منداڵانی ئێزیدی گۆرانییەکانیان پێشکەش بە عەبدوڵا ئۆجالان کرد

منداڵانی ئێزیدی دوای ئەو وانانەی گۆرانی وتن کە لە ناوەندی هونەر و کولتووری سیتییا نەخشان بینییان، کلیپێکیان دروست کرد و پێشکەشی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان کرد.

شەنگال

 

ناوەندی کولتووری و هونەری سیتییا نەخشان دوای پەروەردەی کۆمەڵێک منداڵ، کلیپێکی ئامادە کرد کە پێکهاتبوو لە چوار گۆرانی، ئەو منداڵانەی گۆرانی دەڵێن تەمەنیان لە ٤ بۆ ١٠ ساڵە.

 

کلیپەکە لە باخچەی ڕێبەر ئاپۆ لە دۆڵی قەرسی شەنگال وێنەگیراوە، ئەو گۆرانیانەی کە وتراون، باس لە ڕێبەری گەلی کورد و کولتووری ئێزیدی دەکەن، ئەو کلیپانەی کە دروستکرابوون پێشکەشی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کران، دوای وێنەگرتنی ڤیدیۆکە، منداڵەکان ویستیان سەردانی شەهیدگەی شەهیدان دڵگەش و بەرخۆدان بکەن لە شەنگال، دوای سەردانیکردنی شوێنی شەهیدان، منداڵەکان بە دروشم و دڵخۆشیەوە گەڕانەوە بۆ ناوەندەکەیان.

 

تیمی دەزگاکەمان چوونە ناو گروپی مناڵان و بۆچوونی ئەوان و مامۆستاکانیان وەرگرت، منداڵەکان بە ڕستەی زێڕین و خەیاڵی جوان هەستەکانیان دەربڕی، هیوای هەمووان ئەوەیە کالتووری خۆیان بپارێزن.

 

"گۆرانیەکان پێشکەشی ڕێبەر ئاپۆ دەکەین"

مامۆستا جیلان عەلی سەرنجی بۆ گرنگیدان بە خاوەندری کردن لە کولتوور ڕاکێشاو وتی: زیاتر لە سێ مانگە منداڵان فێری گۆرانی وتن و دەف لێدان دەبن، ئەمڕۆ هاتووین بۆ باخچەی ڕێبەر ئاپۆ، گۆرانی بۆ ڕێبەر ئاپۆ و گەریلاکانی لوتکەی شاخ دەڵێین، هیوادارین منداڵانی شەنگال ئاگاداری کولتوور و جلوبەرگەکانیان بن.

 

"دەمەوێت هەموو منداڵان گۆرانی بڵێن"

سەهەر برایم، کە لە کلیپەکەدا بەشدارە، هەستی خۆی دەربڕی و وتی: ئەمڕۆ هاتووین بۆ باخچەی ڕێبەر ئاپۆ و خەریکی وێنەگرتنی کلیپێکین، زۆر دڵخۆشین بۆ ئەوە، گۆرانی دەڵێین و کولتوورەکەمان دەپارێزین، هاتووین بۆ ناوەندی کولتوور بۆ ئەوەی کولتووری خۆمان فرێبین و لەبیری نەکەین، مانگێکە گۆرانی تۆمار دەکەین، ڕۆژانی یەکشەممە و دووشەممە پەروەردەی دەفمان هەیە،. ئاواتی من ئەوەیە کە هەموو منداڵەکان گۆرانی بڵێن و بێن باخچەی ڕێبەر ئاپۆ ببینن.

 

هەروەها دونیا ئیلیاس خۆشحاڵی خۆی بەم شێوەیە دەربڕی: هەموو ئێمە منداڵان پێکەوە دەچینە ناوەندی کولتووری فێری گۆرانی و دەف لێدان دەبین، ئەمڕۆ هەموومان هاتووین بۆ ئێرە گۆرانی بڵێین و دواتر دەچینە شوێنی شەهیدان، هیوای من ئەوەیە هەموو منداڵانی ئێزدی بێن و فێری ژەنینی ئامێر و گۆرانی وتن ببن.

 

ڕاڤین ئەحمەد خەونی خۆی دەربڕی و وتی: ئەمڕۆ خەریکی وێنەگرتنی کلیپێکین، دڵخۆشین، خەونی من ئەوەیە کە ڕێبەر ئاپۆ ئازاد ببینم.