرکەرەکان دەگیرێت، هونەرمەندێکیش دەڵێت: دەوڵەتانی داگیرکەر هونەریشیان داگیر کردووین.
-
دوو خوشکی هونەرمەند گۆرانییەک بۆ دایک دەڵێن
ساوێن و سابات دوو خوشکی هونەرمەندن و نوێترین بەرهەمیان بە ناوی "دایە" بۆ ڕۆژی جیهانی دایک بڵاوکردەوە.
-
بەخشین .. نەریتێک بۆ پاکبوونەوەی دڵەکان
لە گوندی هاوار سەر بە پارێزگای هەڵەبجە کاکەیی نشینانی گوندی هاوار مەراسیمی رۆژی بەخشین (ماستی قەلاتێ)یان بەرز ڕاگرت.
-
سەلوا مستەفا قوتابخانە بۆ قوتابیان ڕەنگاوڕەنگ دەکات
سەلوا مستەفا مامۆستای هونەرە و کاتێک خۆی قوتابی بووە مامۆستای هونەری نەبووە، بۆیە دەڵێت: حەز دەکەم ئەو هونەرەی کە هەمە لەگەڵ منداڵاندا بەشی بکەم.
-
دراما کوردییەکان ڕەنگدانەوەی کولتووری وڵاتانی دیکەن، دوورن لە کۆمەڵگەی کوردی
سەرەڕای بەرەوپێشچوونی تەکنیک و شێواز لە بەرهەمهێنانی فیلم و دراما کوردییەکان و لەگەڵ هەبوونی چەندین کێشە لەناو کۆمەڵگەدا، بەڵام دراما و فیلمەکان نەیانتوانیوە بچنە ناو دڵی خەڵکەوە و پەیامی ڕاستی بگەیەنن.
-
ڕێوڕەسمی کۆنی کومسای لە هەورامان بە بەشداری ژنان بەڕێوەچوو
ڕێوڕەسمی کۆمسای بە بەشداری بەرفراوانی ژنان ڕازێندرایەوە، بەڵام نەبوونی ژنان لەناو گروپە ژەنیارەکاندا بووە جێی ڕەخنەی ژنان و هەڵوێستی خۆیان لە مەراسیمەکەدا خستەڕوو.
-
بەڕێگەی سینەما گرفتەکانی ژنانی عەرەب دەخرێتە ڕوو
ڕیما مەحمود، دەرهێنەر و سیناریۆنووس لە دژی سانسۆر و فشار، کێشەکانی ژنانی فەڵەستینی و عەرەب بەڕێگەی سینەما نیشان دەدات.
-
"سەما زمانی جەستەیە بۆ گەیاندنی پەیامێک"
یەکێک لە ڕێگەکان بۆ ناساندنی کولتووری نەتەوەکان سەمایە، بەڵام کۆمەڵگەی کوردی لە ئەمەشدا ڕێگری لە ژنان دەکات و سەماکارێکیش دەڵێت: ڕێگە بە ژنەکان بدەن تێکەڵی هونەر بن.
-
مەراسیمی دەفژەنی بە ئامادەبوونی سەدان دەفژەن لە باینگان بەڕێوەچوو
مەراسیمی دەفژەنی بە بەشداری سەدان هونەرمەندی دەفژەن لە شارە جیاوازەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بە ئامادەبوونی هەزاران میوان لە شاری باینگان بەڕێوەچوو.
-
شکاندنی دیواری چوارەم چیە؟ بۆچی ئەکتەرەکان دیواری چوارەم دەشکێنن؟
دیواری چوارەم ئەو کاتە دەشکنێندرێت کە وەک بەشێک لە سیناریۆ بڕیاری قسەکردنی ڕاستەوخۆی ئەکتەر لەگەڵ بینەر دەدرێت.
-
ژنانی ئەفغانستان پێشانگایەکی کاری دەستییان کردەوە
ژنانی شاری کابولی پایتەختی ئەفغانستان لە ڕێگەی پێشانگای "بازاڕی ئەرزان"ەوە کاری دەستی و بەرهەمەکانیان نمایش دەکەن.
-
خاڵ کوتان: ئاماژە بوو بۆ جوانی ژنان
"خاڵ کوتان" میراسێکی کۆمەڵایەتییە، کە ژنان لەسەر جەستەیان دەیکوتن و بەشێکە لە جوانییان.