بە بۆنەی ٨ـی ئادار هێلالی زێڕین کلیپێکی بڵاو کردەوە
هێلالی زێڕین بە بۆنەی ٨ـی ئادار ڕۆژی جیهانی ژنان، کلیپێکی بە زمانی عەرەبی بەرهەمهێنا.

ناوەندا هەواڵ- تەڤگەری کەلتووری ژنانی هێلالی زێڕین، بە بۆنەی ٨ـی ئادار ڕۆژی جیهانی ژنانی ڕەنجدەر و زەحمەتکێشەوە کلیپێکی بەرهەمهێنا.
ئەم گۆرانییە بە زمانی عەرەبی لەلایەن ژنانی شاری ڕەقەوە بەرهەم هاتووە و هێلالی زێڕین ئەم گۆرانییەی کردووە بە کلیپ و بڵاویکردوەتەوە.