"پێویستە نووسەران بەدوای باپیر و داپیرانماندا بگەڕێن"

مەردیە عەلی ئیبراهیم، ​​تەمەنی ٦١ ساڵە و خەڵکی شارۆچکەی عامودێیە، بەسەرهاتی دایک و داپیرەی خۆی باسکرد و دەڵێت: "پێویستە نووسەران لە گوندەکاندا بەدوای باپیر و داپیرانماندا بگەڕێن".

سۆرگول شێخۆ

 

عامودێ- شارۆچکەی عامودێ یەکێکە لە ناوچەکانی میتانی، ناوچەی کوردایەتی و لانکەی فەرهەنگ و هونەری کرمانجییە، سەر بە کانتۆنی جزیرەیە لە هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، لە ناوچە گوندنشینەکانی ژنان سەرقاڵی چەندین چالاکی هونەری و ڕۆشنبیری جیاوازن، مەردییە عەلی ئیبراهیم، ​​تەمەنی ٦١ ساڵە و دایکی ٤ کچە، لە گوندی قێرێ تەپە لە باشووری شارۆچکەکە دەژی.

 

مەردیە کە کۆمەڵێک چیرۆکی لە دایک و باوکییەوە وەرگرتووە و بۆ منداڵەکانی دەگێڕێتەوە، باسی لەوەکرد، کە ئەمڕۆ لە سایەی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری گەلی کورد، ژنانی کورد تەلەفزیۆن و دەزگا و دەنگیان هەیە و ژنانی کورد دەبنە میرات، وتیشی: ئێستا ئاژانس و کەناڵەکانمان دەبنە ئاوێنەمان، ئێمەش دەبینە خاوەن دەنگ و زمان، لە منداڵیدا بەدەوری دایکماندا کۆدەبووینەوە و لەبەردەم چراکاندا چیرۆکی جیاوازیان بۆ دەگێڕاینەوە، بەتایبەت چیرۆکی ژنێکی کورد کە تا ئێستاش لە مێشکمدایە.

 

چیرۆکەکەی بەم شێوەیە بوو: "ژنێکی کورد لە سەردەمی پەلاهیدا، بەهۆی زۆری کارەکانییەوە لە ئامادەکردنی خواردنی کرێکارەکانیان درەنگ کەوت، کاتێک کە خواردن بۆ کرێکارەکان دادەنێت و دێنە سەر سفرەکە، هاوژینەکەی لە توڕەیدا لەبەرچاوی کرێکارەکاندا سەرپۆشەکەی فڕێدەداتە سەر زەوییەکە، ژنەکە سەرپۆشەکەی هەڵدەگرێتەوە و دەچێتە ژوورەوە، دوای ماوەیەکی کەم هاوژینەکەی هەست دەکات کە کە ژنەکەی خۆی هەڵواسیوە، خەڵک هەمیشە دەیانوت حەیف بۆ ئەو ژنە، هاوژینەکەشی باسی لەوەکردووە، لەو کاتەدا کە سەرپۆشەکەیم لاداوە بە وردی پێکەنیوە و وتوویەتی ئەمە پیاوەتی تۆیە".

 

مەردییە لە دوای چیرۆکەکەوە وتی: ڕاستییەکی مێژوویی هەیە کە ژنان نادادپەروەری لەسەر خۆیان قبوڵ ناکەن، هەر بۆیە پەنا بۆ ئەو ڕێگا و شێوازانە دەبەن، ئێستاش ژنانی کورد لە شاخ و بەردەکانەوە خۆیان فڕێ دەدەن، بۆ ئەوەی نەکەونە دەستی دوژمن وەک شەهید بێریتان، بەردەوامن لە شەڕکردن لەگەڵ ئەقڵیەتی پیاوان لە کۆمەڵگەدا.

 

"بڵاوکردنەوەی چیرۆکەکان فەلسەفە و گەڕانی منداڵان بەهێز دەکات"

مەردییە ئیبراهیم گرنگی بڵاوکردنەوەی ئەزموونەکان لەگەڵ منداڵانی خستەڕوو و وتی: تیڤی بۆ منداڵان باشە، بەڵام گێڕانەوەی ئەزموونە مێژووییەکان و بوون بە پردێک لە نێوان ڕابردوو و داهاتوودا زۆر گرنگە، بڵاوکردنەوەی چیرۆکەکان، فەلسەفە و گەڕان و هاندان لە کەسایەتی منداڵدا بەهێز دەکات، لە هەمان کاتدا پرسیار لە مێشکی منداڵدا دروست دەکات و ڕێگا بۆ خۆشەویستی و پەیوەندی بە مێژووەوە دەکاتەوە، من بایەخ بە لایەنە هونەری و کولتوورییەکان دەدەم، چونکە ئەمە دەبێتە میراتی دایکان و داپیرەکانمان.

 

"شۆڕشەکەمان لە چیرۆکی کوردیشدا جێی دەبێتەوە"

مەردییە ئیبراهیم باسی گرنگی شۆڕشی ڕۆژئاوای کرد و جەختی لەسەر قسەکانی کردەوە، "شۆڕش ڕێگەی کردەوە، هەر مرۆڤێک کە خەباتی کرد مێژوو و کتێبی ئەزموونەکانە، ئەوان دەتوانن مێژووی ڕابردوو و ئێستامان بە نەوە نوێیەکان بناسێنن، شۆڕشەکەمان هەر ڕۆژێکی چیرۆکێکە، چونکە هەموو ڕۆژێک بە هێرشی جینۆسایدی ڕەگەزی و کولتووریدا تێدەپەڕین، گرنگە ئەم خاڵانە بە دروستی بنووسین و بیگوازینەوە بۆ نەوە نوێیەکان، ئەمڕۆ کەسانێک هەن کە لە ئێمە تەمەنیان گەورەترە و بە چەندین قۆناغدا تێپەڕیون، بۆیە پێویستە تیمێک لە نووسەران پێکبهێنرێت بۆ ئەوەی بەدوایاندا بگەڕێن و ئەو چیرۆکانەی ڕابردوو بنووسنەوە.