دیواری ڕەققە ئاوێنەی ڕەنگدانەوەی شارستانیەتی کۆنی شارەکەیە

دیواری ڕەققە مۆدێلێکی دیارە کە بەرگەی هەموو وێرانکارییەکانی سەردەمی گرتووە، سەرەڕای هەموو ئەو شتانەی کە بەرکەوتەی بووە، شێوەی خۆی پاراستووە و بە میراتێکی کولتووری گرنگ دادەنرێت، لاپەڕەیەکی گرنگ دەگێڕێتەوە لە مێژووی مرۆڤایەتی بە درێژایی سەدەکان.

یوسرا ئەحمەد

 

ڕەققە- شارستانییەتە کۆنەکان چەندین شوێنی شوێنەوارییان بەجێهێشتووە کە تا ئێستاش شایەتحاڵی ئەو سەردەمانەن، شوێنێکی جوگرافی لە ڕەققە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بێبەشە لە شوێنەواری دێرین وەک شایەتحاڵێک دەمێنێتەوە بۆ ئەوانەی تێیدا ژیاون و دروستییان کردووە.

 

ڕەققە بە زۆر شوێنی شوێنەواری بەناوبانگە، وەک قەسری بەنات و مۆزەخانەی شوێنەوار و دیوارەکە کە بە شێوەی ئەندازەیی و جوانییە تەلارسازییە سەرنجڕاکێشەکەی جیا دەکرێتەوە و بە ئاوێنەیەک دادەنرێت کە ڕەنگدانەوەی مێژوو و شارستانیەتی شارەکەیە.

 

دیواری شوێنەواریی ڕەققە دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی ناوەندی شارەکە لە سەردەمی خەلیفەی عەباسی ئەبو جەعفەر ئەلمەنسوور لە سەدەی هەشتەمی زایینی لە ساڵی ١٥٥ کۆچی و ٧٧٢ی زایینی لەگەڵ دەستپێکردنی دروستکردنی شارەکە دروستکراوە، درێژییەکەی نزیکەی ٥ کیلۆمەترە.

 

دەکەوێتە یەکتربڕینی ڕێگاکانی کاروانە گرنگەکان لە یەکگرتنی ڕووباری فورات و بالیخ بە یەکێک لە گرنگترین و کۆنترین شوێنەوارە مێژووییەکان دادەنرێت، تا ئێستاش شێوە و مێژووی خۆی پاراستووە دەگاتە  هەزارو ٣٠٠ مەتر، درێژییەکەی نزیکەی ٥ کم دەبێت و بەهۆی هۆکاری سروشتی و مرۆییەوە درێژییەکەی بووەتە سێ کیلۆمەتر چوارگۆشە، ڕووبەرەکەی دەگاتە ١.٤٧ کیلۆمەتر چوارگۆشە، شێوە ئەندازەییەکانی لە شێوەی ناڵی ئەسپدایە، لە لای ڕۆژهەڵات و باکوورەوە تا لای ڕۆژئاوا شارەکەی دەگرێتەوە، بەپێی تۆپۆگرافیای زەوییەکە، و پانییەکەی ٦ مەتر دەبێت، سەرەوەی ٥.٩٠ مەتر، و خوارەوەی ٥.٩٥ مەترە.

 

دیوارەکە لەسەر بناغەی بەرد دامەزراوە کە لە قوڕێکی خاو دروستکراوە و لە هەر لایەکەوە بە چینێکی خشت داپۆشراوە، پشتی بە کۆمەڵێک تاوەر بەستووە، کە ژمارەیان ٨٣ تاوەری دەورییە، بە شێوەیەکی ڕێکوپێک بەسەر تەواوی دیوارەکەدا دابەشکراون، بە مەودای نێوانیان جیاکراوەتەوە ٢٦.٦ -٢٨ مەتر شێوەیان نیمچە بازنەییە، قەبارە و تیرەیان جیاوازە لە نێوانیاندا ١٥-١٦ مەتر درێژە و ٥.٣٢ مەتر قووڵە.

 

دیوارەکە سێ دەروازەی چوونە ژوورەوە لەخۆدەگرێت، دەروازەی ئەلجینان کە دەکەوێتە لای باشووری ڕۆژئاوای شارەکە و بەو ناوە ناونراوە، چونکە دەکەوێتە بەردەم ڕووباری فورات، دەروازەکە لە کۆتایی سەدەی نۆزدەیەمدا لابراوە، هەروەها دەروازەی باب بەغدا، دەکەوێتە گۆشەی باشووری ڕۆژهەڵاتی شارەکە، کە هاوشێوەی ئەو شارە و بە ناوێکی مۆدێرن دادەنرێت، دەروازەی باب ئەلسیبال لە خشتی سور و لەناو دیواری دەرەوەی شاردا دروستکراوە.

 

سەبارەت بە دەروازەی ڕەحا کە دەکەوێتە دووری باکوورەوە، لە ڕووی کەرەستەی بیناسازییەوە لە دوو دەروازەی “ئەلجینان” و “باب بەغدا” جیاوازە لە ماوەی کۆنترۆڵکردنی داعشدا لابرا، دیوارەکە لە قوڕ دروستکرابوو، لە ناوەوە و دەرەوە بە خشت داپۆشرابوو، گرنگییەکی سەربازی و بەرگریی زۆری هەبوو، بەو پێیەی وەک بنکە و قەڵایەکی سەربازی بەکاردەهێنرا بۆ پاراستن لە هێرشی دەرەکیی وڵاتانی بیزەنتین.

 

 دیوارەکە بەسەر دوو بەشدا دابەشکراوە، بەشی خوارەوەی کۆریدۆرێکی گەورە لەخۆدەگرێت کە بە خەزنەیەک داپۆشراوە و دوو دەرچەی داخراوە، لەکاتێکدا بەشی سەرەوە بەرزییەکەی دەگاتە ٤.٤ مەتر ئەم بەشە بە موقارنا سێ پەڕە و چوارچێوە ڕازاوەتەوە کە پشتگیری چڕ و کەوانە هەڵگەڕاوەی تێدایە، هەموویان لەسەر ستوونی چەسپاو لە دیوارەکاندا وەستاون، هەشتیان لە دۆخێکی هونەری ناوازەدان و هێشتا فۆڕمی تەلارسازی ناوازەی خۆیان دەپارێزن.

 

ڕەققە نیمچە بیابیانییەو کەرەستەی بیناسازی وەک خشت بە ئاسانی دروست دەکرێت

هۆکاری دروستکردنی ئەم دیوارە لەم کەرەستانەی پێشتر ئاماژەمان پێدا، ئەوە بوو کە شاری ڕەقە نیمچە بیابانییە، بۆیە دەتوانرێت کەرەستەی وشککراوە و خشتی کوڵاو بە ئاسانی دروست بکرێت و ئەم کەرەستەی بیناسازیش بە کەرەستەی ژینگەیی دادەنرێت و گونجاوترە بۆ گەرما و ساردی لەوانی تر.

 

لە ڕووی جوانکارییەوە دیوارەکە وەک یەکێک لە جوانترین و بازنەییترین پێکهاتە تەلارسازییە سیمتریەکان جیا دەکرێتەوە، جۆرێکی ناوازەیە لە شێوازی تەلارسازیی ماوەتەوە لە تەلارسازی عەرەبی-ئیسلامیدا بە کۆمەڵێک تاوەری نیمچە بازنەیی ڕازاوەتەوە بەپێی ئیفادەی شوێنەوارناسەکان بە مۆدێلی ئایدیاڵی شێوازی تەلارسازی عەباسی دادەنرێت.

 

لە ساڵی ١٩٨٦ دیواری دێرینی ڕەققە لەلایەن لیژنەی نیشتمانی یونسکۆوە کاندید کرا بۆ خەڵاتی “مێلینا عەطارد”، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە ڕەققە تاکە شارێکە کە دیوارێکی بازنەیی لەو شێوەیەی لە جیهاندا پاراستووە، خەڵاتی ڕێکخراوی شارە عەرەبییەکان بۆ پاراستنی کەلوپەلی کۆن و میراتی لە جیهاندا بەدەستهێنا.

 

دیوارەکە لە سەردەمی هارونە ڕەشید هەڵکەندراوە و دوایین هەڵکەندنیشی لە ساڵی ١٩٩٨ لەلایەن حکومەتی شام بووە، بەهۆی بوومەلەرزە و هۆکارە سروشتییەکان و شەڕەکان کە ناوچەکە شاهیدی بووە هەڵکەندراوە، لەبەر ئەمە هەوڵی بەردەوامی لیژنەی دێرینەکان لە خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی ڕەققە بە ئامانجی پاراستنی لە لەناوچوون هەبوو، دیارترینیان هەڵمەتی هەڵکەندن بوو کە لەلایەن دەستەی دێرین و کولتوورییەوە دەستیپێکرد بۆ نۆژەنکردنەوەی ئەو بەشانەی کە لە کاتی کۆنترۆڵکردنی چەتەکانی داعشدا زیانیان پێگەیشت و لەناوچوون، کە لە کاتی هەڵمەتی ڕزگارکردنی ڕەققەدا وەک قەڵایەک بەکاریان هێنا، جگە لە وێرانکردن و تێکدان بەشێکی و دانانی مین لەناو دیوارەکەدا، کە بووە هۆی لەناوچوونی ژێرخانی و لەناوچوونی هەندێک لە بەشەکانی.