سەدای ژیندای عەفرینی لە كۆیە دەنگ دەداتەوە
ژین‌دا ئیبراهیم: ئێمە لە تەمەنێکی گەنجیدا دەرفەتی زیاترمان بۆ فێربوون هەیە، بۆیە گرنگە خێزانەکانمان و کۆمەڵگە ڕێگە خۆشکەربن بۆ گەیشتنمان بە ئامانجەکانمان.
شیا كۆیی
سه‌نته‌رێک له كۆیه بە ناوی 'سه‌نته‌ری چالاكی گه‌نجانی كۆیه' هه‌موو كوردان كۆده‌كاته‌وه، سەنتەرەكە خزمه‌تی به گه‌نجانی سنووره‌كه كردووه و خوله‌كانیان بێ به‌رامبه‌ره، كە ساڵانه زۆرترین كه‌سی لێهاتوو بەرهەم دەهێنێت، سەنتەرەکە لەگەڵ ڕێكخراوی منداڵپارێزی له ڕێكەوتی ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٠٢ دامەزراوە و خزمەت بە هەردوو ڕەگەز دەکات.
ژین‌دا ئیبراهیم، ژنێکی ڕۆژئاوای كوردستانە و خه‌ڵكی شاری عه‌فرینە، لە ئێستادا لە كۆیه داده‌نیشێت، وەرزی هاوینان له خولی میوزیک به‌سه‌ر ده‌بات، ژین‌دا گیتار ژه‌نێكی به توانایه و هاوكات گۆرانیش ده‌ڵێت، وتی: پێویسته زیاتر لە خەونێکمان هەبێت و بە جیهانی ڕابگەیەنم کوردیش دەتوانێت زۆر شتی باش پێشكه‌ش بكه‌ن.
"ژین‌دا یه‌كێكه له به‌شداربووه هه‌ره به‌تواناكان"
مامۆستا و ڕاهێنەرەکەی ژین‌دا ئاماژەی بەوەکردووە، ژین‌دا یەکێکە لە خوێندکارە هەرە بە تواناکان، سه‌باره‌ت به خه‌ون و خولیاكانی بۆ میوزیک وتی: من خه‌ڵكی ڕۆژئاوام و لە قۆناغی یازدەیی ئامادەیی دەخوێنم، به‌هۆی حه‌زو خولیام بۆ میوزیک به‌شداری خولی هاوینەم كردووە و میوزیكم هەڵبژاردووە، پێشتریش كه له‌سه‌ره‌تایی بووم جارێكی دیكە به‌شداری خولی میوزیكم كردووه و ئێستا دووباره ده‌ستم به ژه‌نینی گیتار و پیانۆ كردووه‌تەوە.
ژین‌دا ئیبراهیم لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا دەڵێت: باوکم له‌كاری هونه‌ریدا پشتگیریم ده‌كات و ئەویش زۆر حه‌ز به هونه‌ر ده‌كات، مامۆستاكه‌م بەردەوام هانی داوم دووباره بێمه‌وەناو کاری هونەری و بەشداری خوولی دیكە بكەم، چونكه هاوڕێكانم گیتاریان هه‌بوو، من نه‌مبوو ئەمەش وایلێکردم لە هەوڵدان پاشەکشە بکەم بەڵام بە پشتیوانی مامۆستاکەم و باوکم درێژەم بە هەوڵەکانم دا، دواتر مامۆستاکەم گیتاری سەنتەرەکەی پێدام بۆ ئەوەی بتوانم ڕاهێنانی لەسەر بکەم.
"وتنی گۆرانی دەروونم ئارام دەکاتەوە"
سه‌باره‌ت به وتنی گۆرانی ژین‌دا ئیبراهیم دەڵێت: من نامه‌وێ ببمه گۆرانیبێژ، گۆرانی ته‌نها بۆ خۆم ده‌ڵێم و بە وتنی گۆرانی ئارام دەبمەوە و دەروونم ئارام دەبێتەوە، هەروەها هەوڵیش دەدەم خۆم ڕابهێنم لەسەر پشتبەخۆبەستن بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوودا ئەگه‌ر گۆرانیم وت بزانن كه من ژنێکی كوردم و خه‌ڵكی عه‌فرینم، منیش ده‌توانم بەرهەمی گه‌وره پێشكه‌ش بكه‌م و هه‌موو تاکێک بزانن كورد ده‌توانێت داهێنان بکات لە هەر شتێکدا کە دەیانەوێت.
ژین‌دا باس له‌خه‌ونه‌كانی ده‌كات و ده‌ڵێت: تاكە خه‌ونی من مۆسیقاژه‌نین نییه، چونكه حه‌ز به ئه‌ندازیاریی ده‌كه‌م و میوزیک به‌شێكه له‌حه‌زه‌كانم، پێویسته خه‌ونمان زۆر بێت بۆ ئه‌وه‌ی ئەگه‌ر خه‌ونێكه‌مان به‌دی نه‌هات دڵته‌نگ نه‌بین و خه‌ونی دیكه‌ت هه‌بێت، تا لە ژیاندا بێ هیوا نه‌بین، بەڵام گوومانی تێدا نییە هەر تاکێک خەونی هەبێت و هەوڵی بۆ بدات پێی دەگات.
"پێویستە خێزانەکان گرنگی بدەن بە توانای منداڵەکانیان"
سه‌باره‌ت به هاتنی بۆ سه‌نته‌ری چالاكی گه‌نجانی كۆیه ده‌ڵێت: ڕۆژانه به پێ دێم، نزیكه‌ی ٢٥ خوله‌كم ده‌وێت تا ده‌گه‌مە سه‌نته‌ره‌كه، به‌ڵام ئه‌و ڕێگە دوورە ساردم ناکاتەوە لە هەوڵەکانم، بە پێچەوانەوە زیاتر هەوڵ دەدەم کە له‌كاتی خۆم بگه‌م و مامۆستاكه‌م نه‌ڵێ دواكه‌وتووی.
له‌كۆتایی قسه‌كانی ژین‌دا سوپاسی مامۆستاكانی ده‌كات و ئامۆژگاری بۆ هاوتەمەنەكانی خۆی هه‌یه و ده‌ڵێت: ئێستا له‌و ته‌مه‌نەی ئێمه کە گەنجین و دەرفەتی فێربوونمان زیاترە فێری شت ده‌بین، له گه‌وره‌ییدا ناتوانین فێربین، بۆیه پێم باشه ته‌نها گرنگی بە خوێندن نەدەین بەڵکو هەوڵ بدەین خۆمان فێری بەهرەی نوێ بکەین.
ڕوونیکردەوە کە هه‌ندێک له دایک و باوكان به‌رده‌وام به‌منداڵه‌كان ده‌ڵێن بخوێنه، به‌ڵام به بڕوای ژین‌دا، پێویسته منداڵه‌كان بنێرن بۆ سه‌نته‌رەكان بۆ ئەوەی زیاتر هۆشیار ببنەوە و دەرفەتی فێربوونیان زیاتر بێت وتی: نابێت خێزانەکان تەنها خوێندن بە گرنگ بزانن بۆ منداڵەکانیان بە پێچەوانەوە گرنگیدان بە بەهرەی منداڵەکان هاوکاریان دەکات لە ژیانیاندا سەرکوتوو بن.