"هەڵپەڕکێ مێژوو و بەرخۆدان و ناسنامەی کوردە"

بزووتنەوەی هیلالی زێڕینی عەفرین-شەهبا بەیاننامەیەکی دژی دەستبەسەرکردنی ئەو گەنجانەی دەوڵەتی تورکیا دەربڕی کە ناڕەزایەتییان دەربڕی و وتی: هەڵپەڕکێ مێژوو و بەرخۆدان و ناسنامەی کوردە.

شەهبا

 

ڕۆژی ٢٩ی تەمووز، پۆلیسی دەوڵەتی تورکیا ئەو کەسانەی دەستبەسەر کرد کە دەیانویست بە گۆرانی کوردی هەڵپەڕکێی کوردی پێشکەش بکەن، بزووتنەوەی هیلالی زێڕینی عەفرین-شەهبا بەیاننامەیەکی دژ بە دەستگیرکردنی ئەو گەنجانەی کە هەڵپەڕکێیان دەکرد ڕاگەیاند لەو ڕاگەیاندنەدا ئەندامانی بزووتنەوەی هیلالی زێڕین بە پۆشاکی کوردی، کۆنگرە ستار و ڕێکخراوەکانی ئۆردوگای سەردەمی شەهبا ئامادە بوون.

 

بوهار سلێمان ئەندامی بزووتنەوەی هیلالی زێڕین لە عەفرین-شەهبا بەیاننامەکەی خوێندەوە و تیایدا هاتبوو:

 

"ئەوان کردەوەی دژ بە کولتووری کوردی ڕەتدەکەنەوە"

دەشڵێت: نزیکەی ١٠٠ ساڵە کولتووری کوردی و زمانی کوردی سەرکوت کراوە، بۆ ئەمەش هەموو شێوازێک تاقیکراوەتەوە هەر لە کوشتنی گەلەکەمانەوە تا سووتاندنی سروشتی کوردستان، ئێستا لە هەموو شوێنێک نووسراوی کوردی لادەبرێت، جگە لەوە لە باکووری کوردستان قسەکردن بە کوردی قەدەغەیە، بەهۆی سیاسەتی فاشیزمی ئاکەپە/مەهەپە هێرش دەکرێتە سەر گەلی کورد و دەچەوسێندریننەوە، هێرشکردنە سەر کولتووری کورد هێرشی کولتوورییە، بڕیاری لەسێدارەدانی ژنان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هێرشی کولتوورییە.

 

" هەڵپەڕکێ مێژوو و بەرخۆدان و ناسنامەی کوردە"

هەر لە بەیاننامەکەدا ئەوەش هاتووە، "ئێمەی گەلی کورد دەمانەوێت بە زمانی خۆمان هۆنراوە بنووسین و شانۆگەری کوردی بکەین، ئێمەش وەک ژنانی بزووتنەوەی هیلالی زێڕین فەرهەنگ و هونەر، دەستگیرکردنی دوو چالاکوانی ژن لە ئێران و دەستبەسەرکردنی چوار ژنی دیکە بە هۆی لەبەرکردنی جلوبەرگی کوردییەوە شەرمەزار کردووە، هەڵپەڕکێکانمان دەبێتە ئازادی، کەس ناتوانێت هەڵپەڕکێی ئازادی ڕابگرێت چونکە هەڵپەڕکێ بەرخۆدانیە، هەڵپەڕکێ مێژووە، هەڵپەڕکێ ناسنامەی کوردە بەبێ گۆرانی، خەبات بۆ ئازادی بوونی نییە، بە گۆرانی گۆشەگیری دەشکێنین هەر بۆیە دەڵێین گۆرانی هی ئێمەیە، وشەکان هی ئێمەیە، میوزیک هی ئێمەیە، ئیرادە هی ئێمەیە، شۆڕش شۆڕشی ئێمەیە، شانۆ ژیانمانە، هۆنراوە هەستمانە، گۆرانی دەنگی ئێمەیە، هەڵپەڕکێ ڕەنگی ژیانمانە.

 

لە کۆتایی بەیاننامەکەدا، دژی قەدەغەکردنی هەڵپەڕکێی کوردی، ئەندامانی بزووتنەوەی هیلالی زێڕینی عەفرین-شەهبا هەڵپەڕکێیەکی ئازادییان پێشکەش کرد.