فێستیڤاڵی "ژن، ژیان، ئازادی" بۆ نیشاندانی خەباتی ژنان لە بواری هونەرییدا بەڕێوە دەچێت

یەکەمین فێستیڤاڵی فیلمی "ژن، ژیان، ئازادی" بە ئامانجی پشتیوانی لە سینەماکارانی سەربەخۆ و نیشاندانی بەرهەمی خەباتی ژنان لە بواری هونەرییدا، بەڕێوە دەچێت.

ناوەندی هەواڵ

 

بڕیارە لە ٢٦ی ئەیلوول کە هاوکاتی سەرهەڵدانی شۆڕشگێڕانەی "ژن، ژیان، ئازادی"یە، یەکەمین فێستیڤاڵی فیلم لە چەند شارێکی ئەمریکا، کەنەدا، ئەوروپا و ئوسترالیا بە ناونیشانی "ژن، ژیان، ئازادی" بەڕێوەبچێت و ماوەی ٦ ڕۆژ بەردەوامی دەبێت.

 

فێستیڤاڵی "ژن، ژیان، ئازادیی" لەلایەن ڕێکخراوی "ناوەندی هونەرمەندانی سینەما و شانۆی ئێران لە دەرەوەی وڵات" بە ئامانجی پشتیوانی لە سینەماکارانی سەربەخۆ و نیشاندانی بەرهەمی خەباتی ژنان لە بواری هونەریدا بەڕێوەدەچێت.

 

بە فەرمی فێستیڤاڵەکە لە ١ی تەمووزەوە دەستی بە کارەکانی کردووە و تا ئێستاش زیاتر لە دوو هەزارو ٥٠٠ فیلم بۆ فێستیڤاڵەکە نێردراون.