لە ماوەی ساڵێکدا سەرەڕای هێرشەکان ژنان بۆ پاراستنی کولتوور تێکۆشان

مزگین چۆلاق، ئەندامی کۆردیناسیۆنی تەڤگەری هیلالی زێڕین لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، بۆ ماوەی ساڵێک کارەکانی هەڵسەنگاند و ڕایگەیاند، ساڵ بە ساڵ کارەکانیان باشتر دەکەن و دەبنە ناسنامەیەک بۆ ژنانی هونەرمەند.

عەبیر محەمەد

 

قامیشلۆ-لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، کە ڕۆژانە ڕووبەڕووی هێرش و هەڕەشەی دەوڵەتی تورکیا دەبێتەوە، ژنان لە بواری هونەردا خەبات دەکەن، تەڤگەری هیلالی زێڕینی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کە خەبات دەکات بۆ پاراستنی کولتوور و هونەر لەسەر پارادایمی نەتەوەی دیموکراتیک، لە ماوەی ساڵێکدا بەردەوام بوو لە خەباتی خۆی لە بواری ڕۆشنبیریدا، مزگین چۆلاق، ئەندامی تەڤگەری هیلالی زێڕین لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، کارەکانی بزووتنەوەکەی بۆ ماوەی ساڵێک بۆ ئاژانسەکەمان هەڵسەنگاند.

 

سەرەڕای هیرشەکان خەبات بەردەوامە

لە سەرەتای قسەکانیدا مزگین چۆلاق تیشکی خستە سەر ئەو بەربەستانەی کە لەبەردەم تەڤگەری هیلالی زێڕین لە ساڵی ٢٠٢٣دا ڕوویاندا و وتی: کاری ژنانی هیلالی زێڕین لەسەر ئەو بنەمایەیە کە خاوەنداری لە کولتوور و ناسنامە دەکات، کاری هونەریمان بۆ ماوەی ساڵێک تا ڕادەیەک باش بووە، سەرەڕای دۆخی ناجێگیری ناوچەکە، بەهۆی جەنگە بەردەوامەکانەوە، لەگەڵ ئەوەشدا، چالاکی و کارەکان بەردەوام بوون.

 

پاراستنی کولتوور

مزگین چۆلاق جەختی لەوە کردەوە پارێزگاری لە کولتوور دەکەن و وتی: هەمیشە هەوڵ دەدەین خاوەنداری لە کولتووری دایکمان بکەین، ئەو کولتوورەی کە هێرشی دەکرێتە سەر، دوژمن دەیەوێت کولتورەکەمان لەناو ببات، بەڵام کولتووری خۆمان زیندوو دەکەینەوە، بەتایبەتی لە ڕێگەی نەوەی نوێوە، و لە هێرش دەیپارێزین، بێگومان کولتوور گرنگە و نەریتەکانمان بەهادارن،ئەمە بە جددی وەردەگرین و ئەو سیستمە سەرمایەدارییە لادەبەین کەبەسەر کۆمەڵگەکەماندا سەپێندراوە.

 

لەماوەی ساڵێکدا خەباتی گرنگ

مزگین چۆلاق ڕایگەیاند، لیژنەی تایبەتی دامەزراوەو کارەکانی لە ڕۆژە گرنگەکانی وەک ٨ی ئادار و نەورۆز و هتد ئەنجام داوە، ڕۆڵێکی گرنگیان گێڕاوە لە چالاکییەکانی دژ بەو هێرش و داگیرکارییانەی لە ماوەی ساڵدا ئەنجامدراون، لە ماوەی ساڵەکەدا سیمینار و کار ئەنجام دراوە لە چوارچێوەی گۆڕینی هۆشیاری و پەرەپێدانی کولتوور، وتیشی: پەروەردە لە ئاستەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە ئامانجی برەودان بە ژنان لە بواری ئایدیۆلۆژیدا ڕێکخراوە،  وەک تەڤگەر پێنج گرووپی ژنانی سەربەخۆ بەشدارییان لە فێستیڤاڵی مۆسیقای ئۆرکەش کردووە و دوو گرووپی سەربەخۆ بەشدارییان لە فیستیڤاڵی شانۆی شەهید یەکتا کردووە و بە بەشداری دوو گرووپی سەربەخۆ بەشدارییان لە فێستیڤاڵی هەڵپەڕکێدا کردووە، هەروەها لە پێشانگای فۆتۆگرافی و فێستیڤاڵی ئەدەبی و هونەری لە ڕۆژئاوای کوردستان و باشووری کوردستان بەشدارییان کردووە، لە ماوەی ساڵێکدا ڤیدیۆی جیاواز گیراوە، یەکێکیان ڤیدیۆیەکی تایبەتە بۆ ژنان و بەمزووانە بڵاودەکرێتەوە.

 

"هیلالی زێڕین بۆ ژنانی هونەرمەند ناسنامەیە"

مزگین چۆلاق ئاماژەی بەوەشکرد، هیلالی زێڕین ناسنامەیەکە بۆ ژنانی هونەرمەند، بۆیە دەیانەوێت گرنگی بە هەموو هونەرمەندانی ژن بدەن و لە کۆتاییدا وتی: ئەو ژنانەی ئەندامی تەڤگەری هیلالی زێڕینن بۆ ئێمەش گرنگن، بۆیە بەشداری چالاکییەکان دەکەین و خۆشحاڵین کە بانگهێشتیان دەکەین بۆ ئەو کارەی کە ئەنجام دەدرێت،هەرچەندە کارمان کردووە، بەڵام هێشتا دەبینین کە کەمەو دەبێت زیاتر بێت، دەچینە ساڵی نوێوە، ئەرکەکانمان قورستر دەبن، گرنگی بە پەیوەندییەکان دەدەین و هەوڵ دەدەین بگەینە هەموو ژنان و گەنجان.