دەرهێنەر ئینتیسار حەزیم: ژن بوون و دەرهێنان هاوکێشەیەکی زۆر قورسە
ئینتیسار حەزیم، سینەماکار و دەرهێنەرو سیناریۆنووسی فیلم و تەلەفزیۆنی و مامۆستای سیناریۆنووس، کە کۆچبەرێکی عەلەوییە، ڕایگەیاند کە "ژن بوون و دەرهێنان'" هاوکێشەیەکی زۆر قورسە بۆ بەدەستهێنانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

سۆرگوڵ شێخۆ
قامیشلۆ – ئینتیسار حەزیم لەدایکبووی ساڵی ١٩٧٤، بەڕەچەڵەک عەلەوییە و لە پارێزگای حومسی سووریا ژیاوە، هەروەها عەلەوییەکان تووشی لەو کۆمەڵکوژییانەبوون کە لەلایەن هەتەشەی جیهادییەوە ئەنجامدراوە، کە یەکێک لە خوێناویترین کۆمەڵکوژییەکان بوون.
بەهۆی بێمتمانەیی بە دەسەڵاتی حکومەتی کاتی و پاراستنی عەلوی، ئینتیسار و بنەماڵەکەی ڕوو لە ناوچەیەکی سەلامەتتر دەکەن کە بتوانرێت وەک ژنێک بپارێزرێت، لەوێ ناسنامەی عەلەوی پێشێل ناکات و بە پارێزراوی دەی یڵێتەوە لە خۆیدا، ئینتیسار ئەمڕۆ لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لەگەڵ کۆمینەی فیلمی ڕۆژئاوا درێژە بە گەشتە سینەماییەکەی دەدات، لە سەردەمێکدا کە هەتەشەی جیهادی ژیان و هونەر بە گشتی لە سووریا قەدەغە دەکات، بەڵام ئینتیسار بەهێزترە لە گەشتە سینەماییەکەی بە ئاراستەیەکی نوێ و لە بەشێکی نوێدا درێژەی پێدەدات کە دەتوانێت هی خۆی بێت.
ئینتیسار حەزیم، سینەماکار و دەرهێنەر، سیناریۆنووسی سینەما و تەلەفزیۆنی و مامۆستای سیناریۆنووس، سەبارەت بە گەشتەکەی بۆ ئاژانسەکەمان قسەی کرد.
"سەرەتا بە نووسینی کورتە چیرۆک دەستیپێکرد"
ئینتیسار گەشتەکەی بە نووسینی کورتە چیرۆک دەستپێکردووە و بە وتنی ئەوەی ئەمە "سەرەتایە" باسی ئەو کارانە دەکات کە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا ئەنجامی داوە، وتی: لە زۆر فێستیڤاڵدا بەشداریم کردووە و چەندین پەرتوک و چیرۆکم نووسیوە.
ئینتیسار ڕوونیشیکردەوە، دواتر کە کاتی هات، فێری نووسینی سیناریۆ بووە و بە خۆشەویستییەوە ئەم بوارەی خوێندووە، لە سەرکەوتن و شارەزای لە سیناریۆنووسیدا، گەشتەکەی بەرەوە دەرهێنان بەردەوام بوو.
"پەنجەرەی داخراوو" نەخشەڕێگایەکی نوێ بوو
یەکەم فیلمی بەناوی پەنجەرەی داخراوو، گواستنەوەی لە جیهانی سینەما و دەرهێناندا دیاری کرد، بیرۆکەکانی لە کاغەزەوە بۆ وێنە گۆڕی، کە ئەمەش بووە نەخشەیەکی نوێ بۆ ژیانی.
هاوبەشی سەرکەوتنەکانی دامودەزگاکانی سینەمای سووریا
ئینتیسار هەنگاوێکی دیکە لە جیهانی سینەمادا دەنێت بە بەرهەمهێنان و دەرهێنانی فیلمەکانی "پەنجەرەی داخراوو" و "تامی ئاو"، زیاتر بەرەو خۆی دەڕوات و درک بە هێزی ناوەوەی خۆی دەکات، بەڵام ئینتیسار سیناریۆی نەک تەنها بۆ خۆی، بەڵکو بۆ هاوڕێکانی و دامەزراوە سینەماییەکانیشی نووسیوە و بووە هاوبەشی سەرکەوتنەکانیان، ئینتیسار هەستەکانی خۆی سەبارەت بە چوونە ناو جیهانی سینەما بەم شێوەیە باس دەکات: ئەزموونێکی سەرسوڕهێنەر بوو، بەتایبەت دوای ئەوەی بۆ یەکەمجار لە پشت کامێرا وەستام، لەو یەکەم ساتانەدا هەستم دەکرد کە دەبێت ون بم یان خۆم بشارمەوە.
"ژن بوون و دەرهێنان" هاوکێشەیەکی زۆر قورسە
ئینتیسار ئەو سەختییەی کە لەگەڵ وشەی "ژنبوون"دا ڕووبەڕووی بووەتەوە، دەربڕی، هەروەها ڕاستی ئەو عەقڵیەتە پیاوسالارییەی پشتڕاستکردەوە کە خۆی خزاندووە ناو دامەزراوە ئەکادیمی و زانستییەکانەوە، ئاماژەی بەوەشکرد، کە دەرهێنەری فیلم و ژن بوون لە هەمان کاتدا زۆر قورسە و لە درێژەی قسەکانیدا، وتی: ئەم هاوکێشەیە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، بەدیهاتنی زۆر قورسە، هەرچەندە کارم دەکرد، بەڵام هێشتا بە دیدگایەکی بچووکتر سەیری کارەکانم دەکرا و هەوڵەکانم بە بچووک و بێ بایەخ دادەنران، بەڵام سەلماندنی بوونی من وەک ژنێک کارێکی ئاسان نەبوو.
چۆن وتی "منیش لێرەم"؟
ئینتیسار سەرنجی بۆ ڕاستی سینەما لە سووریا ڕاکێشا، وتی: سینەما لە سووریا زۆر لاواز بوو و سینەمایەکی تایبەت یان سەربەخۆ نەبوو، هەموو شتێک پەیوەست بوو بە دامەزراوەی سینەمای گشتی، لەبەر ئەوەی سینەمای تایبەت نەبوو، هیچ دەرفەتێک نەبوو بۆ ئەوەی ژنان وەک خۆیان بە شێوەیەکی چالاکانە بەشداری ئەم سینەمایە بکەن.
ئینتیسار بە خۆڕاگری و باوەڕ و هێز و بەهرەی لە جیهانی سینەما و عەقڵیەتی باڵادەستی خۆیدا وتی "منیش لێرەم".
ئینتیسار و کۆمەڵێک دەرهێنەری ژنی سووریا دەیانویست چی بکەن؟
ئینتیسار وەک ژنێک کە تووشی کێشە بووە، هەوڵیدا سوود لە کارەکانی وەک دەرهێنەر و سیناریۆنووس وەربگرێت، بۆ ئەوەی سەرنجی لەسەر پرسەکانی ژنان بێت،هەروەها ڕێگە بە ژنان بدات خۆیان بن و بوونی خۆیان لە بوارەکەدا چالاکتر بکەن، ئینتیسار باس لەوە دەکات کە ئەم پڕۆژەیە بۆ ئەو گرنگترین بووە و لەگەڵ کۆمەڵێک ژنی بەڕێوەبەری سووریا هەوڵێکی زۆریان داوە بۆ دامەزراندنی ئەم پڕۆژەیە و جێبەجێکردنی زیاتر.
ئەم پڕۆژەیە کە لە کۆمەڵێک ژنی دەرهێنەر پێکهاتبوو، بڕیار بوو فیلمی تایبەت بە ژنان و منداڵان پێشکەش بکات، بەڵام بە وتەی ئینتیسار، بەهۆی بارودۆخی سیاسی پڕۆژەکە تەواو نەبووە.
"سینەما دەبێتە چەکێکی ڕاستەقینەی کاریگەری ڕاستەوخۆ"
ئینتیسار سینەما بە گرنگترین و ڕاستەقینەترین چەک پێناسە دەکات، کە دەتوانێت کاریگەری لەسەر کۆمەڵگە هەبێت، وتی: سینەما کاریگەری ڕاستەوخۆی هەیە، پشت بە توخمە بینراوەکە دەبەستێت، چونکە بینەر دەتوانێت بە دیدگایەکی جیاواز و ئامانجێکی نوێ دووربکەوێتەوە لە سەیرکردنی فیلمێک، باشترین شت لە سینەمادا کاریگەرییەکەیە بەم شێوەیە، ئەمە ئەوەیە کە من دەمەوێت بیکەم؛ ئەویش بینەر لە فیلمەکە تێبگات.
"هونەر بە بیرۆکەی جیهادی کار ناکات"
ئینتیسار ئەو دۆخەی وەبیرهێنایەوە کە ئێستا سووریا پێیدا تێدەپەڕێت، هەر لە داخستن و قەدەغەکردنی شوێنی هونەرییەوە تا دەگاتە سینەما و موزیک کە لەلایەن هەتەشەوە، وتی: ئەگەر باسی چەند مانگی ڕابردوو بکەین، دەبینین نەک تەنها سینەما، بەڵکو بیرۆکەی کولتووری و هەموو جۆرە هونەرێکیش بە گشتی قەدەغە دەکرێن و دادەخرێن، هونەر گەمارۆ دەدرێت، ئەو بیرۆکەیانەی کە دەیانەوێت سووریایان پێ بونیاد بنێن، ئەگەر بیرۆکەی جیهادییە ڕووبدات، ئەوا ڕێگە نادەن هونەر و ژن بوونیان هەبێت.
"ژنان لە سووریای نوێدا تەنانەت ناتوانن دایکیش بن"
ئینتیسار تیشک دەخاتە سەر ڕاستی ئێستای سووریا، وتی: ژنان ناتوانن وەک پێویست دایک بن لەو هەلومەرجەی کە سووریا تووشی دەبێت، چ جا ببنە مامۆستا یان پارێزەر، هەروەها گۆڕانی دۆخەکە دەبەستێتەوە بە گۆڕانکاری لە سیاسەتدا کە لە وڵاتدا ئەگەری هەیە.
"ژنانی سووریا لە نێوان دوو هەڵبژاردندان"
ئینتیسار دۆخی ئێستای ژنانی سووریای پێناسەکرد، وتی: زۆرێک لە ژنانی دەرهێنەر و سینەماکاران، تەنانەت پارێزەر و پزیشکە سووریەکان، دۆخی دەروونیان خراپە، ژنان لە نێوان وازهێنان لە پیشەکەیان و هەڵاتن بۆ دەرەوەی وڵات گیریان خواردووە، نازانن ژیانێکی نوێ دەستپێبکەن، یان بمێننەوە و بەرەنگاری ببنەوە، ژنان لە سووریا لە نێوان ئەو دوو هەڵبژاردنەدا گیریان خواردووە.
بۆچی ڕووی لە ڕۆژئاوا کرد؟
ئینتیسار پەیوەندی خۆی لەگەڵ گەلی کورد بە کۆنترین پەیوەندی پێناسە دەکات، لە بارەی گەلی کوردەوە، وتی: ئەوان ڕۆشنبیرن و زیندوون و ژیانیان خۆشدەوێت، هەر بۆیە کاتێک ئینتیسار و بنەماڵەکەی بڕیاریان دا حومس بەجێبهێڵن، سەرەتا چاو و ڕێبازیان لەسەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سووریابوو، بۆیە پەیوەندی بە کۆمینی فیلمی ڕۆژئاواوە دەکات.
جیاوازی نێوان دوو سیستم
سەبارەت بە تێڕوانینی خۆی بۆ سینەمای ڕۆژئاوا، ئینتیسار، وتی: لێرەدا ئامانجێکی ڕوون هەیە، بۆ گەیشتن بە سینەمای ڕاستەقینە، کە ئامانجێک بوو لە سووریا نەمانبینی و پێویستمان بوو، سیستەمی ئەو دوو هەرێمە جیاوازە، لە سیستەمی ناوخۆی کەناراوەکان و سووریا بە گشتی سیستەمێکە لەسەر بنەمای دامەزراوەکان، بەڵام لێرەدا سیستەمەکە لەسەر بنەمای کۆمەڵایەتی و بەکۆمەڵگەرای دامەزراوە، کە بیرۆکەی کۆمەڵایەتی کاریگەری لەسەر شێوازی کارکردن و ژیانیش هەیە، دەتوانیت هەست بە ڕۆحی کۆمەڵایەتی بکەیت و بیبینیت لەو بەرهەمانەی کە کۆمین دروستی کردووە، هەروەها گەورەترین شت ڕوونی بیرکردنەوەکەیە، کە زیاتر لە تێگەیشتن لە ڕاستی سینەما نزیکمان دەکاتەوە.
"پێنجەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی ڕۆژئاوا"
ئینتیسار هەوڵدەدات فیلمە سوورییەکان لە میسر و عێراق و تونس کۆبکاتەوە، بۆ پێنجەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی ڕۆژئاوا کە لە مانگی تشرینی دووەمدا بەڕێوەدەچێت، ئامانجیشی خستنەڕووی تێڕوانینێکی گشتی باش لە سینەمای سووریا و بونیادنانی پەیوەندی هونەری و سینەماکاری نێوان کەنارەکانی سووریا و باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریایە، کە لە سینەمادا جێگەی خۆی دەدۆزێتەوە.
"هەمووان سەرقاڵی ڕزگارکردنی ژیانن"
ئینتیسار سەبارەت بەو کۆمەڵکوژییانەی کە ژنانی عەلەوی تووشی بوون، وتی: هێشتا دۆخەکە گەرمە، زەحمەتە بە لایەکدا بوەستین و بیر لە سینەما بکەینەوە، کە ئەمەش لە پرۆسەیەکی دیکەدا دێت، دوای ئەوەی هەنگاوێک بۆ دواوە دەچینە دواوە و بە ڕوانگەیەکی فراوانترەوە سەیری ئەم کەیسە دەکەین، ئەو کات دەتوانین شتێکی بۆ بونیاد بنێن، هەروەها ڕۆشنایی خستنە سەر ئەم کەیسە زۆر گرنگە، بەڵام ئێستا هەمووان سەرقاڵی ڕزگارکردنی ژیانن، ئەمەش لە سەرووی هەموو شتێکەوەیە، لەبەر ئەوەی عەلویەکان هێشتا برینەکانیان ساڕێژ نەبووە، ناتوانین لە چاوی سینەماکارێکەوە مرۆڤایەتی لاببەین و دەست بکەین بە کارکردن لەسەر سینەما.
هێرش و کردەوەکانی هەتەشەی جیهادی
ئینتیسار بەم قسانە باسی ئەو ڕووداوانە دەکات کە ڕووبەڕوویان بوونەتەوە لەسەر دەستی هەتەشەی جیهادی، وتی: شتێکی زۆر خراپمان بەسەر برد، بە ناخۆشترین شێوە هێرش کرایە سەر ماڵەکانمان، ماڵەکانمان دزرا و تاڵان کران، تووشی سووکایەتی و قسەی خێڵی هێرشبەرانە بووین، ژنەگەنجەکانی هاوڕێم ڕفێنران، کە ئەمەش یەکێکە لە قورسترین شتەکان، ئینتیسار تاوانێکی دیکەی ئاشکرا کرد، کە دەکەوێتە ژێر ئەو تاوانانەی لەلایەن هەتەشەوە ئەنجامدراون، وتی: چەند ڕۆژێک لەمەوبەر، هاتن و کچەکەی دراوسێکەمانیان لە حومس لە ماڵەکەی خۆیدا کوشت و ڕۆیشتن.
"تەنها بەرخۆدان لە پێشمانە"
ئینتیسار سەرنجی بۆ سووریا ڕاکێشا کە بە زۆر شارستانیەتدا تێپەڕیوە، جەختی لەوە کردەوە، کە بیرۆکەی جیهادی و تاریک زۆر ناخایەنێت و سووریا لەوە گەورەترە، لە هەمان کاتدا وتی کە لەمەودوا تا ئەو کاتە تاکە ڕێگا بەرەو پێشەوە بۆ ئەوان بەرخۆدان و خۆڕاگرییە.
" بڵێن ئێمە بوونمان هەیە"
ئینتیسار بە نامەیەک بۆ ژنان کۆتایی بە قسەکانی هێنا، وتی: هیوادارین ئەو ژنە ڕفێنراوانە جارێکی دیکە بگەڕێنەوە باوەشی دایک و خێزانەکانیان، هەروەها هەموو ژنان بتوانن بڵێن ئێمە بوونمان هەیە، چالاک بن و بوونی خۆمان دووپات بکەنەوە، بۆیە گرنگ نییە لە کوێ و لە چ بارودۆخێکدا کار لەسەر سینەما دەکەم، ئەوەی گرنگە لەسەر ئاستی ناوخۆی بێت یان نێودەوڵەتی.
خەڵاتەکانی وەرگیراو لەلایەن ئینتیسار
ئینتیسار حەزیم خەڵاتی وەک، خەڵاتی باشترین دەرهێنەر بۆ فیلمی "پەنجەرەی داخراوو" "Closed Windows"، خەڵاتی باشترین سیناریۆ بۆ فیلمی ‘تامی ئاو’، خەڵاتی زێڕین بۆ سیناریۆی ڕاستی ئێستا بۆ فیلمی ‘ناوی من چیرۆکێکە’، خەڵاتی زێڕین بۆ سیناریۆی ‘منداڵان وەک باڵندە دەفڕن’، خەڵاتی سیناریۆی فیلمی "دەبوو بێت" "It Had to Be"و خەڵاتی سیناریۆی فیلمی درێژی "ئالیا" "Alia"ی بەدەستهێنا.