کولتوور بە فێرکردنی منداڵان بۆ نەوەکانی تر دەگوازرێتەوە

نوژین شەنی ٨ ساڵان، ماوەی دوو ساڵە پەیوەندی بە گروپی هەڵپەڕکێ کردووە و دەیەوێت فێری تەنبوور ژەنین ببێت، باس لە خۆشەویستی خۆی بۆ کولتوورەکەی دەکات و دەڵێت، دەیەوێت ببێتە مامۆستایەکی بەهێز.

نوپەلدا دەنیز

 

مەخموور- هەموو پێکهاتەیەک لە جیهاندا خاوەنی کولتوور و هونەرێکی جیاوازە و پێی دەناسرێتەوە، کولتووری گەلی کوردیش کولتوورێکی دەوڵەمەندە، گۆرانی وتن بەشێکی گرنگی کولتووری کوردییە و هەست و سۆزی خەڵک دەردەبڕێت، هەم ئەوانەی هەڵدەپەڕن و هەم بینەران چێژی لێ وەردەگرن، کولتووری گەلی کورد، لە گۆرانی وتنەوە بۆ دەنگبێژی، لە ئامێرە موزیکییەکانەوە تا هەڵپەڕکێکردن چەندین ڕەنگی هەیە، کاتێک سەیری مێژوو دەکەین، دەبینین کە کولتوور و هونەر بە دەستی ژن پەرەی سەندووە، ڕۆشنبیری و هونەر لە ڕێگەی دەستی ژنان و لە ڕێگەی فێرکردنی منداڵانەوە تا ئێستا گوازراوەتەوە.

 

یەکێک لەو شوێنانەی کە کولتوور و هونەری کوردی تێدا زیندووە، کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی - مەخموورە، کاتێک مرۆڤ بە شەقامەکانی کامپەکەدا دەڕوات، دەبینێت کۆمەڵێک منداڵ کۆبوونەتەوە و گۆرانی دەڵێن یان هەڵپەڕکێ دەکەن و ئەو کولتوورەیان بە زیندووی ڕاگرتووە، لە گروپی هەڵپەڕکێی دایکانەوە تا گروپی هەڵپەڕکێی منداڵان، دیمەنێکی چێژبەخشی هەیە، منداڵانی بچووکی بەشداربوو لە گروپەکانی هەڵپەڕکێدا، بە هەڵپەڕکێ و لێهاتووییەکانیان خەڵک سەرسام دەکەن، یەکێک لەو کەسانەی کە بە هەڵپەڕکێکەی خەڵک سەرسام دەکات منداڵێکی تەمەن ٨ ساڵە بە ناوی نوژین.

 

نوژین شەنی ٨ ساڵ، لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی-مەخموور دەژی، لە کامپەکەدا بە جوڵەکانی دەناسرێتەوە، کاتێک نوژین هەڵپەڕکێ دەکات، بینەر بە خۆشی و تاسەوە سەیری دەکات.

 

نوژین لە تەمەنی ٥ ساڵیدا بۆ یەکەمجار وەک سوپرایزێک بۆ گروپی هەڵپەڕکێی قوتابخانەکەی لە پێشبڕکێی هەڵپەڕکێی نێوان قوتابخانەکان لە میانی ئاهەنگەکانی ٤ی نیسان، کە ڕۆژی لەدایکبوونی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد بوو، دەرکەوت، لە تەمەنی ٦ ساڵیدا وەک هەڵپەڕکێکارێک دەستی بە پاراستنی کولتوورەکەی کردووە و لەو کاتەوە وەک هەڵپەڕکێکاری لاوەکی بەشێک بووە لە گروپەکانی هەڵپەڕکێ.

 

کاتێک ویستمان بۆ دەستپێکردنی گەشتی هەڵپەڕکێیەکەی بچینە لای نوژین، بە دڵخۆشی پێشوازی لێکردین، دڵخۆشی و جۆش و خرۆشی نوژین لە چاوەکانیدا دیار بوو، کاتێک کامێراکەمان کردەوە، نوژین کە لە ناوەندی ستێرا زێڕینە، ویستی بە گۆرانییەک پێشوازیمان لێ بکات، دوای کۆتایی هاتنی گۆرانیەکەی، دەستی کرد بە وەسفکردنی سەرەتای گەشتە هەڵپەڕکێیەکەی و وتی: لە تەمەنی ٥ ساڵیدا وەک سوپرایزێک لە گروپی هەڵپەڕکێی قوتابخانەکەم نمایشم کرد، هەروەها لە تەمەنی ٦ ساڵیشەوە دەستم بە هەڵپەڕکێکردن کرد، کاتێک خوشکەکەم بەشداری لە هەڵپەڕکێکەدا کرد، منیش ویستم وەک خوشکەکەم بەشداری بکەم.

 

"زۆر حەزم لە هەڵپەڕکێیە"

نوژین ئاماژەی بەوەشکرد، دوای ئەوەی مامۆستاکانی داوای لێکردوون پەیوەندی بە گروپی هەڵپەڕکێکە کردووە و دەڵێت: ڕۆژێک مامۆستاکەمان هات و وتی ئەوانەی دەیانەوێت بەشداری گروپی هەڵپەڕکێ بکەن با ناوی خۆیان بنووسن، ئەوانەی باش هەڵپەڕکێیان دەکرد بەردەوام بوون و ئەوانەی نەیانتوانی پێیان دەگوترا خۆیان بۆ ساڵێکی تر ئامادە بکەن، لە ناوەندی ستێرا زێڕین فێری هەڵپەڕکێ و دەف لێدان بووم و دەمەوێت ساڵی داهاتوو فێری ئامێری ساز ببم، هەڵپەڕکێ بۆ من زۆر خۆشە و زۆر حەزم لە هەڵپەڕکێ کردنە.

 

نوژین لە کاتێک کە قسەی دەکرد، وەستا و ویستی گۆرانییەک بڵێت و گۆرانییەکەی پێشکەش بە ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان کرد، لە کۆتایدا وتیشی کە کاتێک گەورە بوو، دەیەوێت ببێت بە مامۆستایەکی بەهێز.