بەڵگەفیلمی هێزا خەڵاتی ژینا ئەمینی لە فێستیڤاڵی فیلمی کوردی پێبەخشرا

یەکەمین فێستیڤاڵی فیلمی کوردی دوسلدۆرف لە شاری دوسڵدۆرف لە ئەڵمانیا بە ڕێوڕەسمی خەڵاتکردن کۆتایی هات، بەڵگەفیلمی هێزا لە دەرهێنانی دەریا دەنیز خەڵاتی ژینا ئەمینی بردەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

لە یەکەمین فێستیڤاڵی فیلمی کوردی دوسلدۆرف کە لە ٢٥ی نیسان دەستی پێکرد چەندین فیلم و بەڵگەفیلم پێشکەشکران، بەڵگە فلیمی هیزا لە دەرهێنانی دەریا دەنیز خەڵاتی ژینا ئەمینی بردەوە.

 

لە کۆتا ڕۆژی فیستیڤاڵەکەدا، بەدەر لە بەلگەفلیمی هێزا، فیلمی "جیران"ی مانۆ خەلیل خەڵاتی فیلمی یەڵماز گونەی پێ بەخشرا و بەڵگەفلیمی "ئەرەن" لە دەرهێنانی ماریا بینلەر خەڵاتی مافی مرۆڤی پێ بەخشرا، هەروەها فیلمی "کاتێک تۆوەکان گەشە دەکەن"ی ڕێگەر ئازاد کایا خەڵاتی سینەمای بەرخۆدێری خەلیل داغی پێ بەخشرا.

 

لە بەشی کورتە فیلمدا چوار خەڵات بەخشرا، ئەو فیلم و دەرهێنەرانەی کە خەڵاتەکەیان بردووەتەوە بریتین لە:

 

لە بەشی باکوور، بێریڤان ساروهان خەڵاتی بۆ فیلمی" Stêrka li ser xetê " وەرگرت، لە بەشی ڕۆژئاوادا، گولێ وەڵات بە فیلمی " Xewn" خەلاتی پێدرا، لە بەشی باشوور ئەژین کاوە بە فیلمی " Paths" و لە بەشی ڕۆژهەڵاتی سەید پەیام حوسێنی بە فیلمی " Rûssîan Vodka " خەڵاتیان پێبەخشرا.