هەڵەبجە و سنە لە کۆنسێرتێکدا ئاوێزانی یەکتر بوون
بە دروشمی "چیریکەی ئاویەر لە شنروێ دەنگ دەداتەوە" گروپی مۆسیقای ئاژوانی شاری سنە هاتنە هەڵەبجەی شەهید بە مەبەستی سازدانی کۆنسێرتێک.
بە دروشمی "چیریکەی ئاویەر لە شنروێ دەنگ دەداتەوە" گروپی مۆسیقای ئاژوانی شاری سنەلە شاری هەڵەبجە کۆنسێرتێکیان سازکرد.
هەڵەبجە
لە پێناو ڕەخساندنی کەشکی ئارام، بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری و هونەری پارێزگای هەڵەبجە و سەرۆکایەتی زانکۆی هەڵەبجە، کۆنسێرتێکیان بۆ گروپی میوزیکی ئاژوانی شاری سنە لە هۆڵی مستەفا زاڵمی ڕیکخست.
شادی غولامی تایبەت بەژنها وتی: لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە شاری سنەوە وەکو گروپێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان چەند پارچە میوزیکێکی ڕەسەنی کوردی ناوچەی سنەمان ئامادە کردووە و لەم کۆنسێرتەدا پێشکەشی خەڵکی هەڵەبجەی دەکەین، هیوامان وایە جێگەی ڕەزامەندیان بێت.
شادی ئاماژەی بەوەشدا یەکەمجار شاری هەڵەبجەمان هەڵبژارد بۆ ئەوەی ئەو مۆسیقا تایبەتانەی سنەی تێدا پێشکەش بکەین، شاری هەڵەبجە شارێکە لە کاتی خۆیدا زۆرترین قوربانی داوە، بۆیە پێویستە ئیستا شادی و خۆشی پێشکەش بە خەڵکی ئەم شارە بکەین.
مونا مەلای، ژەنیاری ئامێری دەف خۆشحاڵی خۆی دەربڕی کە هاتووەتە هەڵەبجە، وتیشی: گۆرانییەکانمان هەمووی فولکلۆر و کوردین بە شانازیەوە لە خزمەتی شاری هەڵەبجەدا دەبین.
گروپی میوزیکی ئاژوانی شاری سنە ماوەی یەک مانگ لە کوردستاندا دەمێننەوە، وا بڕیارە کۆنسێرت لە شارەکانی دیکەی باشوری کوردستاندا ساز بکەن.
ت.پ