ڕاپۆرت
-
هەرای دەرخستنی یەکەمەکانی هەرێم، ڕێژەی دەرنەچوونی خوێندکارانی شاردەوە
لە پاش بڵاوکردنەوەی ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی وزاری بۆ قۆناغی ١٢ی ئامادەیی، چاوی هاوڵاتییان کەوتە سەر یەکەمەکانی هەرێم بەوەی ژمارەیەکی زۆر خوێندکار بوونەتە یەکەم، بەڵام ڕیژەیەکی زۆری دەرنەچوون کە هەیە ئاشکرا نەکرا، هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ ڕێکنەخستنی سیستمی خوێندن لەدوای پەیدابوونی ڤایرۆسی کۆرۆنا و قەیرانی دارایی.
-
"ژنان بە یاساییانە شۆفێری دەکەن"
هەرچەندە ژنان بە پێی ڕێنماییەکانی هاتوچۆ شۆفێری دەکەن، لەگەڵ ئەوەشدا ڕووبەڕووی قسەی شۆفێرانی پیاو دەبنەوە بەوەی کە ناتوانن شۆفێری باش بکەن، گێچەڵیان پێدەکرێ، ژنان لەم هەڵسوکەوتە بێزارن و داوا دەکەن بە ئەقڵی پیاو کۆمەڵگا بەڕێوەنەچێت.
-
کامپی مەخمور، ئەو کەمپەی بە ئاوارەیش لەدەست داگیرکاری تورکیا ڕزگاری نەبووە
کامپی شەهید ڕۆستەم جودی، زیاتر لە ١٢ هەزار ئاوارەی باکوری کوردستانی تێدا نیشتەجێیە، ئەوان لە دەست زوڵم و هێرشی دەوڵەتی تورکیا ئاوارەبوون، لێرەش دەوڵەتی تورکیا و بەهاوکاری پەدەکە گوشار دەکاتە سەر کامپەکە و بەهۆیەوە چەندین کەس گیانیان لەدەستداوە.
-
منداڵێک ببێتە بەرهەمی جیابوونەوەی دایک و باوک، پەروەردەی چی بەسەردێت؟
جیابوونەوەی هاوسەرەکان، زۆرینەی کات تێکچوونی پەروەردەی منداڵی بەدوادا دێت، دواجار ئەو منداڵە کەم و کورتی یەکجار زۆر لە ناخیدا بەدی دەکرێت هەروەها هەست بە شکاندنەوەی بەردەوام دەکات تا لە دواڕۆژدا کەسێکی لێبەرهەم دێت، توانای باوەڕ بەخۆبوونی کەم دەبێت.
-
کەمپەینی ناوی من ناوی دایکمە، لەنێوان ڕێکخراو و خەڵک و دیندا
کاردانەوەکان بۆ کەمپەینی " ناوی من ناوی دایکمە" بەردەوامە، بەشێک لە هاوڵاتیان بە تەواوی ڕەتی دەکەنەوە و بەپێچەوانەی ئاینی دەزانن، ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکگرتووش پێیوایە ئامانجەکە بۆ هاوڵاتیان ڕووننەکراوەتەوە، کراوەتە خزمەتی بەرژەوەندی تاک و وەرگرتنی پڵپشتی دارایی.
-
هاوڵاتیان نا ئومێدن لە ئاشتی لەم هەرێمەدا
ڕۆژی جیهانی ئاشتییە، بەڵام هێشتا جەنگ بە چەندین شێوەی جیاواز بەردەوامە، هاوڵاتیان پێناسەی جیاوازییان بۆ ئاشتی هەیە، پێیان وایە "ئاشتی" تەنها دروشمێکی وڵاتە زلهێزەکانە، ئەگەر سیستمی پەروەردەش نەگۆڕێت تاکێکی بەسوود بۆ کۆمەڵگای کوردی هیچ کات بەرهەم نایەت.
-
لە کۆتا پەیامیدا دایە پەری بانگەوازی یەکڕیزی ژنان دەکات
دایە پەری ئەندامی کۆچکردووی تەڤگەری ئازادی و ڕژاک داوای یەکڕیزی لە ژنان دەکات، تا دژی داگیرکارییەکان بوەستنەوە و منداڵەکانیان لەسەر ڕێچکەی شۆڕش پەروەردە بکەن. هەوار محەمەد
-
بڕیاری ١٣٢٥ لە هەرێمی کوردستان...٣
هەرێمی کوردستانیش وەک بەشێک لە عێراق بەشداری لە جێبەجێکردنی بڕیاری ١٣٢٥دا کردووە، بەڵام هێشتا بەشێوەیەکی تەواو پلانەکان جێبەجێنەکراون، ئەندامی ڕێکخراوێکیش دەڵیت وەک پێویست کار لەسەر بڕیارەکە نەکراوە.
-
حکومەتی عێراق کاری جدی بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری ١٣٢٥ ناکات ...٢
عێراق وەک یەکەم وڵاتی عەرەبی و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پابەندبوونی خۆی بە بڕیاری ١٣٢٥ ڕاگەیاند، بەڵام هەوڵی جدی بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکە نادات، ئەندامێکی ئەنجومەنیش ڕایدەگەیەنێت لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پێشێلکاری بەرامبەر ژنان دەکرێت.
-
بڕیاری ١٣٢٥ چییە؟ ...١
بڕیاری ١٣٢٥ لە ساڵی ٢٠٠٠ لەلایەن ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بە ناوی "ژن، ئاشتی، ئاسایش" دەرکرا، کە یەکەم بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشە لەبارەی ژنان دەرکرابێت، بەڵام کەمترین وڵات کارییان بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکە کردووە.
-
ناتۆکمەیی سنورەکانی هەرێمی کوردستان، هاوردەکردنی ماددەی هۆشبەر ئاساندەکات
ڕێژەی ئالودەبوون بە ماددەی هۆشبەرن لە هەرێمی کوردستان لە هەڵکشاندایە، ئەو هەڵمەتانەی دەسەڵاتداران بۆ کۆنتڕۆڵکردنیان دەینێن لەگەڵ زیادبوونی ڕێژەی بەکارهێنەرانی ماددەی هۆشبەر یەک ناگرنەوە، ئەمەش ڕێگا خۆشدەکات بۆ زیادبوونی تاوانەکانی وەک کوشتن، بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە.
-
جیاوازیکردنی ڕەگەزی لە پەروەردەدا، درێژەپێدەری نێرسالارییە لە کۆمەڵگادا
جیاوازی ڕەگەزی لە پەروەردەدا کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر کۆمەڵگە هەیە، ئەقڵیەتی نێرسالاری باڵی بەسەر کۆمەڵگەدا کێشاوە و ژنان تەنها وەک کاڵا و جەستە سەیر دەکات، لەو بارەیەوە ژنان بۆ ژنها دەوێن و کاریگەری جیاوازی ڕەگەزی دەخەنە ڕوو.
-
لە مانگێکدا ٣٧٠ وتاری پیاو و ٣٧ وتاری ژن بڵاوکراوەتەوە
لە کۆی ١٠ ماڵپەر و سایتی باشوری کوردستان، لە ماوەی مانگێکدا تەنها ٣٧ وتاری ژن بڵاوکراوەتەوە، لە کاتێکدا چەندەها نووسەری ژنی بەتوانا بوونیان هەیە.
-
زمانێک مێژووەکەی هەزاران ساڵ بێت لاوازە؟
زمانی کوردی، مێژوویەکی هەزاران ساڵەی هەیە و خاوەنی سەدان هەزار وشەیە، ئەگەرچی ئەکادیمیای تایبەت بە پاراستنی زمانی کوردی هەیە، بەڵام تا ئێستا کارێکی نەکردووە جێی باسبێت، مامۆستایەکی زانکۆش ڕەتیدەکاتەوە زمانی کورد کێشەی کەمی وشەی هەبێت. تەرزە تەها
-
ئەسمەهان عەلی بەستنی دووەم کۆنفڕانس لە ژنان پیرۆز دەکات
نوێنەری کۆنگرە ستاری لوبنان "ئەسمەهان عەلی" ئەوە ڕووندەکاتەوە، لوبنان ناوەندی تێکۆشانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان و چەندین ژنی تێکۆشەری وەک ساکینە جانسسە، بۆیە دووەمین کۆنگرە لە لوبنان بەستراوە. تەوار پێنجوێنی
-
شیرین موراد: کێشەی ژنان لە سەرجەم گەلانی جیهاندا یەکە
بە بەشداری ١٠٠ وڵات، دووەمین کۆنفرانسی ژنانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا لە بەیروتی پایتەختی لوبنان بەڕێوەچوو، ژنانی کوردیش باسیان لە خەباتی دیموکراتی بەدەستهاتوو کرد، شیرین موراد، ڕایگەیاند لە کۆنفڕانسەکەدا باس لە بەدەستهێنانی یەکسانی جێندەری و پێشکەوتنی سیاسی و کۆمەڵایەتی کرا. تەوار پێنجوێنی
-
سارا ڕەزا: با ژنانی وڵاتە جیاوازەکان یەکگرتووبن لە پێناو بەدەستهێنانی ئازادی زەوتکراو
لە دووەمین کۆنفڕانسی ژنانی ڕۆژهەڵاتی ناوڕاست و باکوری کوردستان، ژنانی تەڤگەری ئازادی لە باشوری کوردستان بەشداریان کردووە لە پێناو گۆڕینەوەی ئەزموونی ئەو توندوتیژیانەی ژنان لە ڕۆژهەڵاتی ناوڕاست ڕووبەڕووی دەبنەوە. تەوار پێنجوێنی
-
نەبوونی سیستمی چاودێری هۆکارە بۆ گێچەڵ لە تەکسیەکاندا
ژنان نەبوونی سیستمێکی چاودێری ورد و فلتەرێک بۆ کاری شۆفێری تەکسی بۆ هۆکاری بەردەوامی گێچەڵ و بێزارکردنیان لە تەکسیدا دەگەڕێننەوە، بە جۆرێک زۆرینەی ژنەکان لە ئێستادا باوەڕیان بە شۆفیری تەکسی نەماوە. شنیار بایز
-
مردن بووەتە چارەنوسی چەندەها مرۆڤی برسی، ڕۆژانەش چەندەها تۆن خۆراک فڕێ دەدرێت
لە چێشتخانەکانی هەرێمی کوردستان، ڕۆژانە بڕێکی زۆر خۆراک فڕێ دەدرێت، هەندێک تەنها لەپێناو گرتنی وێنەیەک داوای بڕێکی زۆر خواردن دەکات و دواتر دەبێتە پاشەڕۆ، لەبەرامبەردا ساڵانە ٩ ملیۆن کەس بەهۆی برسێتیەوە گیان لەدەست دەدات.
-
لە پشت کوشتنی ژنانەوە ...٦
لە گەرمیانەوە چالاکوانێکی بواری ژنان، کێشەکانی ژنان لەو ناوچەیەدا دەخاتەڕوو، کە ڕۆژانە بەردەوام ئامارەکانی توندوتیژی لەو دەڤەرە زیاد دەکات، کە هۆکاری سەرەکی ئەم دۆخە بۆ سەروەرنەبوونی یاسا دەگەڕێنێتەوە، داواش دەکات ژنان بەرامبەر توندوتیژییەکان بێدەنگ نەبن.