١٠٠ ساڵە شوێنەوارێک بە هەڵە ناوی لێنراوە

زیاتر لە ١٠٠ ساڵە، یەکێک لە شوێنەوارە بەناوبانگەکانی جیهان بە ناوی "ماچو پیچو" بە ناوێکی هەڵە ناسێنراوە کاتێک لە ساڵی ١٩١١دا لەلایەن دۆزەرەوەی ئەمریکی هیرام بینگهام دۆزراوەتەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

زیاتر لە ١٠٠ ساڵە، یەکێک لە شوێنەوارە بەناوبانگەکانی جیهان بە ناوی "ماچو پیچو" بە ناوێکی هەڵە ناسێنراوە، لەکاتێکدا نەتەوەی ئینکا، کە گەورەترین ئیمپراتۆریەت بوون لە ئەمریکای پێش کۆلۆمبیا کە شارستانییەتیان دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی ١٣ زاینی، بە ناوی "هوینا پیکچو" شارە کۆنەکەیان بنیاتناوە.

 

لە زمانی ڕەسەنی قوچوا، هوینا وەرگێڕاوە بۆ "نوێ یان گەنج"، لەکاتێکدا پیکچو بە واتای "لوتکەی شاخ" دێت و ماچۆ بە واتای "کۆن-دێرین" دێت، بۆیە بڕیاریانداوە پێی بڵێن لوتکەی شاخی کۆن.

 

بە پێی راپۆرتی نوسەر براین باوەر، پرۆفیسۆری مرۆڤناسی لە زانکۆی ئیلینۆس لە شیکاگۆ، باوەڕی وابووە کە نزیکەی ١٤٢٠ خانوو وەک شوێنی ژیان دروستکراوە لە کوزکۆی پایتەختدا کە ئیمپراتۆریەتی ئینکا تیایدا نیشتەجێبوون، کاتێک ئیسپانیە ڕەسەنەکان دواتر ئینکایان داگیرکرد و هواینا پیکچو چۆڵکرا، باس لەوەدەکرێت کە بۆ چەندین سەدە لە قوڵایی چیاکانی ئاندێسدا شاراوە بووە. هەتا دۆزەرەوەی ئەمریکی هیرام بینگهام لە ساڵی ١٩١١ دۆزییەوە.

 

ئەو دۆزەرەوە ئەمریکییە هیرام بینگهام بەهاوکاری جوتیارێک کە لەو ناوچەیە ژیاوە بووەتە ڕێبەری و گەڕانەکەی ئەنجامداوە، بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لەلایەن ڕێبەر مێلچەر ئارتیگاوە دەستیکەوتووە هیرام بینگهام لە تێبینییە مەیدانییەکانیدا بڕیاریداوە کە بە شاری "ماچو پیچو کۆن" بیناسێنێت.

 

ئەو بەڵگانەی کە دۆزراونەتەوە و دەیسەلمێنن کە "ماچو پیچوو"  ناوی سەرەکی شتێکی تر بووە، نوسەر "دۆناتۆ ئەمادۆ گۆنزالیس" مێژوونووس لە وەزارەتی ڕۆشنبیری پیرۆ بە سەربەخۆیی بەکارکردنی خۆی گەیشتوەتە هەمان ئەنجام دەربارەی ماچو پیچو، بۆیە بڕیاریانداوە کە پێکەوە ناوی راستەقینە کۆبکەنەوە و ڕاستییەکان بسەلمێنن کە بە شوێنکەوتنی تێبینییەکانی هیرام بینگهام دەستیانپێکرد، یەکێک لە سەرنج ڕاکێشترین بەڵگەکان ڕاپۆرتێکی ساڵی ١٥٨٨ بوو کە تیایدا ئاماژەی بە هاوڵاتیانی ناوچەی ڤیلکابامبا کرد کە بیریان لە گەڕانەوە بۆ هوینا پیکچو کردوەتەوە.

 

 زۆرێک لە شوێنەوارناسان کە خۆیان خەڵکی پیرۆی نین هەوڵی زۆریان نەداوە بۆ لێکۆڵینەوە لە ناوی شوێنەکان و بە تەواوی لە زمانی قوچوا تێنەگەیشتوون، سەرەڕای دۆزینەوەی ناوی ڕەسەنی ناوچەکە، پێدەچێت هەر بە هەمان ناوی "ماچو پیکچو" بمێنێتەوە چونکە ئەو شوێنەوارە بەو ناوەوە لە جیهاندا ناسراوە.

 

هەروەها ماچۆ پیکچو بە هەزاران کتێب ووتار و ڕیکلام و بەڵگەنامەی یاسایی بڵاوکراوەتەوە خەڵکی پیرۆ و حکومەتەکەیان ناوی نوێیان لەئامێز گرتوە، بۆیە لەکاتێکدا زیادەیەکی سەرنجڕاکێشە بۆ مێژووی سایتەکە بەڵام ناوی مۆدێرن ناگۆڕێت.

 

ت.پ