حەوتەمین فێستیڤاڵی منداڵان لە کۆبانێ دەستیپێکرد

حەوتەمین فێستیڤاڵی منداڵانی کانتۆنی فورات کە لەلایەن تەڤگەری هیلالی زێڕین و تەڤگەری هونەر و ڕۆشنبیری میزۆپۆتامیا ڕێکخرابوو، لە شاری کۆبانێ دەستیپێکرد.

کۆبانێ

 

تەڤگەری هیلالی زێڕین و تەڤگەری هونەر و ڕۆشنبیری میزۆپۆتامیا ئەمڕۆ حەوتەمین فێستیڤاڵی منداڵانیان لەسەر ئاستی کانتۆنی فورات دەستپێکرد، فێستیڤاڵەکە کە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت، دەیان گروپی منداڵان لە گۆرانی، هەڵپەڕکێ، شانۆگەری و هۆنراوە لەخۆدەگرێت.

 

ئاهەنگەکە لەژێر دروشمی "ئێمەی منداڵانی ئاگر و ڕۆژ،بە کولتوور و هونەرەکەمان گۆشەگیری تێکدەشکێنین و ڕێبەرەکەمان لە باوەش دەگرین" بە خولەکێک ڕێزگرتن دەستیپێکرد.

 

فاتمە خەلیل، بەڕێوەبەری هیلالی زێرین وتی: وەک تەڤگەری هیلالی زێڕین حەوتەمین فێستیڤاڵی منداڵان دەکەین و دەڵێین ئەم گۆشەگیرییە لەسەر ڕێبەر ئاپۆ دەشکێنین، مەبەست لەم فێستیڤاڵە زیندووکردنەوەی ڕۆحی منداڵانە، هەروەک چۆن دایکان لە سەردەمی کۆمەڵگەی سروشتیدا ئاگایان لە کولتووری خۆیان بوو، منداڵانیش گرنگی بە کولتوور و هونەرەکەیان بدەن و پەرەی پێدەدەن، چونکە ئێمە دەڵێین و هەمیشە دەڵێین منداڵ ژیانە.

 

دوای ئەوە بە گوێرەی بەرنامەی یەکەم ڕۆژی فێستیڤاڵەکە، گۆرانی، شانۆگەری و هەڵپەڕکێیان پێشکەش کرد هەروەها منداڵەکان بێ وەستان دروشمی "بێ سەرۆک ژیان نییە"یان دەوتەوە.

 

لە ڕۆژی دووەمدا گروپەکانی ڤاجین، شەهید ساکینە، شەهید خابوور، شەهید دەلیلا، کەسک و سۆر، شەهید سورخوێن، شەهید مستەفا، شەهید ئارارات و شەهید ڕۆناهی باوەر هونەرەکەیان پێشکەش بکەن.