پێشانگایەکی پۆستەرە هۆنراوە لە شاری سلێمانی کرایەوە
بە دروشمی (ڕازی تەوارەکان بۆ ژیاندۆستی) پێشانگایەکی پۆستەرە هۆنراوە لە شاری سلێمانی کرایەوە و
سلێمانی
بە دروشمی (ڕازی تەوارەکان بۆ ژیاندۆستی) ڕێکخراوی ژنانی زەحمەتکێشانی کوردستان لقی سلێمانی، پێشانگایەکی پۆستەرە هۆنراوەیان بۆ ٣٣ ژن لە گەلەری مۆزەخانەی نیشتمانی ئەمنە سورەکە کردەوە. کە هۆنراوەکان زیاتر ڕەنگدانەوەی ئازار و مەینەتییەکانی ژنان بوون.
گوڵزار فەرەج، هۆنەر، دەربارەی هۆنراوەکانی بۆ نوژنها باسی لەوەکرد، هۆنراوەکانی پەیامە تا ئازارەکانی ژنان نیشان بدات و تەنها لە ناخی ژناندا نەمێنێتەوە.
ڕێزان محمد، هۆنەر وتی دەمەوێ لەڕێگەی هۆنراوەوە پەیامێک بگەیێنم بە ڕەگەزی بەرامبەر و دواتر ژنانی هۆنەر چەند پارچە هۆنراوەیەکیان پێشکەشی ئامادەبووان کرد.