ئاریان تالیب: ئەقڵیەتی پیاوسالاری لە دوزخورماتوودا دەستدرێژییەکان بۆسەر ژنان بە مافی پیاوان دەزانێت

ئەقڵیەتی پیاوسالاری لە دوزخورماتوودا ژنانی ڕووبەڕووی توندوتیژی جەستەیی و دەروونی کردۆتەوە، جیاوازی پێکهاتە، ئایین و کوولتوور لە سەر ژیانی ژن لە ناوچەکەدا ڕەنگدەداتەوە، ڕێگری لە دەسەڵاتی ژن دەکرێت.

هێلین ئەحمەد    

 

سلێمانی_ بارودۆخی ژنان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەردەوام ڕوو لە خراپی دەکات، ئەقڵیەتی پاوانزوازی لەسەر کرکردن و ژیانی ژنان ڕەنگ دەداتەوە، لە ناوچەیەک بۆ ناوچەیەکی دیکە بارودۆخی ژانن گۆڕانکاری بەسەردا دێت، لە دوزخورماتوو بە هۆکاری هەبوونی چینایەتی، ئایین، کولتوور، و زۆری مەزائیبەکان لە ناوچەکە ژنانی بەرەوەسەرکۆنەکردن بردووە، ئەو ئەقڵیەتە کۆمەڵگەی لەسەر توندوتیژی و بە کەم بینینی ژنان پەروەردە کردووە، زیادبوونی چینەکانی دیکە کورد و کولتووری کوردی بەرەو کاڵبوونەوە بردووە، لەو ناوچەیەدا ژنان لەژێر سایەی پیاواندا دەتوانن بۆ دابینکردنی بژێووی ژیانیان کار بکەن، یان لەسەر سیستمێکی بۆ داڕێژراوی پیاوسالاری و سەرکۆنەکردن دەتواننبڕوانامەی خوێندن وەربگرن، ژنان ناتوانن بەبێ بوونی پیاو پۆستی سیاسی لە ناوچەکەدا بەدەستبهێنن، هەروەها ژنان لە تەمەنێکی کەمدا ژیانی هاوسەرگیری بەبێ ویستی خۆیان پێکدەهێندرێت، چالاکوانانی ژنان لە ناوچەکەدا سەرەڕای ڕوبەڕووبونەوەی ئاستەنگییەکان بەردەوامن لە هۆشیارکردنەوەی ژنان و بەدەستهێنانی مافەکانی ژنان.   

  

"لە دوزخورماتوودا دەستدرێژییەکان بۆسەر ژنان بەردەوام ڕوو لە زیادبوون دەکات"

ئاریان تالیب ئەحمەد، چالاکوانی مافەکانی ژنان لە دوزخورماتوو، باس لە کێشە و ئاستەنگییەکانی ژنانی دوزخورماتوو کردو وتی: توندوتیژییەکان لە ناوچەی دوزخورماتوو تابێت زیاتر دەبێت، جیاوازی نەتەوایەتی و ئاین و کولتوورەکان ئاستەنگی ژیان بۆ تەواوی ژنان دروست دەکات، لە تەواوی جیهاندا ژنان ڕوبەرووی کوشتن و دەستدرێژییەکان دەبنەوە، بەڵام لەدوزخورماتوودا ئەقڵیەتی سەردەستی توندوتیژییەکانی بەرامبەر ژنان ئاسایی کردۆتەوە، ئەو دابونەریتەی لە ناوچەکەدا چەندین ساڵە کاری پێدەکرێت، توندوتیژییەکانی بەرامبەر ژنان ئاسای کردۆتەوە، ژنان لە بەرامبەر توندوتیژییەکاندا بێدەنگی هەڵدەبژێرن،  ژیانکردن لەگەڵ دوو هاونیشتیمانیانی دوور لە دابوونەریتەکانی کورد لە ناوچەکەدا ژیان دەکەن، کاریگەری دابوونەریتەکانی دیکە لەسەر کولتووری کورد لە ناوچەکەدا ڕەنگی داوەتەوە، قۆرخکردنی ژنان لە لایەن پێکهاتەکانی دیکەی دوزخورماتوو کاریگەری بۆ ژنان کوردیش دروست کردووە، توندوتیژییەکانی لە ناوچەکەدا لە لایەن ژنان ئاسایی کردۆتەوە، بە هۆکاری هەبوونی ئەو ئەقڵیەتە و دەسەڵاتی پیاوسالاری لە ناوچەکەدا، ژنان توندوتیژییە جەستەیی و سێکسییەکان بە مافی پیاوان و ڕەگەزی بەرامبەر دادەنێن، سەرکۆنەکردنی ژنان لە ناوچەکەدا بۆتە هۆکاری بێدەنگبوونی ژنان، کە ئەو سیستمە بۆتە هۆکاری کۆیلەکردنی ژنان لە ناوچەکەدا، ئەو سیستمە بۆ دابینکردنی بژێووی ژیانی هاوڵاتیان کار ئاسانی بۆ ژنان لە کارکردندا کردووە، بەڵام ئەو ئەقڵیەتەی ژنان لە ناوچەکەدا کاری پێدەکەن کاریگەری لەسەر پێشکەوتنی ژنان نەبووە.  

  

ئاماژەی بەوەشکرد، ماوەی چەند ساڵێکە ژنان لە دەرەوەی ماڵەکانیان کار دەکەن، یان قۆناغەکانی خوێندن بە سەرکەوتووی ئەنجام دەدەن، بەڵام کاریگەری ئەقڵیەتی سەرمایەداری و سیستماتیک لە ناوچەکەدا ژنانی دووچاری لە قاڵبدان کردووە، وتی: لە دوزخورماتودا ژنان هەست بە ژنبوونی خۆیان ناکەن، ڕێگە نادەن ژنان وەک ژنێک بڕیار لەسەر کارەکانی بدات، لە ڕووی کارکردنەوە ژنان لە ناوچەکەدا کار دەکەن، بەڵام ئەقڵیەتی پیاوسالاری تەنها بۆ دابینکردنی بژێوی ژیانیان ڕێگە بە کارکردنی ژنان دەدات، لە دوای سەختی ژیان لە ڕووی ئابووریەوە ڕێگە بە ژنان دەدرێت لە ژێر سایەی پیاوێکدا کار بکەن، یان ڕێگە بە ژنان و کچانی گەنج دەدرێت بەشداری لە خوێندن و بەدەستهێنانی بڕوانامەدا بکەن، بەڵام لە خوێندنگە و پەیمانگاکاندا بە ئەقڵیەتێکی پیاوسالاری وانەکان بۆ ژنان دەستەبەر دەکرێت، بەشداری نەکردنی ژنان لە کایە سیاسییەکان لە ناوچەیەدا دووبارە بۆ ئەقڵیەتی پاوانخوازی دەگەڕێتەوە.   

  

"ژنانی دوزخورمات و بەبێ جیاوازی مەزهەبو ئایین و کولتوور پێویستە ژنانی ناوچەکە هۆشیار بکەنەوە"

ئاریان تالیب ئەحمەد، جەخت لەوەدەکاتەوە، لە ناوچەی دوزخورماتودا ژنان لە تەمەنێکی کەمدا ژیانی هەوسەرگیری پێکدەهێنێت، دەڵێت: لە ناوچەکەدا ژنان لە تەمەنێکی کەمدا ژیانی هاوسەرگیریان پێکدەهێنن، بەزۆر بە شودان ڕەنگدانەوەی لە تەواوی ناوچەکەدا هەیە، ئەو ئەقڵیەتە بریار لەسەر بە شودانی ژنان دەدات، ئەگەر ژنێک پێش تەمەنی ١٨ ساڵی ژیانی هاوسەرگیری پێکنەهێنێت، کۆمەڵگە ئەو بارودۆخە قبوڵ ناکات، ژنان لە ژێر پاڵەپەستۆی خێزانەکانیاندا لە تەمەنێکی کەمدا بە پیاوانی بەتەمەن ژیانی هاوسەرگیریان بۆ پێکدەهێنن، پاش بڕیاری ١٨٨ی ساڵی ١٩٥٩ی عێراقی دووبارە هاوسەرگیری ژنان و زیادبوونی پیاوان لە ناوچەکەدا ڕووی لە زیادبوون کردووە، ژنانی چالاکوان ماوەی چەندین ساڵە لە ناوچەکەدا خەباتی ئازادی ژنان دەکات، بەڵام هەبوونی هەموواری یاسای باری کەسێتی دووبارە ژنانی گێڕایەوە هەمان بارودۆخی سەرەتای خەباتیان بۆ پرسەکانی ژنان لە ناوچەکەدا، هەروەها دادگاکان لە عێراق بە ئەقڵیەتی پیاوسالاری لە بەرامبەر کەیسەکانی ژناندا بریار دەدەن، کاتیک کەیسی کوشتنی ژنان ڕوو لە دادگاکان دەکات، بە تۆمەتبارکردنی ژنە بۆ کاری بەدڕەوشتی یاخود هەر تۆمەتێکی دیکە هەوڵی داخستنی کەیسەکەی دەدرێت، هەرەها دادگاکان ڕێگە بە ئەنجامدانی هاوسەری پێشوەختە دەدەن، بەبێ گوێدانە تەندروستی ژنان لە کاتی ئەنجامدانی پڕوسەی هاوسەرگیریدا.   

  

ئاریان تالیب لە کۆتایی قسەکانیدا وتیشی: ماوەی چەندین ساڵە ژنان لە دوزخورماتوو هەوڵی هۆشیارکردنەوەی تاکەکان دەدەین، بەڵام ئاستەنگییەکان بەردەوام ڕوو لە زیادبوون دەکەن، ئێمەی ژنان و چالاکوانان بەردەوام هەوڵ بۆ هۆشیارکردنەوەی ژنان دەدەین، پێویستە ژنان بەبێ جیاوازی مەزهەبی و کولتوور و ئایین، هەوڵ بۆ باشترکردنی دۆخی ژنان لە ناوچەکەدا بدەین، لە ڕێگەی ئەنجامدانی کۆڕ و سیمینار لە سەرجەم سێکتەرەکانی ژیان و کارکردنی ژنان و خوێندگەکانی کچاندا هەوڵی هۆشیارکردنەوەی ژنان لە بارەی مافەکانیان بدەین.