دۆکیومێنتاری "هێز" بەباشترین دۆکیومێنتاری بۆدن دەستنیشان کرا

دۆکیومێنتاری "هێز" بەباشترین دۆکیومێنتاری بۆدن دەستنیشان کرا ٢٠١٤ هەموو ژیانی گۆڕا لە بەشی دۆکیومێنتی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی بۆدن بە باشترین دۆکیومێنتاری دەستنیشان کرا و خەڵات کرا.

ناوەندی هەواڵ

دۆکیومێنتاری بەناونیشانی "هێز" لە دەرهێنانی دەریا دەنیز بە باشترین دۆکیومێنتاری لە فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی بۆدن دەستنیشان کرا و خەڵات کرا، ئەو دۆکیۆمێنتارییە کە موزیکەکەی لەلایەن مەحمود بەرازی ئامادەکراوە و لەلایەن شارستان ماهیر و عەزا بۆران و ئەفات باز و ئیبراهیم سەعدی وێنەی گیراوە و مۆنتاژ کراوە، ڤیدیۆی بەڵگەنامەی هێزەکە کە لە ماوەی ساڵێکدا تەواو بوو، لە جوگرافیای ڕەقە و باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و شەنگالدا کۆکرایەوە.

 

دۆکیومێنتاری "هێز" چیرۆکی ژنێکی ئێزدی دەگێڕێتەوە کە لە ٣ی ئابی ٢٠١٤ لە شەنگال لەگەڵ ٢٤ ئەندامی خێزانەکەیدا لەلایەن چەتەکانی داعشەوە ڕفێنراوە، چەتەکانی داعش هێز دەبەنە ڕەقەو چەندین کردەوەی خراپ لەلایەن چەتەکانەوە ئەنجام درا، ئەو زۆرجار هەوڵی خۆکوشتنی دا بەڵام نەمرد پاشان خۆی لە ڕەققە لە ڕێگەی خێزانێکی کوردەوە ڕزگار کرد.

 

ساڵی ٢٠١٥ جارێکی تر هێز دەچێتەوە بۆ شەنگال و دوای ئەوەی ڕزگاری دەبێت، بۆ ڕزگارکردنی ژنانی دیکەی ڕفێندرا هێز دەچێتە ناو بزوتنەوە، بەرەو یەکینەکانی ژنانی شەنگال "یەژەشە" دەڕوات، بە هەموو دڵییەوە باوەڕی بەم هێزە هەیە و هەموو توانای خۆی دەخاتە کار.

 

لە شەنگال دەبێتە فەرماندەی یەژەشە و لە ساڵی ٢٠١٦دا وەک فەرماندەیی یەژەشە دەچێتە ڕەقە بۆ تۆڵەسەندنەوەی ژنانی ئێزدی و بەشداری ئۆپەراسیۆنەکە دەکات بۆ پاککردنەوەی ڕەقە لە چەتەکانی داعش، دوای ئەوەی خەلافەتەکەی داعش لە ڕەققە ڕوخێنرا سەردانی ئەو خێزانە کوردە دەکات کە یارمەتیان داوە.