سێهەمین پێشانگای پایزە لە قەزای شارەزوور کرایەوە
پێشانگای پایزە بە بەشداری ژنان لە شارەزوور کرایەوە و تیایدا کارە دەستیە جۆراوجۆرەکانی ژنان نمایشکرا.
میهرەبان سەلام کاکەیی
شارەزوور- پاش نیوەڕۆی دوێنێ لە پارکی نالی لە قەزای شارەزوور پێشانگای کاری دەستی ئیکسوارات و چنین و خواردن و شیرینی وینە کیشان بۆ ژنان کرایەوە .
بەسەر پەرشتی ڕیکخراوی بێناز لە یەکەم رۆژی وەرزی پایزدا لە پارکی نالی لە قەزای شارەزوور پێشانگای کاری دەستی ژنان بۆ زیاتر لە ٥٠ ژنانی گەنج کرایەوە و مەبەست لێی نمایش کردنی توانا و پیشەی کاری دەستی ژنان بوو.
لەو بارەیەوە گەشە ئەحمد کە بەشدار بوویەکی پێشانگاکە بوو تایبەت بە نوژنها وتی : " هەوڵ دەدەم لە ڕیگەی بەردو مورووی دانسقەوە کارەکانم دیزاین بکەم، لە ڕێگەی ئەم پێشانگا و فیستیڤاڵانەوە ئێمە دەتوانین کارەکانمان بە خەڵکی بناسێنین هەروەها لە ڕێگەی پەیج و ئەکاونتی تایبەت بەخۆمەوە داواکاری ژنەکان وەردەگرم و کاری لەسەر دەکەم و بۆیان ئامادە دەکەم."
لە پیشانگای پایزەی ژنان هەموو تەمەن و چین و تویژە جیاوازەکان بەشداریان کردبوو، شەم عوسمان هەرچەند تەمەنی منداڵە بەڵام هەوڵ دەدات لە ئیستاوە سەرەڕای خویندنەکەی لە ڕێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتی و پەڕەکانی فەیس بووک بیرۆکەکان ئاڵوگۆر بکات و لە ڕێگەی پێشانگا و فیستیڤاڵەکانەوە بەرهەمەکانی ساغ بکاتەوە وەک باسی کرد هۆکاری دەستکردن بە کارەکەی حەز و خولیای بوو بۆ کارەکەی.
ئاوێزان فەرهاد ژنیکی ترەو جیاواز لە ژنەکانی تر زیاتر گرنگی بە بابەتی فۆلکلۆری دەدات و وەک خۆی باسی لێوە کرد مەبەستیەتی بابەتە فۆلکلۆرییەکان زیندوو بکاتەوە.