هیلالی زێڕین گۆرانی بۆ تێکۆشەرانی بەرخۆدانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە دەڵێت

ئەندامانی ناوەندی هیلالی زێڕین بۆ کولتوور و هونەری ژنان گۆرانییەکیان بۆ یادی شەهیدان و تێکۆشەرانی بەرخۆدانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە ئامادە کرد.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەندامانی ناوەندی هیلالی زێڕین بۆ کولتوورو هونەری ژنان بە هونەرەکەیان پشتگیریان لە بەرخۆدانی شێخ مەقسودو ئەشرەفییە کرد و گۆرانییەکیان ئامادە کرد.

 

گۆرانییەکە لەلایەن خوەزان هارون و فەریدە ڕاپۆ وتراوە. هەروەها کلیپی گۆرانییەکە لەلایەن مایس حەباس لە نوژنها دروستکراوە.

 

ئەندامانی ناوەندی هیلالی زێڕین ئەم زانیاریانەیان سەبارەت بە گۆرانییەکە دا: ئەم گۆرانییە تایبەت بوو بە شەهیدان و بەرخۆدانی گەڕەکەکانی شێخ مەقسودو ئەشرەفییە کە ئازایانە لە بەرامبەر حکومەتی سووریا و چەتەکانی دەوڵەتی تورکیا بەرخۆدانیان لەو ناوچەیە کرد.

 

گۆرانییەکە بە ناوی "Du Tax" واتە "دوو گەڕەک" وتراوە.