شەفیقە فاغیر دوای چەندین ساڵ دەست بەکاری هونەری دەکاتەوە

هونەرمەند شەفیقە فاغیر دوای چەندین ساڵ لە ناچالاکی دەست بەڕێگای داهێنەرانە دەکاتەوە، بە سۆزێکی نوێوە دەگەڕێتەوە سەر کانڤاسەکەی، لە نێوان بەرپرسیارێتیەکانی دایکایەتی و ئاڵەنگاریانە کۆمەڵگەدا، بەردەوامە لە ڕێگەی خۆی بۆ ئەوەی هونەر بکاتە ناسنامە و ئازادی.

نەجوا راهم

 

جەزائیر-لە هۆڵێکی پڕ لە ڕووناکی و ڕەنگ، کە گەشتێکی دوور و درێژی ئارامی و بەرخۆدانی بێدەنگ وەستاوە، تابلۆکان تەنها بەرهەمی هونەری نین کە بە دیوارەکاندا هەڵواسرابن، بەڵکو چیرۆکی ژنێکە کە هەڵیبژاردووە خەونەکەی بۆ ساڵانێک دوابخات پێش ئەوەی بە ئیرادەیەکی بەهێزتر و باوەڕێکی قووڵترەوە بگەڕێتەوە بۆی، لە نوێترین پێشانگایدا بەناوی ”روح الأشكال" "ڕۆحی شێوازەکان" لە کۆشکی موفدی زەکەریا بۆ ڕۆشنبیری، شەفیقە فاغیر نەک تەنها تابلۆ، بەڵکو تەواوی ژیانێکی خەبات و هەیەجان و لەدایکبوونەوە دەخاتە ڕوو.

 

هونەرمەند شەفیقە فاغیر، سەرەتاکانی خۆی بەبیردەهێنێتەوە و وتی: لە ساڵی ١٩٨٥ بڕوانامەکەم لە قوتابخانەی باڵای هونەرە جوانەکان وەرگرتووە، دواتر وەک مامۆستای ئامادەیی کارم کرد، دواتر پیشەکەمم وەستاند بۆ پەروەردەکردنی منداڵەکانم، ئەم بڕیارە بۆ ئەو بەرخۆدانێک بوو کە بەرپرسیارێتییەکانی دایکایەتی سەپێنرابوو، بەڵام هەرگیز دەستبەرداری ئەو ڕاستییە نەبوو کە هونەر هەمیشە بە بێدەنگی لەناو ئەودا نیشتەجێ بوور.

 

دوای چەندین ساڵ لە نەبوونی، بڕیاریدا ناسنامەی هونەری خۆی وەربگرێتەوە، ئەو ساتەوەختە گرنگە بە ڕاستگۆیییەکی بەرچاوەوە دەگێڕێتەوە وتی: دوای بیست ساڵ، بە منداڵەکانمم وت: 'دەگەڕێمەوە، لە قوتابخانەیەکی کەرتی تایبەتدا گەڕامەوە بۆ وانەوتنەوە، و نیگارکێشانم دەکرد، کارەکانم لای خۆم دەخستە لایەک، بەڵام پریشکی ڕاستەقینە لە کوڕەکەیەوە بوو، کە لە بەهرەکەیدا توانایەکی بینی کە نابێت بە شاراوەیی بمێنێتەوە، بە پێکەنینەوە وتی: ڕۆژێک کوڕەکەم هانی دام و وتی: دەبێت پێشانگایەک ئەنجام بدەیت، چیرۆکەکەش بەم شێوەیە دەستی پێکرد و پەرەی پێدرا.

 

یەکەم پێشانگای لە ساڵی ٢٠١٣ بوو، پێشانگا و تاقیکردنەوەکانی دواتر تا ئەم پێشانگایە بەردەوام بوون، کە نوێنەرایەتی لوتکەی گەشتەکەی و ئەزموونی مرۆیی و هونەری دەکات، هەروەها گەشتە هونەریەکەی بە تابلۆی گوڵ و جلوبەرگی نەریتی دەستپێکرد، پاشان ڕووی لە قەسبا کرد، پێش ئەوەی خۆی بخاتە ناو بناغەی و دواتر قووڵ بێتەوە بۆ نیگارکێشانی دیمەنی سروشتی، ئەم فرەچەشنییە تەنها گۆڕانکارییەک نەبوو لە نێوان بابەتەکاندا، بەڵکو گەڕانێکی بەردەوام بوو بۆ خود و واتای سروشتی لە شتەکاندا.

 

ژنی جەزائیری لە بەرهەمەکانیدا بە شێوەیەکی بەهێز ئامادەیە، نەک تەنها وەک توخمێکی جوانکاری، بەڵکو وەک ئامڕازی یادەوەری و خۆڕاگری و ناسنامە، ئەو دیدگای خۆی ڕوون دەکاتەوە و وتی: من ژن و جل و بەرگی نەریتیم هەڵبژارد بۆ ئەوەی دەوڵەمەندی میراسەکەمان پیشان بدەم، جل و بەرگی جەزائیر، ”القندورة العنابية”، جل و بەرگی ”القبائلي”... و تەنانەت ”حایک” و ئەو ژنەی کە لە حایکەکەدا پەردەپۆش کراوە. لە ڕێگەی ئەمانەوە، ویستم ڕێز لە دایکانمان بگرم کە ئەم نەریتەیان پاراستووە.

 

ئەم ئاهەنگگێڕانە بۆ ژن و میراس لە تابلۆکانیدا دەگۆڕێت بۆ کردەوەیەکی بەرخۆدانی کولتووری لە دژی لەبیرچوونەوە، بەرگریکردن لە ناسنامەی جەزائیری بە هەموو هەمەچەشنی و جوانییەکانییەوە، فیگەرەکانی ژنان تەنها ڕووخساری ڕەنگاوڕەنگ نین، بەڵکو پارێزەری یادەوەری بەکۆمەڵن، مێژوویەکی دەوڵەمەندی ڕەنگینیی و شانازی و بەرخۆدان بەرجەستە دەکەن.

 

شەفیقە فاغیر ئەو ڕاستییە ناشارێتەوە کە ڕێگا بۆ ژنانی هونەرمەند ئاسان بووە، بەتایبەتی لە کۆمەڵگەیەکدا کە هێشتا بەردەوام داوا لە ژنان دەکرێت مافەکانی خۆیان بسەلمێنن، وتی: لە نێو ئەو ئاڵەنگاریانەی کە لەبەردەم ژناندایە، بیرکردنەوەی پیاوسالاری و دەسەڵاتخوازانە،  بە تقیبەت خەباتێکی زۆرم کرد بۆ ئەوەی هاوژینەکەم ڕازی بکەم، دوای چەند پێشانگایەک، دواجار ئەویش قبووڵی کرد، لە پشت ئەم قسانەوە شەڕێکی بێدەنگ هەیە کە بۆ مافی دەربڕین و داهێنەری خۆی کردوویەتی، بەبێ ئەوەی دەستبەرداری ڕۆڵی خێزانی و باوەڕەکانی بێت.

 

سەرەڕای هەموو سەختییەکان، پەیوەندییەکەی بە پەروەردەوە وەک بەشێکی سەرەکی لە ئەرکی هونەریدا دەمێنێتەوە، لە ئێستادا، لە قوتابخانەیەکی ناوەندی کاردەکات، و بە جۆش و خرۆشەوە دووپاتی دەکاتەوە، کە منداڵان زۆر ئارەزووی هونەر و وێنەکێشان دەکەن، زۆرێک لەو خوێندکارانەی کە من وانەیان پێ دەڵێمەوە، چوونەتە قوتابخانەی باڵای هونەرە جوانەکان، هونەر تەنها لە نیگارکێشیدا سنووردار نییە، بەڵکو درێژدەبێتەوە بۆ چاندنی متمانە و جوانی لە دڵی نەوە نوێیەکاندا.

 

ئەو پەیامەی کە دەیەوێت بیگەیەنێتە ژنان، ڕوون و ڕاستگۆیانە و سادەیە: ژن دەبێت هەوڵی ئەوە بدات بۆ ئەوەی خۆشی دەوێت، ئەگەر شتێکمان خۆشبوێت، نابێت وازی لێبهێنین، ئەم قسانە ئەزموونی ژنێک لەخۆدەگرن کە دوای چەندین ساڵ گەڕاوەتەوە بۆ خەونەکەی، دەیسەلمێنێت کە خولیای ڕاستەقینە هەرگیز نامرێت و هونەریش دەتوانێت جۆرێک بێت لە ڕزگاری و سەرکەوتنی کەسی.

 

شایانی باسە کە پێشانگای ”روح الأشكال" "ڕۆحی شێوازەکان" پێشانگایەکی هونەری بینراوی هونەرمەندی جەزائیری شەفیقە فاغیر، کە لە گەلەری ”بایە” لە کۆشکی ڕۆشنبیری"مفدي زكريا" لە جەزائیر لە ٦ تا ٣٠ی ئایار بەڕێوەدەچێت، کە بە نزیکەی ٨٣ تابلۆی تێدایە کە ڕیالیزم و ئەبستراکت تێکەڵ دەکەن.