لە سلێمانی فێستیڤاڵی "هونەر ناوازەترین بەرهەمی شارستانیەتە" بەڕێوەچوو

بەشی پەروەردەی هونەری زانکۆی سلێمانی، بە چەندین چالاکی هونەری و گۆرانی و نمایشی شانۆیی،فێستیڤاڵی ساڵانەی بە ناونیشانی "هونەر ناوازەترین بەرهەمی شارستانیەتە" بەڕێوەبرد.

 

 پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ١٦ی ئایار، لە زانکۆی سلێمانی بەشی پەروروەردەی هونەر فێستیڤالی "هونەر ناوازەترین بەرهەمی شارستانیەتە" بەڕێوەچوو، تێیدا پێشانگەیەکی شێوەکاری و هونەری بە بەشداری چەندین خوێندکاری دەستڕەنگین و کرایەوەو چەندین چالاکی هونەری و شانۆیی، گۆرانی و نمایشی جلی کوردی پێشکەش کرا.

 

لە کردنەوەی فێستیڤاڵەکەدا ژنان ڕۆڵی گرنگیان هەبوو، بە چەندین کاری هونەری و شێوەکاری بەشداریان کرد، خوێندکاران چنین و وێنەکێشان شانۆیی و گۆرانیان پیشکەش کردو مامۆستایانیش وەک پشتیوانیەک بۆ خوێندکارەکانیان لەگەڵ بەشداربوون.

 

"هیوادارم ژنان هەردەم پێشەنگ بن و بەشداری فیستیڤاڵەکان بکەن"

تارا شازەناب، هونەرمەند و خوێندکاری بەشی شێوەکاری، بە چنین و کاری دەستی و پێشکەشکردنی ئەتڕوحەیەک بەشداری کردووە ئاماژەی بوەکرد، ژنان لە پێشانگاکەدا ڕۆڵی بەرچاویان بینیووە بە نمایش کردنی کارەکانیان لە دەستڕەنگینی خۆیاندا، کاری وێنەکێشان و کاری دەستی و پێشکەشکردنی شانۆگەری و گۆرانی بەشداری دەکەن، کاری چنینی جلوبەرگم کردووە کە لە بەشی پشتەوەی جلی کوردیەکەم وێنەی ژنێکم کێشاوە و کاری دیزاین و چنینم بۆ ئەنجام داوە.  

 

لە کۆتاییدا، وتی: هیوادارم ژنان هەردەم پێشەنگ بن و بەشداری فێستیڤاڵەکان بکەن، ئەم فێستیڤاڵانە بۆ ژنان سوودی هەیە.

 

"هونەر و شێوەکاری لەگەڵ ژناندا دوانەیەکی لێکدانەبڕاون"

هەنسک محەمەد، وێنەکێش کە میوانی فێستیڤاڵەکە بوو ئاماژەی بەوەدا، ساڵی پار خوێندکاری بەشی وێنەکێشان بووەو وتی: سەردانی فێستیڤاڵەکەم کرد و وێنەکانی سەردەمی خوێندکاری خۆمم بینیەوە، ئەنجامدانی ئەم فێستیڤاڵانە کارێکی باشە بۆ خوێندکاران تا بتوانن بەردەوام بن لە کارە هونەریەکانیان و پەرە بە تواناکانیان بدەن، هەروەها ڕۆڵی ژنانی شیوەکار لەم چەند ساڵەی دواتردا بەرەوپێشچونێکی باشی بەخۆیەوە بینیوە.

 

لە کۆتاییدا وتی: هونەر و شێوەکاری لەگەڵ ژناندا دوانەیەکی لێکدانەبڕاون، هیوادارم ژنان بێنە بوارەکەوە و پەرە بە تواناکانی خۆیان بدەن، هەروەها با ئێمەی ژنان دەستی یەکتر بگرین و پەرە بە تواناکانی خۆمان بدەین تا ژنان و کۆمەڵگە بەروە پێشەوە ببەین.