یەکگرتنی دیموکراتیک... ئەزموونە جیهانییەکان لە ململانێیەوە بۆ سیاسەت (٣)

لە ژینگەیەکدا، کە بە خاوەندارێتی نایەکسانی زەوی تایبەتمەند بوو، فارک وەک بزووتنەوەیەکی دیار سەریهەڵدا کە لەم دژایەتییانە لەدایک بووە.

ئەفریم ئاکین

 

ناوەندی هەواڵ-کۆڵۆمبیا بەرگەی ململانێیەکی چەکداری گرت کە زیاتر لە پەنجا ساڵ بەردەوام بوو، کە لە نایەکسانی کۆمەڵایەتی قووڵ و دابەشکردنی نایەکسانی زەوی و وەدەرنانی سیاسی و بێبەشی ئابوورییەوە سەرچاوەی گرتبوو. لەم شەڕە درێژخایەنەدا زیاتر لە ٤٠٠ هەزار کەس کوژران و ملیۆنان کەسی دیکە ئاوارە بوون و دەیان هەزار کەسیش بێسەروشوێن بوون، پەرەسەندنی مێژوویی هێزە چەکدارە شۆڕشگێڕەکانی کۆڵۆمبیا ”فارک” وەک نموونەیەکی سەرەکی دەبینرێت کە چۆن بزووتنەوەیەکی چەکداری کە لە چوارچێوەی ژینگەیەکی پڕ لە ململانێدا لەدایک بووە، دەتوانێت لە ڕێگەی دانوستان و پرۆسەی ئاشتییەوە بگۆڕێت بۆ چالاکوانێکی سیاسی.

 

لەگەڵ بانگەوازەکەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ئاشتی و کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک لە ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٥، گفتوگۆکانی دەوروبەری چارەسەری دیموکراتی و یەکگرتن سەریهەڵدا و ئەزموونە جیهانییەکان سەرنجی نوێیان بەدەستهێنا، لەم چوارچێوەیەدا ئەزموونی کۆڵۆمبیا نەک تەنها بە ڕۆڵی لە دانانی چەکی بزووتنەوەیەکی چەکداریدا، بەڵکو بەهۆی ڕێکخستنەوەی سیاسی دوای ململانێ و میکانیزمە یاسایی و دامەزراوەییەکان کە ڕێنوێنی پرۆسەی یەکگرتنیان دەکرد، هەروەها پەیوەندی نێوان دادپەروەری گوازراوە و بەشداری سیاسی.

 

ئەم بەشەی ڕاپۆرتەکە بەدواداچوون بۆ ئەزموونی فارک دەکات لە سەرەتای دامەزراندنیەوە تا ڕێککەوتنی ئاشتی، لەوانە قۆناغی دانانی چەک و پرۆسەی یەکگرتنی سیاسی و کۆمەڵایەتی.

 

سەرهەڵدان و گەشەسەندنی مێژوویی فارک

لە شەستەکانی سەدەی ڕابردووەوە فارک یەکێک بووە لە ئەکتەرە دیارەکان کە بەرگری لە مافی هەژاران و ژنانی گوندنشین و ناوچە پەراوێزخراوەکان دەکات، بزووتنەوەکە لە ناوچە گوندنشینەکانەوە سەرچاوەی گرتبوو، وردە وردە گۆڕا بۆ یەکێک لە گرنگترین هێزە سیاسی و سەربازییەکانی وڵات، وەک وەڵامێکی ڕاستەوخۆ بۆ کێشە پێکهاتەییەکانی کۆڵۆمبیا، سیاسەتە بێکاریگەرەکان، سەرکوتکردن و بەکارهێنانی گەلەکەی.

ڕۆڵی مێژوویی فارک کە لە شەستەکانی سەدەی ڕابردوودا سەریهەڵدا، تەنها لە خەباتی چەکداریدا سنووردار نەبوو، پرۆسەی دانوستان کە لە ساڵی ٢٠١٢ دەستی پێکرد و لە ساڵی ٢٠١٦ بە واژۆکردنی ڕێککەوتنی ئاشتی گەیشتە لوتکە، بووە هۆی ئەوەی بزووتنەوەکە لە ڕێکخراوێکی چەکدارەوە بگۆڕێت بۆ چالاکوانێکی سیاسی، هەروەها ئەم پرۆسەیە نموونەیەکی سەرنجڕاکێشی سەبارەت بە داماڵینی چەک، یەکگرتنەوە و دادپەروەری گوازراوە ئاشکرا کرد.

 

بۆ تێگەیشتن لە سەرچاوەی فارک، یارمەتیدەرە بگەڕێینەوە بۆ سەردەمی ململانێ ناوخۆییەکان کە لە ساڵی ١٩٤٨ دەستی پێکردووە و بە "لا ڤیۆلێنسیا" ”جەنگی ناوخۆ” ناسراوە، ناڕەزایەتییەکانی گەلان کە لە دوای تیرۆرکردنی خۆرخی ئلیسەر گایتان، سەرۆکی پارتی لیبراڵ سەریان هەڵدا، پەرەی سەند و بوو بە ململانێیەکی ناوخۆیی توندوتیژ لە نێوان پارتی لیبراڵ و پارتی پارێزگاران و توندوتیژی لە سەرانسەری وڵاتدا بڵاوبووەوە، لەم دەیە خوێناویەدا سەدان هەزار کەس کوژران.

 

کۆتاییەکانی پەنجاکان و سەرەتای بنەمای کۆمەڵایەتی بۆ فارک

لە کۆتاییەکانی پەنجاکانی سەدەی ڕابردوودا دامەزراندنی حکومەتی بەرەی نیشتمانی بووە هۆی ڕێککەوتنی دابەشکردنی دەسەڵات لە نێوان هەردوو پارتی سەرەکی لیبراڵ و کۆنسێرڤاتیڤدا، بەڵام ئەم ڕێکخستنە لە هەمان کاتدا بەشداریی سیاسی خەڵکی سنووردار کرد و توێژە گەورەکانی کۆمەڵگەی پەراوێزخست و هەژاری لە نێو گروپەکاندا گەورەتر کرد.

ناکۆکی زەوی و وەدەرنانی سیاسی وای لە کۆڵبەران کرد کە میکانیزمی بەرگری لە خۆیان پەرەپێبدەن، کە دواتر بنەمای بزووتنەوەی چەکداری ڕێکخراویان پێکهێنا.

 

جاڕنامەی دامەزراندنی فارک لە ساڵی ١٩٦٤

لە ٢٧ی ئایاری ١٩٦٤ فارک بە فەرمی دامەزراندنی خۆی ڕاگەیاند، داواکاری و هۆکارە سەرەتاییەکانی بۆ پەنابردن بۆ خەباتی چەکداری لە نایەکسانی کۆمەڵایەتی و ئابووری و سیاسییەوە سەرچاوەی گرتووە کە دانیشتووان تووشی بوون، ئەم داواکاریانە ناوەندی چاکسازی کشتوکاڵی بوون کە ئەو زەویانەی کە لەلایەن خاوەن زەوییە گەورەکانەوە کۆنترۆڵ دەکرێن بەسەر جووتیاراندا دابەش دەکاتەوە، دادپەروەری کۆمەڵایەتی لە ڕێگەی فراوانکردنی دەستڕاگەیشتن بە پەروەردە، چاودێری تەندروستی و خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان بۆ هەژاران، دژایەتیکردنی سیستەمی سەرمایەداری، ڕەتکردنەوەی کاریگەری ئەمریکا و کۆمپانیا فرەنەتەوەییەکان لە کۆڵۆمبیا، دامەزراندنی سیستەمێکی کۆمەڵایەتی دادپەروەرانەتر، فارک هەر لە سەرەتای دامەزراندنیەوە ستراتیژی شەڕی گەلی گرتەبەر، یەکەکانی شەڕی ڕێکخراو و گەڕۆکی پێکهێنا بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکانی.

 

لە مانگی ئایاری ساڵی ١٩٨٢، لە کۆنگرەی حەوتەمیدا، فارک بڕیاریدا خۆی بگۆڕێت بۆ ”FARC-E” ”سوپای گەل” بەم بڕیارە، ئامانج لێی فراوانکردنی مەودای خەباتی چەکداری بوو، کە زیاتر پەیوەست بێت بە گەلەوە لە سەرانسەری وڵاتدا بڵاوبێتەوە.

 

سەرەتای دانوستانی یەکەمی ئاشتی

توقيع اتفاقية سلام تاريخية في كولومبيا - بي بي سي نيوز التركية

لە ساڵی ١٩٨٢ یەکەم دانوستانی ئاشتی لە نێوان حکومەتی بیلیساریۆ بیتانکور، سەرۆکی کۆڵۆمبیا و فارک دەستی پێکرد، ئەم دانوستانانە بووە هۆی واژۆکردنی ڕێککەوتنێک لە ٢٨ی ئاداری ١٩٨٤، بەپێی ڕێککەوتنەکە بڕیار بوو لە ماوەی دوو مانگدا پێکدادان و ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان بوەستێن و هەردوولا بچنە ناو ئاگربەستێکی کراوە، بڕیاردرا بۆ کارکردن بۆ کۆتاییهێنان بە دۆخی دوژمنایەتی نێوان هێزەکانی حکومەت و چەکدارانی فارک.

 

لەگەڵ جێبەجێکردنی ئاگربەستەکە، سوپای گەلی فارک لە ساڵی ١٩٨٥دا پێکهێنانی پارتی یەکێتی نیشتمانی ڕاگەیاند، کە ئامانجی گواستنەوە بوو بۆ چالاکییە سیاسییە مەدەنییەکان، داوای لە هەموو هێزە مەدەنییەکان کرد لە دەوری ئەم چوارچێوە سیاسییە نوێیە کۆببنەوە.

 

تیرۆری بەربڵاو و داڕمانی ئاگربەست

سەرەڕای دانوستانەکان و ئاگربەستەکە، نزیکەی سێ هەزار کاندید و لایەنگرانی سوپای گەلی فارک لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ساڵی ١٩٩٠ لەلایەن گروپە نیمچە سەربازییەکانەوە کە دەوڵەت پشتگیریان دەکرد تیرۆرکران، لە نێوان ساڵانی ١٩٨٥ بۆ ١٩٩٤ نزیکەی پێنج هەزار ئەندام و لایەنگرانی ئەو بزووتنەبزوتنە کوژراون.

 

کاتێک ئێرنێستۆ سامپەر لە ساڵی ١٩٩٤ هاتە سەر دەسەڵات، چەکدارانی فارکی بە "باند" و "ڕفێنەر" پێناسە کرد و دانپێدانانی سیما سیاسی بزووتنەوەکەی بە "خیانەتی نیشتمانی" زانی، ئاگربەستەکە بە شێوەیەکی کاریگەر داڕما و شەڕی چەکداری دەستی پێکردەوە.

 

گەڕانەوەی دانوستانەکان و ڕاگەیاندنی شەڕی کۆی گشتی

لە ساڵی ١٩٩٨ حکومەتی کۆڵۆمبیا خولێکی نوێی دانوستانەکانی ئاشتی لەگەڵ فارک دەستپێکرد، لە نێوان ساڵانی ١٩٩٨ بۆ ٢٠٠٢ هەردوولا بە سەرکردایەتی سەرۆک ئاندرێس پاسترانا گەیشتنە ڕێککەوتن بۆ ئەوەی ناوچەی کاگوان کە ڕووبەری ٤٢ هەزار کیلۆمەتری چوارگۆشەیە وەک "ناوچەیەکی بێلایەن و بێ سەربازی و ناسەربازی" بناسێنن.

بەڵام لە ٧ی ئابی ٢٠٠٢، دوای ئەوەی ئەلڤارۆ ئوریبێ بە سەرۆک کۆمار هەڵبژێردرا، هەموو ڕێککەوتنەکانی پێشووی لەگەڵ فارک بە پووچەڵ ڕاگەیاند و شەڕێکی تەواوەتی دژی بزووتنەوەکە دەستپێکرد.

 

پرۆسەی ئاشتی و دەستپێکی دانوستان

دوای هەڵبژاردنی خوان مانوێل سانتۆس وەک سەرۆکی کۆڵۆمبیا لە ساڵی ٢٠١٠، دانوستانەکانی نێوان حکومەت و بزوتنەوەی فارک ”هێزە چەکدارەکانی گەلی کۆڵۆمبیا”دەستیپێکردەوە، لە ساڵی ٢٠١٢ بە نێوەندگیری نەرویج، دانوستانەکانی ئاشتی نهێنی لە کوبا دەستی پێکرد. ئەم دانوستانانە چوار ساڵی خایاند، چەندین جار بەهۆی گرژی و هەلومەرجی ئاڵۆزەوە پچڕا، لەم ماوەیەدا تیرۆرکردنەکان بە ئامانجگرتنی سەرکردە و لایەنگرانی فارک بەردەوام بوون.

لە ساڵی ٢٠١٦دا ڕێککەوتنی ئاشتی لە نێوان هەردوولا واژۆ کرا و سەردەمێکی نوێی بونیادنانی ئاشتی بۆ وڵات دەستپێکرد، دوای ماوەیەکی کەم لە واژوکردنی ڕێککەوتنەکە، پرۆسەی چەک و یەکگرتنەوە”DDR” دەستیپێکرد، ئەمەش بنەمای گۆڕینی بزووتنەوەکە لە گروپێکی چەکدارەوە بۆ چالاکوانێکی سیاسی و کۆمەڵایەتی لەناو دەوڵەتدا پێکهێنا.

 

ڕێککەوتنەکە ئەم بڕگانەی لەخۆگرتبوو:

- چاکسازی کشتوکاڵی و بەرنامەکانی گەشەپێدانی گوندەکان، دابەشکردنی نایەکسانی خاوەندارێتی زەوی یەکێک بوو لە هۆکارە سەرەکییەکانی سەرهەڵدانی گروپە چەکدارەکان لە کۆڵۆمبیا، بەپێی ڕێککەوتنەکە، حکومەت پابەند بوو بە دابینکردنی زەوی بۆ جووتیارانی بێ زەوی و توانای چاندنیان و ڕۆڵی کارا لە گەشەپێدانی گوندەکاندا، هەروەها لە ڕێککەوتنەکەدا مەرجی گەڕانەوەی ئەو زەویانەی کە لە کاتی شەڕدا دەستی بەسەردا گیرابوون بۆ جووتیارانی هەژار دیاریکرابوو.

 

بەشداری سیاسی: ئەم بڕگەیە بریتییە لە دامەزراندنی پارتی سیاسی نوێ، دەستەبەرکردنی هەڵبژاردنی ڕوون، هاندانی بەشداری هەڵبژاردن و بەرزکردنەوەی بەشداری ژنان لە ژیانی سیاسیدا، لەو چوارچێوەیەدا، هەردوو پارت ڕێککەوتن لەسەر گۆڕینی بزووتنەوەی فارک ”هێزە چەکدارەکانی گەلی کۆڵۆمبیا” بۆ پارتێکی سیاسی فەرمی، هەروەها لە ڕێککەوتننامەکەدا هاتووە کە پارتە نوێیەکە پێنج کورسی لە ئەنجومەنی پیران و پێنج کورسی لە ئەنجومەنی نوێنەرانیش مسۆگەری دەکرێت، تەنانەت ئەگەر لە هەڵبژاردنەکاندا دەنگی پێویستیش بەدەست نەهێناوە، بۆ دڵنیابوون لە تێکەڵبوونی بە ژیانی سیاسی.

 

بەرهەمهێنان و بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان: لە ڕێککەوتنەکەدا هاتووە هەنگاوەکان بۆ لابردنی بەرهەمە نایاساییەکانی ماددە هۆشبەرەکان لە بازاڕەکان و چارەسەرکردنی کێشەی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان، ئەم بڕگەیە جەخت لەوە دەکاتەوە کە ئامانج کۆتاییهێنانە بە بەرهەمهێنان و بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرە نایاساییەکان لە وڵاتدا، لە هەمان کاتدا جێبەجێکردنی بەرنامەی هاوبەش لە چوارچێوەی چاکسازیی هەمەلایەنەی کشتوکاڵی و بڕگەی قەرەبووکردنەوەی زیانبەرکەوتووان.

 

داماڵینی چەک: هەر لە سەرەتاوە حکومەت داماڵینی چەک لە ئەندامانی پارتی فارک ”هێزە چەکدارەکانی گەلی کۆڵۆمبیا” و هەڵوەشاندنەوەی ڕێکخراوەکەی بە ئامانجی سەرەکی دانوستانەکان زانی، سەریەککەوتنی ئەم پرسە لەگەڵ دادگاییکردنی مافی مرۆڤ، ڕێککەوتنەکەی بە شێوەیەکی بەرچاو دواخست، بەڵام گەیشتن بە لێکتێگەیشتن لەسەر مەرجەکانی دادگاییکردنەکە لە ئەیلوولی ٢٠١٥ ڕێگەی خۆشکرد بۆ چارەسەرکردنی پرسی داماڵینی چەک.

 

- مافی زیانبەرکەوتووان، دادپەروەری، و دادگاکانی JEP: ئەم بڕگەیە لە چوارچێوەی مافی مرۆڤدا قسەی لەسەر کرا، بە ئامانجی لێکۆڵینەوە لە چارەنووسی نزیکەی ٢٢٠ هەزار کەس کە لە ماوەی زیاتر لە پەنجا ساڵ شەڕدا کوژراون، ئەمە جگە لە ئاشکراکردنی ئەو پێشێلکارییە سەخت و تاوانە جەنگییانەی کە ئەنجامدراون.

 

داتاکان ئاماژە بەوە دەکەن، کە لەم شەڕانەدا نزیکەی ٨ ملیۆن کەس لە ماڵەکانیان ئاوارە بوون و هەزاران هاوڵاتی مەدەنیش کوژراون، خەڵکی مەدەنی نزیکەی ٨٠٪ی زیانبەرکەوتووان پێکدەهێنن، کەژمارەیەکی زۆر لە خەڵک تووشی ئەشکەنجە و دەستدرێژی سێکسی بوون، زۆرێکیان ڕفێنران و بۆ ماوەیەکی درێژ ڕاگیرابوون بۆ داواکردنی پارە، بۆ چارەسەرکردنی ئەم پێشێلکاریانە، دادگاکانی دەسەڵاتی دادوەری تایبەت بۆ ئاشتی ”JEP” دامەزران بۆ لێکۆڵینەوە لە تاوانەکان، دڵنیابوون لە دادپەروەری و دابینکردنی قەرەبووکردنەوە بۆ زیانبەرکەوتووان لە چوارچێوەی دادپەروەری گوازراوەدا.

 

دادگای تایبەت بۆ ئاشتی

دادوەری تایبەت بۆ ئاشتی ”JEP” یەکێکە لە دامەزراوە سەرەکییەکان کە بەپێی ڕێککەوتنی ئاشتی ساڵی ٢٠١٦ی نێوان حکومەتی کۆڵۆمبیا و فارک دامەزراوە، بە "دادگای تایبەت بۆ ئاشتی" ناسراوە، بۆ لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی جەنگ و تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی و پێشێلکارییە گەورەکانی مافی مرۆڤ کە لە کاتی شەڕەکاندا ئەنجامدراون دروستکراوە.

 

دادوەری تایبەت بۆ ئاشتی ”JEP” نموونەیەکی دادپەروەری گوازراوە دەگرێتەبەر، کە گرنگی بە گەڕان بەدوای ڕاستییەکان، قەرەبووکردنەوەی زیانبەرکەوتووان و ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی دەدات، ئامانجی دادگا ئەوەیە دادپەروەری بە شێوەیەک بەدەستبهێنێت کە دووبارە نەبوونەوەی پێشێلکارییەکان مسۆگەر بکات، لە هەمان کاتدا ئاسانکاری بۆ گواستنەوە لە شەڕەوە بۆ ئاشتی دەکات لە ڕێگەی میکانیزمە دادوەرییە تایبەتمەندەکانەوە کە چارەسەری ئاڵۆزییەکانی ململانێیەک دەکات کە زیاتر لە نیو سەدە دەخایەنێت.

 

دادوەری تایبەت بۆ ئاشتی ”JEP” لەگەڵ کۆمیسیۆنی ڕاستی و یەکەی ونبووەکان، بەردی بناغەی میکانیزمی دادپەروەری گوازروەی کۆڵۆمبیا پێکدەهێنن.

 

لە چوارچێوەی دادوەری تایبەت بۆ ئاشتی ”JEP” زیاتر لە ١٤ هەزار کەس لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ کراوە و ١٣ هەزار زیانبەرکەوتووش لە کاتی ڕێوشوێنە یاساییەکاندا نوێنەرایەتی کراون، کۆمیسیۆنی ڕاستی ڕاپۆرتی کۆتایی خۆی بڵاوکردەوە، کە دەرئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی لەبارەی هۆکارەکانی ململانێ و ئەو پێشێلکارییانەی لەماوەی ئەو ململانێیەدا ڕوویانداوە، لەخۆدەگرێت.

 

بەشی لێبوردن و ئاشتەوایی بەرپرسیارە لە دەستنیشانکردنی ئەو کەسانەی کە بەپێی مەرجەکانی ڕێککەوتنەکە شایستەی لێبوردنن، شانەی بێسەروشوێنان ١١٢ هەزار کەسی تۆمارکردووە کە لە کاتی شەڕەکەدا بێسەروشوێن بوون و دوای دڵنیابوون لە ناسنامەکانیان و گەڕاندنەوەی بۆ خێزانەکانیان ٤٠٠ پاشماوەی دۆزیوەتەوە.

 

پرۆسەی یەکگرتن و ئاڵەنگاریەکان

کاتێک کۆڵۆمبیا دوای ڕێککەوتنی ئاشتی ساڵی ٢٠١٦ لەگەڵ فارک دەستی بە ڕێگای دانانی چەک کرد، یەکێک لە پرسە گفتوگۆیاویەکانی نموونەی یەکگرتن بوو، فارک ڕەخنەی لە نموونەی نەریتی دانانی چەک و یەکگرتنەوە گرت و وتی: ئەو نموونەی دانانی چەکە وەک جۆرێک لە خۆبەدەستەوەدان نیشان دەدات، کە پارتەکە بە توندی ڕەتیکردەوە.

هەروەها فارک بیرۆکەی یەکگرتنی تاکەکانی ڕەتکردەوە و لەبری ئەوە بانگەشە بۆ نموونەیەکی "یەکگرتنەوەی بەکۆمەڵ" دەکات، ئەم چەمکە لەسەر بنەمای پێکەوە مانەوەی چەکدانرانت پێشوو و پاراستنی هاودەنگی ڕێکخراوەیی و پەرەپێدانی پڕۆژەی ئابووری هاوبەش و پاراستنی ناسنامەی سیاسی خۆیان بوو، ئەم هەڵوێستە ڕۆڵێکی چارەنووسساز لە داڕشتنی پرۆسەی ئاشتی و گواستنەوەی چەکدارانی پێشوو بۆ ژیانی مەدەنی بینی.

 

ناڕەزایەتییە سەرەکییەکانی فارک

 

ناڕەزایەتییەکانی پارتەکە لەسەر دوو خاڵی سەرەکی بوو:

١- مەترسییە ئەمنییەکان: فارک ئاماژەی بەوەدا، کە نموونەی نەریتی دانانی چەک و یەکگرتنەوە”DDR” چەکدارانی پێشووی بەرەوڕووی هێرشی گروپە نیمچە سەربازییەکان و هێزە حکومییەکان هێشتۆتەوە کاتێک چەکیان دانا.

٢- دابڕانی کۆمەڵایەتی و سیاسی: بزووتنەوەکە پێی وابوو کە یەکگرتنی تاک پەیوەندییە ڕێکخراوەییەکان هەڵدەوەشێنێتەوە و تێکۆشەرانی پێشوو لەڕووی ئابووری و کۆمەڵایەتییەوە وابەستەی دەوڵەت دەکات، بەمەش توانای بەردەوامبوونیان وەک هێزێکی سیاسی بەکۆمەڵ سست دەبێت.

”یەکگرتن وەک گۆڕانکارییەک لە شێوەی خەباتدا”

بۆ فارک دانانی چەک بە واتای کۆتاییهێنان بە خەباتەکە نەبوو، بەڵکو گۆڕینی لە شێوازێکی سەربازییەوە بۆ شێوازێکی کۆمەڵایەتی-سیاسی، بۆیە بزووتنەوەکە بانگەشەى بۆ چەمکى "یەکگرتنەوەى بەکۆمەڵ" دەکرد نەک "یەکگرتنەوەى تاکەکەسى"، ئامانجى ژیانى هاوبەشى چەکدارانی پێشوو و پەرەپێدانى پڕۆژەى ئابورى هاوکارى و پاراستنى ناسنامەى سیاسى و ڕێکخراویان بوو.

بەم واتایە هەڵوێستی فارک سەبارەت بە یەکگرتنەوە یەکێک بوو لە هۆکارە گرنگەکانی سەرکەوتن یان شکستی پرۆسەی ئاشتی کۆڵۆمبیا.

ئەم هەڵوێستە کاریگەری یەکلاکەرەوەی لەسەر داڕشتنی پرۆسەی ئاشتی لە کۆڵۆمبیا هەبوو، لە ساڵی ٢٠١٧دا دەزگای کۆڵۆمبیا بۆ یەکگرتنەوە ”ACR” ڕێکخرایەوە بۆ دەزگای یەکگرتنەوە و ئاساییکردنەوە”ARN”بە پشتبەستن بە داواکارییەکانی فارک، ئەو ناوچەیانەی کە پێیان دەوترێت ژیانی کۆمەڵایەتی وەک ناوچەی دیاریکراو بۆ گواستنەوەی شەڕکەرانی پێشوو بۆ ژیانی مەدەنی دامەزران.

دوابەدوای واژۆکردنی ڕێککەوتنی ئاشتی، زیاتر لە حەوت هەزار چەکداری فارک بە چاودێری نەتەوە یەکگرتووەکاندا چەکەکانیان ڕادەست کرد و بۆ ئەو کامپانە گواسترانەوە، لە قۆناغی یەکەمدا کە ٢٤ مانگی خایاند و ناچاری بوو، چەکدارانی پێشوو مەشقی پیشەیییان وەرگرت و باسیان لە نموونەکانی داهاتووی ژیانی کۆمەڵایەتی کرد، قۆناغی دووەم بریتی بوو لە بەردەوامیی ئابووری درێژخایەن، نیشتەجێبوون، پەروەردە و بەشداری سیاسی، لە ساڵی ٢٠١٧ فارک پارتێکی سیاسی شەرعی بە ناوی پارتی کۆمۆنیست ”کۆمۆنێس”دامەزراند.

 

ئاڵەنگاری و پێشێلکارییەکانی دوای دانانی چەک

چەکدارانی پێشووی فارک لە کاتی پرۆسەی یەکگرتنەوەدا ڕووبەڕووی کێشەی بەرچاو بوونەتەوە، دوای دانانی چەک، زۆرێکیان تیرۆر کران، هەروەها خۆگونجاندن لەناو کامپەکاندا بەو شێوەیە نەبوو کە پلانی بۆ دانرابوو، چونکە لە مافە سەرەتاییەکانی وەک خزمەتگوزارییە ئابوورییەکان، پەروەردە، چاودێری تەندروستی و خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییە بنەڕەتییەکان بێبەش کران.

 

دوابەدوای دانانی چەک، شەپۆلێکی ئۆپەراسیۆنی ئەمنی و دەستگیرکردن و هەڵمەتی فشار و تیرۆرکردن چەکدارانی پێشووی کردە ئامانج، لە ساڵی ٢٠١٦ تا ٢٠٢٥ زیاتر لە ٤٠٠ چەکداری پێشووی فارک کوژراون، زیاتر لە هەزار و ١٥٠ سەندیکاکار و چالاکوان دوای واژۆکردنی ڕێککەوتنەکە کوژراون.

 

ئەو ئاڵەنگاریانەی کە ڕووبەڕووی ژنانی چەکداری پێشووی فارک دەبنەوە

أوقفت كولومبيا الغارات الجوية على القوات المسلحة الثورية الكولومبية (فارك) للسماح بإجراء محادثات سلام.

ژنان لە ٤٠٪ی چەکدارانی فارکیان پێکدەهێنا و ژنانی چەکدار ڕۆڵ و بەرپرسیارێتی بەرچاویان لەناو بزووتنەوەکەدا هەبوو، چ لە ڕووی سەربازی و چ لە ڕووی سیاسییەوە، بە واژۆکردنی ڕێککەوتنی ئاشتی ساڵی ٢٠١٦ و دانانی چەکی بزووتنەوەکە، پڕۆسەی یەکگرتنەوە بۆ ژنان گۆڕا بۆ خەبات بۆ پاراستنی ناسنامەی خۆیان و بەدەستهێنانی ناسنامەی کۆمەڵایەتی.

 

ژنانی چەکدارانی پێشووی بە بەراورد لەگەڵ پیاوەکان ڕووبەڕووی ئاستەنگی ئاڵۆزتر بوونەتەوە. جگە لە سەختییە گشتییەکانی یەکگرتن، دەبوو ململانێیەکی ڕەگەزی زیادە ئەنجام بدەن، ئەمەش وایکرد نموونەیکی یەکگرتن "دوولایەنە"، نموونەیەک کە ناسنامەی سیاسی ژنان بپارێزێت لە هەمان کاتدا دڵنیایی لە تایبەتمەندییاندا زۆر گرنگ بێت.

 

لەم قۆناغەدا ژنان ڕووبەڕووی ئاستەنگی بەرچاو دەبنەوە، لەوانە هەژاری ئابووری، نۆرمەکانی نەریتی کە ڕۆڵی ژنان سنووردار دەکەن، نایەکسانی ڕەگەزی و پێویستی بە دوو هێندە هەوڵدان بە بەراورد لەگەڵ پیاوان بۆ سەلماندنی خۆیان لە کۆمەڵگەی مەدەنی نوێدا.

 

بەم پێیە یەکگرتنەوەی ژنانی چەکدار پێشووی نەک تەنها گواستنەوەیەک لە ژیانی سەربازییەوە بۆ ژیانی مەدەنی، بەڵکو بووەتە خەباتێکی بەردەوام دژی جیاکاری کۆمەڵایەتی، ئابووری و ڕەگەزی.

 

داهاتووی یەکگرتن

ئەزموونی فارک ئەوە ئاشکرا دەکات کە دانانی چەک تەنها پێشمەرجێکە بۆ ئاشتی، لە کاتێکدا خەباتی ڕاستەقینە لە قۆناغی یەکگرتنەوە دەست پێدەکات، پرسەکانی ئاشتی و یەکگرتن ئەزموونێکی بەرچاو پێکدەهێنن، چ لە ڕووی بەردەوامی ململانێکانەوە و چ لە ڕووی ئەوەی کە کراوە، ئەوەی نەکراوە، بۆ گەیشتن بە چارەسەر.

 

داکۆکیکردنی فارک بۆ نموونەیەکی یەکگرتنەوەی بەکۆمەڵ، نەک یەکگرتنی تاکەکەسی، ڕەنگدانەوەی خواستی خۆیەتی بۆ پاراستنی ڕێکخراوەکەی و بەردەوامبوون لە گۆڕانکارییە کۆمەڵایەتییەکانی بەکۆمەڵ، بەڵام ئەو تیرۆر و سەختییە ئابووری و ئاستەنگە سیاسییانەی لە کاتی پرۆسەی یەکگرتندا ڕووبەڕووی بوونەوە، ئەوە نیشان دەدەن کە ئاشتییەکی بەردەوام بە تەنها لە ڕێگەی ڕێککەوتنەکانەوە بەدەست ناهێنرێت، بەڵکو بە هەوڵی یەکگرتووی گروپە کۆمەڵایەتییە جیاوازەکان و دروستکردنی نموونەی ژیانی کۆمەڵایەتی کە توانای پاراستنی دەستکەوتەکانی بەدەست هاتووی هەبێت.

 

بەم شێوەیە ئەزموونی کۆڵۆمبیا نیشانی دەدات کە ئاشتی ڕاستەقینە پێویستی بە بونیادنانی پێکهاتەی کۆمەڵایەتی و ئابووری هاوبەش هەیە و یەکگرتن تەنها سیاسەتێکی حکومەت نییە، بەڵکو پرۆسەیەکی کۆمەڵایەتی درێژخایەنە.

بەیانی: ئەزموونی ئێرلەندای باکوور: ڕەگ و ڕیشەی مێژوویی و بونیادنانی ئاشتی