شیرین موراد: کێشەی ژنان لە سەرجەم گەلانی جیهاندا یەکە

بە بەشداری ١٠٠ وڵات، دووەمین کۆنفرانسی ژنانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا لە بەیروتی پایتەختی لوبنان بەڕێوەچوو، ژنانی کوردیش باسیان لە خەباتی دیموکراتی بەدەستهاتوو کرد، شیرین موراد، ڕایگەیاند لە کۆنفڕانسەکەدا باس لە بەدەستهێنانی یەکسانی جێندەری و پێشکەوتنی سیاسی و کۆمەڵایەتی کرا. تەوار پێنجوێنی

بە بەشداری ١٠٠ وڵات، دووەمین کۆنفرانسی ژنانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا لە بەیروتی پایتەختی لوبنان بەڕێوەچوو، ژنانی کوردیش باسیان لە خەباتی دیموکراتی بەدەستهاتوو کرد، شیرین موراد، ڕایگەیاند لە کۆنفڕانسەکەدا باس لە بەدەستهێنانی یەکسانی جێندەری و پێشکەوتنی سیاسی و کۆمەڵایەتی کرا.

تەوار پێنجوێنی

 

بەیروت- لە دووەمین کۆنفرانسی ژنانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا کە ژنانی وڵاتان و گەلانی جیهان تیایدا بەشداریان کرد و باسیان لە کێشە و ئاستەنگیەکانی کۆمەڵگا کرد کە ڕووبەڕووی ژنان دەبنەوە.

شیرین موراد وەک نوێنەری دەستەی بەڕێوبەری بەرەی تێکۆشانی دیموکراتی بەشداری کۆنفرانسەکە بووە، لە لێدوانێکی تایبەتیدا بۆ ئاژانسی ژنها دەڵێت " ئامانجی ژنانی کورد لە بەشداری کردنی ئەو کۆنفرانسەدا بڵاوکردنەوەی خەباتی دیموکراتی بەدەستهاتووە بە نێو وڵاتان و گەلانی جیاوازدا."

 

" کێشەی ژنان لە سەرجەم گەلانی جیهاندا یەکە"

لە کۆنفرانسەکەدا هەر ژنێک باسی لەو قەیرانانە کردووە کە ژنانی کۆمەڵگەکەی ڕووبەڕووی دەبنەوە، لە ئەنجامدا بۆیان دەرکەوتووە کە کێشەی ژنان و ئەو توندوتیژیانەی بەرامبەریان دەکرێت گشتگیر و جیهانیە و ڕووبەڕووی ژنانی هەموو جیهان دەبێتەوە.

 لەم بارەیەوە شیرین موراد دەڵێت "لە دووەمین کۆنفرانسی ژنانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا، باس لە کێشە سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتییەکانی کۆمەڵگا و ژن کرا، گەشتوینەتە ئەو ئەنجامەی کە کێشەکانی ژنان یەکە لە هەر کۆمەڵگا و وڵاتێکی ئەم جیهانەدا بن کە ئەویش کێشەی نا یەکسانییە."

هەروەها شیرین ئاماژەی بەوەدا: " ژنانی کورد بەردەوام هەوڵ دەدەن و ڕۆڵیکی گرنگیان هەیە لە بەدەستهێنانی یەکسانی جێندەری و پێشکەوتنی کۆمەڵایەتی و سیاسی و ئابووریدا."

 

"فکر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ لەسەرجەم جیهاندا بڵاوبووەتەوە"

دەربارەی فکری ئازادی  ژن و یەکسانی جێندەری ڕێبەر ئاپۆ، بەم شێوەیە شیرین موڕاد باسی لێوەکرد " فکر و فەلسەفەی ڕێبەری گەلان ڕێبەر ئاپۆ تا ئێستا لە جیهان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەنگی داوەتەوە، لە ڕۆژئاوا و باکووری سووریا پەیڕەوکراوە، بەوەی ژنان هیچ جیاوازییەکیان نیە لە هەر بوارێکدا پێویستە هەموویان بچنە پاڵ یەک و هێزی بەیەکەوەبوونیان بپارێزن، فکری یەکسانی کۆمەڵگا و یەکسانی جێندەری ببەنە پێشەوە لانکەی مرۆڤایەتی پێ بڕازێننەوە بیکەنە نمونە بۆ هەموو جیهان."