لە ژێر چادرەکانەوە ژنانی کۆچبەر ئاوازی گەڕانەوە دەژەنن
ژنانی ناو کامپەکان ڕووبەڕووی بارودۆخی سەختی کۆچبەری بوونەتەوە و تەنها گەڕانەوەی سەلامەت بۆ شاری عەفرینیان قبوڵ دەکەن، کە لە ساڵی ٢٠١٨دا بەهۆی تاوانەکانی تورکیای داگیرکەر و چەتەکانیەوە ناچاربوون لێی هەڵبێن.

سیلڤا ئیبراهیم
تەبقا - لە نێو چادرەکانی کۆچبەرییدا دەنگی تەپڵ و شمشاڵەکان بەرز دەبێتەوە، لەگەڵ گۆرانیەکانی ئاوازی پڕ لە هیوا و ئاوازەکانی گەڕانەوە لەسەر تاڵەکانی عود دەژەنرێن، ئەوانە ژنانی ئاوارەی عەفرینن کە لە هەلومەرجێکی سەختدا بە جلوبەرگی نەریتی خۆیان سەما دەکەن و هیوایان بۆ گەڕانەوەی سەلامەت ئەوەیە کە پێوەی دەچەسپێن.
شاری عەفرین لە ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کە هەمیشە بە زەیتون و سروشتی دڵڕفێن و چیا شکۆدارەکانی ناسراوە، هەروەها بە کلتوور و هونەرەکەی ناسراوە، یەکێکە لەو شارانەی کە هاوڵاتیانی دەنگی زێڕینیان هەیە، جگە لەوەی بە تەپڵ لێدان و ژەنینی شمشاڵ ناوبانگی هەیە.
"هونەری هاوڕێیەتی ئاوارەبوونیان"
لەیلا ڕەشید، ئەندامی تەڤگەری هیلالی زێڕین، ماوەی ٧ ساڵە و لە تیپی گۆرانی شەهید مزگین لە شەهبا بەشداری دەکات، میراس بە ناسنامە و مێژووی مرۆڤایەتی دەزانێت، وتی: سەرەڕای کۆجبەریی ئێمە نەمانهێشت ئەم بارودۆخانە لە ڕێگەی زیندوکردنەوە و نوێکردنەوەی میراسەکانمان بوەستن.
لە کاتی دووەم ئاوارەبوونی دانیشتوانی عەفرین لە شەهبا بۆ تەبقا و ناوچەکانی تری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، بەردەوام بوون لە پراکتیزەکردنی هونەرەکەیان و دوو تیپیان دامەزراند، کە تیپی زاریا زێڕێن دەبکە و تیپی گۆرانی خابون کە هەردووکیان لەلایەن لەیلا ڕەشیدەوە بەڕێوەدەبرا، ئەو جەخت لەوە دەکاتەوە، کە ئێمە بڕیارمانداوە کلتوورەکەمان لە هەڵوەشانەوە بپارێزین لە ڕۆشنای هەوڵەکانی تێکدانی، بەتایبەتی بە لەبەرچاوگرتنی ئاوارەبوون و داگیرکاریمان دووجار.
ڕونیشیکردەوە، کە سەرەڕای بوونی کورتمان لە پارێزگای تەبقا، بەڵام بەشداریمان لە زۆر کۆنسێرت و فێستیڤاڵدا کردوە لە هەردوو پارێزگای تەبقا و ڕەققە، ئەوەی تیپەکەمان لەوانی تر جیا دەکاتەوە ئەوەیە کە بەتەواوی ژنن، ژنان بە سروشتی زیاتر پەیوەستن بە کلتوور و سروشت و زەوییەکەیانەوە.
بە ڕیتمی تەپڵ و شمشاڵ، دەچنە سەر شانۆ و بە چەپڵە لێدان بۆ پێشوازیکردن لە نمایشە ناوازەکانیان، کە ئیلهامیان لە مێژووی هونەری و کلتووری عەفرین وەرگرتوە، لەگەڵ دەبکە فۆلکلۆریەکان و گۆرانیە نیشتمانپەروەر و بەناوبانگەکانیان.
هەمووان سەرسامن بە نمایشکردنیان و جوانی جلوبەرگە فۆلکلۆریە هاوسەنگەکانیان، وەک ئەوەی کارێکی هونەری تەواو بن، بەڵام ئەوەی نابینرێت، ئەو مەرجانەیە کە ئەم دوو تیپە مەشق و خولە پەروەردەکانیان تێدا وەرگرتوە، ئێمە بەردەوامین لە مەشقەکانمان سەرەڕای نەبوونی ئامێری پێویست، و نەبوونی شوێنی دیاریکراوی مەشقکردن، ئەوان مەشقەکانیان لەناو چادرەکاندا وەردەگرن کە نایانپارێزێت لە گەرمای هاوین یان سەرمای زستان.
ڕونیکردەوە، کە ئەم سەختییانە ئاڵەنگاریەکیان بۆ دروست نەکردین، بەو ئامرازە سادە و هەلومەرجەی کە لەبەردەستدایە، هونەرەکەمان زیندو دەکەینەوە، چونکە ئەو بیرکردنەوەیە لە ناو ئێمەدا ڕەگیداکوتاوە، ئەوەیە کە بەرەو پێشەوەمان دەبات، عەفرینی جوان بە ڕووبار و شاخ و هونەرەکانییەوە، یادەوەرییەکی زیندوە لە دڵماندا و پاڵنەرێکە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم هەلومەرجانە تا ئەوکاتەی دەگەڕێینەوە سەر خاکەکانی.
هاوڵاتیانی عەفرین دووجار ئکۆچبەر بوون، بەڵام نەیانهێشتووە ئازارەکانیان ببێتە ڕێگر لە نمایشی دەبکەیان، وەک نەسرین مەعمۆ، ئەندامی تیپی زاریا زێڕێن دەبکە، وتی: ئێمە خۆمان بەدەست ئازارەکانمان نادەین و نە وەستاین، بەڵکو سەرەڕای برینەکانمان بەردەوام بووین لە دەبکە، و تا دەگەڕێینەوە عەفرین بەردەوام دەبین لە دابکە.
ڕوونیشیکردەوە، عەفرین بە تەپڵ و شمشاڵ ناسراوە، کاتێک لە عەفرین کۆچیان کرد، کلتوورەکەیان یاوەریان بوو، تەپڵ و شمشاڵ لە خەم و خۆشییەکانماندا ئامادەبوون وتی: تیپەکەمان کە لە کامپی ئاشتی لە تەبقا دامەزراندن، کە لە ١٢ ئەندام پێکهاتووە، هەروەها بە ئاواز و ڕیتمەکانی ئەو دوو ئامێرە دەبکەی خۆمان پێشکەش دەکەین، ئێمە لە زۆر ئاهەنگدا بەشداریمان کردوە، وەک نەۆروز، ڕۆژی جیهانی ژنان، ڕۆژی لەدایک بوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، و چەندین ئاهەنگی دیکە تیپەکەمان بەهۆی ڕیتمەکەی عەفرینەوە کارەکتەری جیاوازیان هەیە.
"لە ژێر چادرەکاندا عودم هەڵگرتو و شارەزا بووم لە ژەنینی"
ڕوبی محەمەد، گۆرانیبێژ و ژەنیاری عودی تیپی گۆرانی خابونە، تەمەنی ٧ ساڵ بوو کاتێک لە پارێزگای عەفرین ئاوارە بوو، و لە تەمەنی ٩ ساڵیدا فێری ژەنیژی عود بوو، وتی: لە کامپی شەهبا فێری ژەنینی ءود بووم، لەناو چادر و بارودۆخی ئاوارەبووندا، دایکم یەکەم کەس بوو کە هانی دام بۆ فێربوونی ژەنینی، هەروەها ئەو کەسە بوو کە مامۆستایەکی دۆزیەوە بۆ ئەوەی خولی پەروەردەیم پێبدات لە ژەنینیدا، تەنها من نەبووم حەزم لە گۆرانی و مۆسیقا بوو، هەموو منداڵەکان شارەزا بوون لە ژەنین و گۆرانی وتن، ئێمە پێکەوە لە گروپە هونەرییەکاندا کارمان دەکرد، منیش بەشداریم لە ئاهەنگگێڕانەکاندا دەکرد، لە سەرانسەری ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریادا دوای ئاوارەبوونمان لەم دواییانەدا گروپەکانمان زیندو کردەوە، لە ئێستادا لەتیپی خابۆن عەد دەژەنم و گۆرانی دەڵێم و کار دەکەم بۆ ئەوەی لەم بوارەدا خۆم گەشە پێبدەم.
ئەویش وەک پێش خۆی، باسی ئەو ئازارانەی کرد کە توشی دەبن، وتی: پلەکانی گەرما لە بەرزترین ئاستیدایە و ئەم چادرانەش لە گەرما نامانپارێزن، چەند هەفتەیەک لەمەوبەر سێ منداڵ لە کامپێکی پارێزگای ڕەققە گیانیان لەدەستدا، ئەمە جگە لەوانەی توشی جەڵتەی گەرما بوون و لەگەڵ ئەوانەی کە خەریکە نەخۆش دەکەون، بەتایبەتی منداڵی تازە لەدایکبوو.
سەرەڕای ئەمەش، ڕوبی محەمەد وتی: کە لەم چادرانەدا ئێمە خولە پەروەردەیەکانمان وەردەگرین، بە زەردەخەنەیەکی پڕ لە ئازار و هیواوە وتی: بەرخۆدان دەکەین تەنها بۆ ئەوەی بگەڕێینەوە بۆ عەفرین.