ژنان ڕۆڵی سەرەکییان هەیە لە پاراستنی میراسی کولتووریدا

ژمارەیەک لە ژنانی قاسرین لە تونس هاوڕان لەسەر ئەوەی کە پەیوەندی ژنان لەگەڵ میراسی کولتووری بەهێزە، بەو پێیەی ئەوان گوێزەرەوەی میراسی زارەکین، بەتایبەتی گۆرانی و چیرۆک، کە وەک تاکە دەرچەیەک بۆ دەربڕینی بیرکردنەوە و هەستەکانیان کاری کردووە.

ئیخڵاس حەمرونی

 

تونس- ژنان لە پارێزگاکانی ناوخۆ، بە تایبەت ئەوانەی کە سروشتێکی مێژوویییان هەیە، ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕن لە پاراستنی "میراسی کولتووری کولتووری" هەمەلایەنەی پراکتیک و نەریت و مەعریفە، ئامێر و کەلوپەل و شوێنەوار و شوێنە کولتوورییەکان بە ناوی "میراسی کولتووری نامەعنەوی" جێگیر دەکرێن، چونکە خەڵک ناوچەی قاسرینی تونس بە بەشێک لە میراسی کولتووری خۆیان دەزانن.

 

ئەم میراسە کولتوورییە کە لە نەوەیەکەوە بۆ نەوەیەکی تر دەگوازرێتەوە، لەلایەن زۆرێک لە توێژەکانی کۆمەڵگە و بەتایبەت ژنانەوە دروست دەکرێت و پەرەی پێدەدرێت بۆ ئەوەی لەگەڵ پێشکەوتنە کولتوورییەکان بگونجێت، چونکە هەستی ناسنامەیان پەرەپێدەدات.

 

"ژنان پابەندن پێیانەوە و هەوڵدەدەن لە لەناوچوون بیانپارێزن"

لە پارێزگای قاسرین کە دەکەوێتە ناوەڕاستی تونس، ژنەکانی بەنیازن میراسی کولتووری خۆیان بپارێزن، بە ئامانجی دەستەبەرکردنی بەردەوامی و پاراستنی لە لەناوچوون، ئەمەش لەلایەن سۆنیا حوسنی پشتڕاستکرایەوەو وتی: میراسی کولتووری ئەو میراسەیەکە لە داپیران و باپیرانمانەوە وەرمانگرتووە و کاتێک ئێمەی ژنان لە ئاهەنگی هاوسەرگیریماندا کۆدەبینەوە لەبیرمانە و بەکاری دەهێنین، ژنان پابەندن پێیانەوە و هەوڵدەدەن لە لەناوچوون بیانپارێزن، بۆ ئەوەی بە نۆرە بیانگوازنەوە بۆ منداڵ و نەوەکانیان، کە هەرکات دەرفەتێک هاتە پێشەوە لەگەڵیان کۆدەبینەوە و ئەم داب و نەریتەیان بۆ ڕوون دەکەینەوە کە بۆچی ئێمە دەیانپارێزین.

 

سەبارەت بە پێکهاتەکانی میراسی کولتووری، ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو کەرەستەی ناوماڵ دەگرێتەوە کە لە چێشتخانە بەکاریدەهێنین و بەهایان پێدەبەخشین چونکە بەنرخن بۆ نمونە وەرزی عەولە، کە داب و نەریتی دێرینە کە ساڵانە بۆنەیەکە نزیکەی ٤٠ ژن لە ماڵێکدا کۆدەبنەوە و بۆ ماوەی ساڵێکی تەواو کەلوپەلی چێشتخانە ئامادە دەکەن، ئەو گۆرانییە فۆلکلۆریانەی کە لە داپیرەکانیانەوە فێربوون و بە میراسیان گرتووە، هەروەها میراسی هەڵپەڕکێ فۆلکلۆر، داب و نەریتی دروستکردنی پشم، لەخۆدەگرێت، هەموو ئەو شتانەی کە دەتواندرێت لێی دروست بکرێت، وەک برۆنۆس (جل و بەرگی پیاوان کە لە پشم دروستکراوە) و ئابانا (بەرگی زستانە پشم) کە بە قاسرین ناسراوە، هەموو ئەم بەرهەمانە بۆ ئێمە میراسێکی گرنگن چونکە ژنان دەیپارێزن.

 

"کۆمەڵێک داب و نەریتە کە ژنان لە نەوەیەکەوە بۆ نەوەیەکی تر دەیگوازنەوە"

نەسرین هیلالی ئاماژەی بەوەدا کە میراسی کولتووری ناوچەی قاسرین کۆمەڵێک داب و نەریتە کە ژنان لە نەوەیەکەوە بۆ نەوەیەکی تر دەیگوازنەوە، هەروەها کەرەستەی چێشت لێنان و گۆرانی وتن و هۆنراوەو کولتوور و هەموو ئەو چالاکییە ئاساییانەی ژیان لەخۆدەگرێت کە لە وەرزی هاوسەرگیریدا دەیکەن، جگە لە چیرۆک و گۆرانی ژنان، جەختی لەسەر گرنگی کولتووری زارەکی و چیرۆکگێڕانەوەو پەروەردەدا کردەوە، جا ئەو چیرۆکانە بن کە لە گۆڕەپانە گشتییەکاندا دەگێڕدرێنەوە یان لە کاتی کۆبوونەوەی خێزانییەکان لەلایەن داپیرە و دایکانەوە.

 

هەروەها نەسرین هیلالی داوای لە ژنان کرد کە میراسی کولتووری بپارێزن و زیندوویان بکەنەوە و دڵنیابن لە گواستنەوەی بۆ نەوەکانی داهاتوو لەڕێگەی بەهێزکردنی تواناکانی ژنانی پراکتیزەکردنی ئەم میراسە، جگە لە سازدانی وۆرک شۆپ و خولی پەروەردەو پێشانگا.

 

"ژنانی تێدایە کە داهێنەرن لە پاراستن و پەرەپێدانیدا"

سەبارەت بە هۆنەر و بەڕێوەبەری فێستیڤاڵی ڕۆژانی ڕۆمان لە سبەیتلە، زوحا بوترەعە، بەڕێوەبەری ئۆفیسی یەکێتیی نێودەوڵەتیی نووسەرانی عەرەب و چالاکوانی مافی ژنان و منداڵان لە قوتابخانە گوندنشینەکان، ئاماژەی بەوەدا کە حەزی لەو میراسەیەو لێکۆڵینەوەکانی لە بواری مێژوودا بوون، کە بە پشتبەستن بە خۆشەویستییەکەی بۆ مێژوو باوەڕی بە پێویستی بەردەوامبوونی ناسنامە هەیە و ئەمەش پێویستی بە پاراستنی ئەو داب و نەریتە هەیە کە لە مێژووەوە وەرگیراوە، بە تایبەت میراسی پارێزگای قاسرین، کە ژنانی تێدایە کە داهێنەرن لە پاراستن و پەرەپێدانیدا. میراسی کولتووری وەک کۆمەڵێک داب و نەریتی هەڵگیراو، وەک ڕۆمان و گۆرانی و هۆنراوە پێناسە کردووە، هەروەها کۆمەڵێک دەستکەوتی مێژووییە کە نوێنەرایەتی داب و نەریتی داپیران و باپیران دەکەن و ژنانیش لە کاتی کارکردندا هەوڵ دەدەن فێری نەوەکانی داهاتووی بکەن بۆ پەرەپێدانیان.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوە زمان و ڕێوڕەسم و داب و نەریت و وشە و گۆرانی و چیرۆک و گێڕانەوە و ئەفسانەکانە، لە ناوچەی قاسریندا ژنان ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕن لە بەردەوامبوونیدا چونکە تاکە ژن لە کۆمەڵگەیەکی پیاوسالاردا توانای پاراستنی ئەم میراتە گرنگەی هەیە، کاتێک ژنێک دەیەوێت منداڵەکانی بخەوێت، گۆرانی کۆنیان بۆ دەڵیت یان چیرۆکی کۆن و ئەفسانەییان بۆ دەگێڕێتەوە، هەروەها لە چێشتخانەدا، ژنان پشت بە کوڵاندنی خواردنی کوڵاو دەبەستن کە لە دایک و داپیریانەوە بە میراس وەریان گرتووە، میراسی بەرجەستە بەستراوەتەوە بە میراسی کولتوورییەوە چونکە دوو توخمی تەواوکەرن، ژنان میراسی کولتووری ناوچەکەی خۆیان دەپارێزن، بەتایبەتی میراسی زارەکی، واقیعی ژنان لە سەردەمە مێژووییە کۆنەکاندا بەرجەستە دەکات کە لەژێر کۆنترۆڵی پیاودا دەژیا، بۆ وەسفکردنی چۆنیەتی چەوساندنەوەیان، بۆ ئەوەی لە گۆرانییەکانیاندا هەستی سەرکوتکراوی خەم و خۆشەویستی و هیوای خۆیان دەرببڕن.

 

لە کۆتاییدا وتی: بە شێوەیەکی کەسی من سوودم لە ڕۆژانی ڕۆمان وەرگرت بۆ ناساندنی میراتسی کولتووری و بەهادان بەو شارستانییەتە کە نوێنەرایەتی میراسەکە دەکات، ئێمە وەک ژنانی قاسرین شانازی دەکەین بە پاراستنی داب و نەریتی خۆمان و ناسنامەکەمان، ئامۆژگاری هەموو ژنێک دەکەم کە میراسەکەی بپارێزێت لەکاتی پەروەردەکردنی نەوەکاندا.