زەهرە رەبیعی... یادوەریی هونەری عێراقی و شایتحاڵێک بەسەر گۆڕانکارییەکانیدا

زەهرە رەبیعی، هونەرمەند باسی ڕێڕەوی هونەری و سەرەتاکانی خۆی تاوەکو دەرکەوتنی لە دراما و شانۆی عێراقیدا دەکات، وەستاوە لەسەر دیارترین وێستگە و ئەزموون و تێڕوانینی بۆ ئەو گۆڕانکارییانەی کە بەسەر هونەر و هونەرمەنداندا هاتوون.

رەجا حەمید ڕەشید

 

عێراق ـ هونەرمەندی عێراقی زەهرە رەبیعی وێستگە دیارەکانی ڕێڕەوی هونەریی خۆی دەگێڕێتەوە کە لە تەمەنی منداڵییەوە دەستی پێکردووە، سەرەتاکانی لە نواندن و دیارترین کار و ئەزموونەکانی بە یاد دێنێتەوە، باس لەو گۆڕانکارییانە دەکات کە هونەری عێراقی لە نێوان دوێنێ و ئەمڕۆدا بەخۆیەوە بینیوە، سەڕەرای ئاستەنگەکانی بەردەم هونەرمەندە پێشەنگەکان و کۆچکردنی بەهرەمەندان دوای ساڵی ٢٠٠٣.

 

زەهرە رەبیعی، هونەرمەند باسی لە ڕێڕەوی هونەریی خۆی کرد، کە بۆ چەندین دەیە درێژ دەبێتەوە، دیارترین وێستگەکانی ئەزموونەکەی لە سەرەتای یەکەمین هەنگاوەکان لە جیهانی نواندندا بیرهێنایەوە، ئەو بارودۆخانەی کە بردیانە سەر شاشە، سەڕەرای تێڕوانینی بۆ باری هونەری عێراقی لە ئێستادا، ئەوەی بینیویەتی لە گۆڕانکاری لەسەر ئاستی دەق و دەرهێنان و بەرهەمهێنان و کرێی هونەرمەندان. و ئاماژەی بەو ئاستەنگانە کرد کە لە ژیان و ڕێگای هونەرییدا ڕووبەڕووی بوونەتەوە، وتی: حەزی بۆ نواندن هێشتا بە زیندوویی ماوەتەوە، تاوەکو ئەمڕۆش دەستبەرداری هونەر نەبووە.

 

سەبارەت بە سەرەتا هونەرییەکانی، ساڵانی منداڵیی بەبیر دێنێتەوە و وتی: خوێندکار بووم لە قۆناغی سەرەتایی، لە هەموو بۆنە و چالاکییەکی هونەریدا بەشدار بووم، لەو چالاکییانەی کە لە دەرەوەی قوتابخانە ئەنجام دەدران لە کاتی بانگهشتکردنماندا، لەوانەش پێشکەشکردنی شانۆگەریی تایبەت بە منداڵان.

 

دەگێڕێتەوە، کە چوونەناوەوەی ڕاستەقینەی بۆ جیهانی نواندن لە قۆناغی ناوەندیدا بووە، کاتێک هاوڕێیەتی خوشکەکەی کردووە، فاتمە رەبیعی، هونەرمەند بۆ یەکێک لە ستۆدیۆکان، لەوێ چاوی بە خەلیل شەوقی، هونەرمەندی گەورەی کۆچکردوو کەوتووە، کە ئامادەبوونی سەرنجی ڕاکێشاوە، دەستی کردووە بە وتنی ئەوەی کە پێویستی بەوە هەیە بۆ ئەوەی ڕۆڵێکی هونەری بگێڕێت.

 

ڕوونیکردەوە، کە ڕەزامەندی خێزانەکە کارێکی ئاسان نەبووە، بەڵام لە بەرامبەردا زۆر تامەزرۆ بووە بۆ ئەزموونەکە، دەستبەجێ پێشوازی لە بیرۆکەکە کردووە، تاوەکو ڕەزامەندی خێزانەکەی بەدەستهێناوە.

 

بەم شێوەیە یەکەمین هەنگاوە هونەرییەکانی لە ساڵی ١٩٦٤ دەست پێکرد، لە ڕێگەی نواندنی ئێوارەی "سەریە"، کە حەسەن تکریتی دەرهێنانی بۆ کردبوو، تەمەنی ١٣ ساڵ بوو، وتی: کارەکە بە ڕەش و سپی وێنەی گیرا و نمایش کرا، سەرکەوتنێکی بەرچاوی بەدەستهێنا، لە کاتێکدا دەرکەوتنی سەرسووڕمان بوو بۆ ئەندامانی خێزانەکەی کە سەرسام بوون بە توانای لە گێڕان و بەجێگەیاندنی ڕۆڵەکە.

 

جیاوازی کاری هونەری لە نێوان دوێنێ و ئەمڕۆدا

زەهرە رەبیعی پێی وایە کاری هونەری لە ڕابردوودا بە تەواوی جیاواز بووە لەوەی کە ئەمڕۆ هەیە وتی: لە ڕابردوودا دەقە تەلەڤزیۆنییەکانمان وەردەگرت و هەموومان، لە کارماندی کاری هونەری، لە دەور مێزێک دادەنیشتین، زنجیرەکەمان بە شێوەی ڕۆژانە تا کۆتایی دەخوێندەوە، بەڵام ئەمڕۆ ئەم شێوازە لە کارکردندا نابینین، چونکە دەرهێنەر دەقەکە یان دیمەنە تایبەتەکانی هەر ئەکتەرێکمان پێ دەدات، بە شێوەیەکی تاک لەلایەن ئێمەوە دەخوێندرێتەوە، بە بێ بوونی دەرهێنەرێک کە گوێی لێمان بێت، تاوەکو چوونە ناوەوە بۆ ستۆدیۆ، بە جۆرێک کە هونەرمەند تەنها دیمەنەکانی خۆی خوێندبێتەوە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، کە نەبوونی هەماهەنگی و دابەشکردنی ڕۆڵەکان هەیە بە دادپەروەرییەوە، زۆربەی پێشەنگەکان، کە خۆی و ئەوانەی لە شانۆی نیشتمانی پێشووتردا بوون، کاری هونەریان نییە، وتی: ئزموونێکم هەیە کە زیاتر لە ٥٣ ساڵ لە نواندندا درێژ دەبێتەوە، لەسەر ئاستی عەرەبی ناسراوم، کاری هونەریم لە ناوخۆ و دەرەوەی عێراق هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا، پشتگوێ خراوم.

 

یەکەم کارەی شانۆیی زەهرە رەبیعی بە ناوی (پاشان هاتنە شار) بوو، کە یەکێکە لە شانۆگەرییە جیهانییەکان، پاشان لە شانۆگەریی (خاوەن و شۆفێرەکەی) لە ساڵی ١٩٧٥ کار کرد، هەروەها لە شانۆی منداڵان لە کارێكدا بە ناوی (هەموویان منداڵانی منن)، و لە (ئاهەنگی ٥ حوزەیران)، سەرەڕای کارەکانی تریش.

 

دەق و بەرهەمهێنان و دەرهێنان و نواندن

زەهرە رەبیعی ئاماژەی بەوەشکرد، کە دەق و کارە هونەرییەکان لە ساڵانی ڕابردوودا گۆڕانکاری گەورەیان بەخۆوە بینیوە، پاش ئەوەی لە ڕابردوودا کارەکان لە کاتی نمایشکردندا چاودێرییەکی بەرفراوانی گەلییان بەدەستدەهێنا، ئەمڕۆ دەناڵێنن بە دەست کەمی نمایش و ڕۆڵە بەردەستەکان، سەرەڕای نەبوونی جیاوازی ڕوون لە نێوان ئەکتەری شارەزا و ئەو کەسەی کە تازە دەستی داوەتە بواری نواندن.

 

هەروەها ڕەخنە لە پشت نەبەستنی دەرهێنەرە دێرینەکان بە بیانووی کرێی زۆریان دەگرێت، ئاماژەی بەوەشکرد، کە پێشتر لیستێک لە باڵەخانەی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی عێراقدا بڵاوکرایەوە، کە پۆلێنکردنی سەندیکای هونەرمەندان لەخۆگرتبوو: ئەکتەری نایاب، ئەکتەری پلە یەک و پلە دوو و سێیەم، جگە لە پۆلێنکردنی (ئە، با، ج)، ئەم پۆلێنکردنە ئیتر بوونی نییە.

 

زەهرە رەبیعی پێی وایە سەندیکای هونەرمەندان دەتوانێت تا ڕادەیەک مافەکانی هونەرمەند بپارێزێت لە ڕێگەی تواناكانیەوە، لەوێدا سەندیکا دەتوانێت بوەستێت و گفتوگۆ لەگەڵ کەناڵە فەرمییەکاندا بکات، بەڵام لەگەڵ بڵاوبوونەوەی کەناڵە ئاسمانییە تایبەتەکاندا سەندیکا ناتوانێت کۆنترۆڵی هەموویان بکات.

 

ڕووداوەکانی ساڵی ٢٠٠٣ و کۆچی هونەرمەندان

زەهرە رەبیعی جەختی لەوە کردەوە، که ڕووداوەکانی ساڵی ٢٠٠٣ کاریگەرییەکی گەورەیان لەسەر هونەرمەندانی عێراقی هەبوو، بووە هۆی کۆچکردنی گەورەکانیان دوای ڕووداوەکان بەهۆی بارودۆخی ئەمنی، زۆرێک لە بەرنامەکان لە ڕادیۆ و تەلەڤزیۆندا داخراون، ژمارەیەک لە وەزارەتەکان هەڵوەشاونەتەوە.

 

سەبارەت بەو ڕۆڵەی کە هیوای خواستووە بیانگێڕێت، ەتی: هیوای دەکەم ڕۆڵی خەنسا بگێڕم، ئەو ژنە گەورەیوی کە کوڕەکانی لە دەستدا، هەروەها دایکی بەنین کە کوڕەکانی لە دەستدا، هیوا دەخوازم یەکێک لەم کەسایەتییانە بگێڕم، چونکە ئەوان کەسایەتی بەهێز و ئاڵۆزن، ڕۆڵی باشن، پێویستیان بە ژنێکی ئازا و وەستاو و سەقامگیرە.

 

زەهرە رەبیعی، هونەرمەند جەختی لەوە کردەوە، کە هەڵبژاردنی بۆ هونەر دەبێتە بڕیاری ئەگەر بۆی بڕەخسێتەوە قۆناغەکانی ژیانی دووبارە بژیێتەوە، هەروەها خۆی لە بوارێکی تری جگە لە هونەردا نابینێت، خۆشەویستییەکەی بۆ نواندن لە سەرووی هەموانەوەیە.

 

زەهرە رەبیعی لە درێژایی ڕێڕەوی هونەرییدا ڕێژەیەکی گەورە لە خەڵات و ڕێزلێنانەکان دەپارێزێت کە لە ساڵانی بەخشندەیی خۆیدا بەدەستی هێناون، لەوانەدا وێستگەی دیار و ئاماژەیی مێژوویی دەبینێت کە گەشتە داهێنەرانەکەی بەڵگەدار دەکەن، سەرەڕای ئەوەی کە شایتحاڵێکە بەسەر ڕێڕەوێکی هونەریی پڕ لە بەخشندەیی و دەستکەوتدا، کە بەشداری کردووە لە دەوڵەمەندکردنی هونەر و درامای عێراقیدا.