لە شەهبا خولی پەروەردەی هونەریی هاوینان دەکرێتەوە
ناوەندی تەڤگەری هیلالی زێڕین لە شەهبا هەوڵ دەدات لە ڕێگەی پەروەردەکانی هاوینەی ڕۆشنبیری و هونەرەوە منداڵان و گەنجانی ئارەزووی ڕۆشنبیری و هونەر زیاد بکات.
فیدان عەبدوڵا
شەهبا- ناوەندی تەڤگەری هیلالی زێڕینی شەهبا لە ڕێگەی پەروەردەوە گەنجان فێری ئامێری مۆسیقا و هەڵپەڕکێ و گۆرانی دەکات، هەروەها گۆرانی فۆلکلۆری عەفرینی وترا و پەروەردەی هەڵپەڕکێی فۆلکلۆر ئەنجامدرا کە ٢٥ منداڵ و ژنی گەنج ئامادەی بوون.
شیرین ڕەشید، ئەندامی کۆردیناسیۆنی تەڤگەری هیلالی زێڕین، وتی: زۆر منداڵ و گەنج لە ناوچەکەدا هەن کە بەهرەمەندن، ئەم منداڵ و گەنجانە پێویستیان بە هاندان هەیە و لە ڕێگەی پەروەردەرەوە بەرەوپێشیان دەبەین، پەروەردە لە ناوەڕاستی هاویندا دەدرێت بە منداڵان بۆ ئەوەی زیاتر تێبگەن چونکە خوێندنگەکان داخراون و کاتیان هەیە.
"بە چەکی ڕۆشنبیری و هونەر، کولتوور و فۆلکلۆری خۆمان دەپارێزین"
شیرین ڕەشید ڕایگەیاند، ماوەی ساڵێکە خۆیان بۆ ئەو پەروەردانە ئامادە دەکەن و دەڵێت: هەوڵ دەدەین ئەمساڵ پەروەردەکانمان جیاوازتر بکەین، بەتواناترین مامۆستایان هەڵبژاردووە، وانەکانی گۆرانی و ئامێر ژەنین و هەڵپەڕکێ دەڵێنەوە، بەڵام کێشەمان هەیە لە نەبوونی پێداویستی تەواو و تۆپبارانی بەردەوامی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی، بۆ ئێمە بۆ پاراستنی کولتوور و فۆلکلۆری خۆمان بە چەکی کولتوور و هونەر هەوڵ دەدەین دۆخی ئەمنی ناوچەکە پشتگوێ بخەن و پلانەکانی گەمارۆدان لە دژی ئێمە وەک هێزێک بەکاربهێنن و خەبات بۆ ڕزگاری بکەین.
"دەوڵەتی تورکیا دەیەوێت کولتووری گەلی کورد لەناو ببات"
ئەمەل شەشۆ، ڕاهێنەری گروپی هەڵپەڕکێی فۆلکلۆر، دەڵێت: دوای ئەوەی پەیوەندیم بە پەروەردەی تەڤگەری هیلالی زێڕین کرد، چەندین هەڵپەڕکێی فۆلکلۆری نوێم لە هەموو بەشەکانی کوردستانەوە ناسی، چونکە ئەم هەڵپەڕکێیانە بۆ من تازەن، کاتم دەوێت تا بە تەواوی فێریان دەبم بەڵام بە پەروەردەی بەردەوام لە سەنتەرەکە و لە ماڵەوە، بە باشی فێر دەبم و ئاسان دەبێت.
"گەنجان سوورن لەسەر فێربوونی کولتوور و هونەرەکەیان"
ڕۆمینا سیدۆ، مامۆستای کەمانچە سەبارەت بە بەشداریکردنی گەنجان لە پەروەردە هونەرییەکان وتی: پێداگرییەکی زۆر لەلایەن گەنجانەوە هەیە بۆ بەشداریکردن لە بۆنە هونەری و ڕۆشنبیرییەکان و ئەوان هەوڵ دەدەن بەهەموو هەوڵەکانیانەوە تواناکانیان بسەلمێنن، ١٢ کەس لە پەروەردە هونەرییەکاندا بەشدارن و ئامانجمان پەرەپێدانی کولتوور و لێهاتوویی بەشداربووانە.
لە کۆتایی قسەکانیدا ڕۆمینا سیدۆ دووپاتیکردەوە کە بە هەموو توانا و دەرفەتەکانییەوە هەوڵی فێرکردن و پاڵپشتیکردنی ئەو گەنجانە دەدات.