لە دوای پەیمانی ٢٩ی کانوونی دووەم و ئەنتیگراسیۆنی، چی لە چاوەڕوانی ڕۆژئادایە؟
ڕۆژبین دەنیز
کورد هەنگاویان نایە ناو ڕێگەیەکەوە کە تێیدا هێز و دەستکەوتەکانی تا ئێستا کۆیان کردووەتەوە، بگۆڕن بۆ هێزێکی هەرێمیی بەردەوامی سیاسی، دەستووری و دیموکراتی، لەم ڕوانگەیەوە، پرۆسەی تێکەڵکردنی قەسدە وەک بەشێک لە سوپای سووریا، نیشانەی ئەوە نییە کە ئەزموون و دەستکەوتەکانی خۆبەڕێوەبەری کۆتاییان پێ دێت، بە پێچەوانەوە، دەرگا دەکاتەوە بۆ ئەوەی لە چوارچێوەی یەکپارچەیی سووریادا دەركەون، کاتی هەڵسەنگاندنی بارودۆخی ئێستا، پێویستە پێش هەموو شتێک لێکۆڵینەوە لەوە بکرێت کە چۆن گەیشتووین بەم ئاستە.
لە پەیمانی ئادارەوە تا هێرشەکانی کانوونی دووەم و هەڵوێستی ڕێبەر ئۆجالان
ئەو پەیمانەی کە لە ١٠ی ئاداری ٢٠٢٥ واژوو کرا، بەهۆی کاریگەریی بەردەوامی هێزەکانی دەرەوە و فاکتەری تورکیا لەسەر زەمینە، و هەروەها ئەو سیاسەتانەی کە لە لایەن هێزە جیاوازەکانەوە بەپێی بەرژەوەندیی خۆیان بەسەر لایەنەکاندا سەپێنرابوون، وردەوردە توانای جێبەجێکردنی نەما، متمانەنەبوون لە نێوان لایەنەکاندا قووڵتر بوو و لە کانوونی دووەمی ٢٠٢٦دا بە هێرش و پێکدادان بۆ سەر گەڕەکە کوردییەکانی حەڵەب گەیشتە لووتکە، ئەم هێرشانە نیشانەی سیاسەتی بەریتانی-تورکی بوون کە ئامانجیان ئەوە بوو کورد بخەنە سەر هێڵیان، لە هەموو پرۆسەکەدا، ئەو فاکتەرانەی کە رێگر بوون لە پێشکەوتنی پەیمانەکە، ئاژاوەیان لەسەر زەمینە دروست دەکرد و گفتوگۆی نێوان هەردوولایان قورس کردبوو، هەموویان دەرئەنجامی ئەو سیاسەتانە بوون کە لەسەر زەمینە سەپێنرابوون، هۆکاری هێرش کردنە سەر کورد، گۆڕینی هاوسەنگیی هێزی ئێستا و لاوازکردنی پێگەی بەهێزی کورد بوو لە سەر مێزی گفتوگۆ، فاکتەری سەرەکی کە دەستی لایەنەکانی لەسەر مێزی گفتوگۆ بەهێز کردبوو، هاوسەنگیی هێز بوو لەسەر زەمینە، لەم ڕووەوە، کورد خاوەنی دەرفەتێکی گرنگ بوون، بۆ لەناوبردنی ئەم دەرفەتە یان بە تەواوی لاوازکردنی کورد، هێرشێک بە هاوکاریی میلیشیاکانی سووریا و هێزەکانی دەرەوە ئەنجام درا، ئەم دۆخە وەک هێرشێک بۆ سەر دیدگای کورد بۆ بونیادنانی ئاشتی و چارەسەرێکی کۆتایی لە سووریا پەرەی سەرگرت، بە واتایەکی تر، ئامانج دروستکردنی غەززەیەکی دووەم بوو، هێرشەکان لە حەڵەب دەستی پێکرد و تا ڕەققە، دێرەزوور و تەبقا درێژ بوونەوە، گەیشتنە سنوورەکانی حەسەکە، کە ناوەندێکی گرنگی هەرێمی کوردییە.
ڕۆڵی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لەم پرۆسەیەدا زۆر گرنگ بوو
ڕۆڵی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لەم پرۆسەیەدا زۆر گرنگ بوو، ڕاستەوخۆترین دەرئەنجامی هێرشێک کە ئامانج لێی لەناوبردنی کورد لە ڕۆژئاوا بوو، بریتی دەبوو لە پچڕاندنی هەموو پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و کورد، کە ئەگەر هەیە لە داهاتووی تورکیادا ڕۆڵێکی چالاک بگێڕن، ئەمەش دەرگای بۆ شەڕێکی نوێ و بێبڕانەوە کردەوە، کاتێک ئەمە لە تەنیشت شەڕ لەگەڵ ئێراندا دەژمێردرێت، ئەگەری سەرهەڵدانی شەڕێکی نوێی کورد-تورک، کە هێزەکانی دەرەوە تێیدا بەشدار بن، هەروەها بەسەر تەواوی هەرێمەکەدا بڵاو ببێتەوە و لە کۆتاییدا پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک بە تەواوی کۆتایی پێ بهێنێت، هاوسەنگیی هێز لە ناوچەکەدا بە بەرژەوەندیی تورکیا دەگۆڕێت، ئەم ئەگەرە مەترسییەکی جیدی بۆ سەر تورکیا دروست کرد، ڕێک لەم خاڵەدا بوو کە دیاریکردنی سنووری مەترسییەکە کە گەیشتبووە بەر دەرگای تورکیا لە لایەن ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە، بوو بە فاکتەرێکی گرنگ لە ڕاگرتنی هێرشەکاندا، کاریگەریی دووەمی گرنگی پرۆسەکە هەستانەوەی گەلی کورد بوو بۆ ڕۆژئاوا، بەستنی سەفەرەبەری بۆ ملیۆنان کورد لە وەڵامی ئەم پێشکەوتنانەدا، نەک هەر لە چوار وڵاتە پەیوەندیدارەکەدا، بەڵکو لە ئەوروپا و نێودەوڵەتیشدا ڕۆژەوێکی گرنگی دروست کرد، ئەم کاردانەوە کۆمەڵایەتییە گەورە و نەدیتراوە لە ڕای گشتیی کورددا، پێویستی بە دووبارە هەڵسەنگاندنەوەی حیساباتی ئێستا کرد؛. لە ئەنجامدا، بە ڕاگرتنی شەڕ لە سنووری حەسەکە، پرۆسەکە گەڕایەوە بۆ مەیدانێکی سیاسی و دیپلۆماسی و لە کۆتاییدا بوو بە پەیمانی ٢٩ی کانوونی دووەم، لەم ڕوانگەیەوە، دەبێت پەیمانی ٢٩ی کانوونی دووەم تەنها وەک ئاگربەستێک یان دەرئەنجامی پێکدادانێکی سەربازی نەژمێردرێت، بەڵکو وەک قۆناغێکی سیاسیی نوێ کە لە لایەن هاوسەنگیی هێزەوە لەسەر زەمینە، کاردانەوەی کۆمەڵایەتیی گەلی کورد و حیساباتی ئەکتەرە هەرێمییەکانەوە دووبارە ڕێکخراوەتەوە.
هەنگاوی یەکەمی پەیمانی ٢٩ی کانوونی دووەم
هەنگاوی یەکەمی ئەم پەیمانە، ئاگربەست بوو. قۆناغی دووەم بنیاتنانی مێزێکی گفتوگۆ و دروستکردنی لیژنەی جۆراوجۆر بوو بۆ مسۆگەرکردنی یەکگرتن و جێبەجێکردنی پەیمانی ٢٩ی کانوونی دووەم. لە ماوەی نزیکەی حەوت مانگدا، پرۆسەی یەکگرتنی هێزەکانی هەسدە کە لە کاتی شەڕدا لە ڕەققە، دێرەزوور و شوێنەکانی تر پاشەکشەیان کردبوو، هەڵسەنگاندنی بۆ کرا. لەم چوارچێوەیەدا، بڕیار درا کە سێ تاقمی هەسدە ببنە بەشێک لە لیوای حەسەکە. هەروەها، تاقمێکی کۆبانێ لەگەڵ تاقمێک لە حەڵەب یەکخرا. هێزەکانی ئاسایش و پۆلیس خرانە ژێر چاودێریی وەزارەتی ناوخۆوە، و بەم شێوەیە پرۆسەی یەکگرتن لەم ناوچەیەدا تەواو بوو. پارێزگاری حەسەکەش بەپێی پێشنیاری هەسدە دیاری کرا. هەروەها، بەرپرسانی گشتی و دامەزراوە گشتییەکان تێکەڵی پرۆسەی یەکگرتن کران، بەم شێوەیە پەیوەندییەکی ئۆرگانیکتر لە نێوان ئاستە ناوەندی و هەرێمییەکاندا دروست بوو. هەرچەندە ناو و، تا ڕادەیەک، پێگەی دامەزراوەکانیش دووبارە ڕێکخرایەوە، بەڵام دامەزراوەکان بە زۆری کارەکانیان لەو شوێنەی کە لێی وەستابوون بەردەوام پێ دا.
لە ڕووی ئابوورییەوە، لەسەر چەند بابەتی گرنگ ئەنتیگراسیۆن کرا، یەکێک لەوانە قبووڵکردنی هاوکاریی کۆمپانیای جزییرە بوو لە بەڕێوەبردنی کێڵگە نەوتییەکاندا.، هەروەها لە ماوەی سێ مانگی داهاتوودا دەرگاکانی سنوور بکرێنەوە، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە کرا کە میکانیزمێکی هاوبەش بۆ بەڕێوەبردنی دەرگاکانی سنوور دابمەزرێت و ئەمنیەت لە لایەن هێزە ناوچەییەکانەوە، واتە هێزەکانی قەسدە کە پرۆسەی ئەنتیگراسیۆنیان تەواو کردووە، دابین بکرێت. لەگەڵ نزیکبوونەوەیەکی هاوشێوە سەبارەت بە فڕۆکەخانەکەش پەسەند کرا، ئەم دوو مانگە کە کاری نۆژەنکردنەوە و دووبارە بونیادنانەوەی قورس بەڕێوەدەچێت بۆ ئەوەی فڕۆکەخانەکە بخرێتەوە کار، کە بەهۆی کەمتەرخەمی و پەراوێزخستنی سەردەمی ڕژێمی بەعسەوە بێکار بوو، پێشبینی دەکرێت ئەگەر فڕۆکەخانەکە دووبارە بێتەوە، بەڕێوەبردنەکەی بە میکانیزمێکی هاوبەش ئەنجام بدرێت و ئەمنیەتەکەی دیسان لە لایەن هێزە ناوچەییەکانەوە دابین بکرێت، جگەلەوەش نزیکبوونەوەیەک سەبارەت بە وەگرتنی پشکی دادپەروەرانەی خۆی لە سەرچاوە ئابوورییەکان لە سەرانسەری سووریادا لە لایەن پارێزگای حەسەکەوە پەرەی سەند، هەڵوێستێکی ئەرێنی سەبارەت بە نزیکبوونەوەیەکی تایبەت بۆ دووبارە بونیاتلدنانەوەی ڕۆژئاوا دەرکەوت، کە خاوەنی سەرچاوەی داهاتی گرنگی وەک نەوت، گەنم و لۆکەیە، پەراوێزخستنی ڕژێمی بەعس پێش شۆڕش و شەڕی دوای ئەوە، زیانی جدی گەیاندە ژێرخان، ڕێگاوبان و مەرجەکانی ژیانی گشتی لە شار و شارۆچکەکانی ڕۆژئاوا، جیاکردنەوەی سەرچاوە ئابووری و داراییەکان بە تایبەت بۆ دووبارە بونیادنانەوەی ڕۆژئاوا و باشترکردنی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان یەکێک بوو لەو بابەتانەی کە لەسەر مێزی گفتوگۆ باسی لێ کرا. لە ئەنجامدا، پرۆسەی حەوت مانگە تەنها بە ئەنتیگراسیۆنی هێزە سەربازییەکان سنووردار نەبوو، بەڵکو گۆڕا بۆ پرۆسەیەکی فراوانتری ئەنتیگراسیۆن و دووبارە بونیادنانەوە کە زۆر بواری گرتەوە، لەوانە ئەمنیەت، ناوچە لارگێڕییەکان، دووبارە بونیادنانەوەی سەرچاوە ئابوورییەکان، دەرگاکانی سنوور، فڕۆکەخانە و وبنیادنانەوە.
کورد گەیشتنە خاڵێکی گرنگ لە بەشداریکردنی سیاسی و ژارگێڕی سووریادا
بەم شێوەیە، کورد گەیشتوون بە خاڵێک کە دەتوانن بەشدار بن لە پێکهاتەی سیاسی و کارگێڕی سووریای نوێدا، قۆناغی ئێستا ناتوانێت وەک سەرکەوتنێکی تەواوی حکومەتی نوێی سووریا، نە وەک شکستێکی تەواوی کورد بژمێردرێت، ئەو هێرشانەی کە لە کانوونی دووەمدا دەستی پێکرد، دەیانتوانی ڕۆژئاوا بگۆڕن بۆ غەززەیەکی تر، بیخەنە ناو بەرخۆدانێکی سەرشێتانەوە. بەڵام، لە کۆتاییدا، ئەم ئەگەرە و حیساباتەکانی ڕێگرییان لێ کرا، بە دەرکەوتنی ئەنتیگراسیۆن، کورد دەرفەتیان بەدەست هێنا بۆ ئەوەی بوون و دەستکەوتەکانیان لە ناو پێکهاتەی سیاسیی نوێی سووریادا بپارێزن و مسۆگەری بکەن، هەروەها گرنگە کە دەرئەنجامەکە نەک تەنها بە دیدگای پێشکەوتنە سیاسییەکانی ئێستا، بەڵکو لە ڕێگەی ڕێڕەوی مێژوویی دەستکەوتە سیاسی و سەربازی و کۆمەڵایەتییەکانەوە کە کورد لە ساڵانی ڕابردوودا لە سووریا کۆیان کردووەتەوە، هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت. لێکۆڵینەوە لە دەرئەنجامەکە لە ڕوانگەیەکی مێژووییەوە بۆ تێگەیشتنێکی ڕاستتر لە پرۆسەی داهاتوو و پێشکەوتنە چاوەڕوانکراوەکان گرنگ دەبێت.
ئەنتیگراسیۆنی سەربازی و پاراستنی شکۆی یەپەژە
لە کۆبونەوەکانی کۆشکی گەلدا، یەکێک لە بابەتەکانی پەیوەست بە بەرگری، پێگەی یەپەژە بوو، لە سەرەتادا پێشنیار و ڕێبازێک هەبوو بۆ یەکگرتنی هێزەکانی یەپەژە بۆ ناو ئاسایش (هێزە ئەمنییەکان)، بەڵام یەپەژە بە یەکجاری ئەم ڕێباز و پێشنیارەی ڕەتکردەوە، لە ئەنجامی ئیرادە و پێداگری خودی یەپەژە و هەڵوێستی لەسەر زەوی و ئەو هەوڵە دیپلۆماسییانەی کە درا، ڕێبازێکی هاوبەش سەبارەت بە بەشداریکردنی یەپەژە لە پرۆسەی ئەنتیگراسیۆندا پەرەی پێدرا، لە هەمان کاتدا پێکهاتە ناوازەکەی پارێزراو بوو، لەم چوارچێوەیەدا پێدەچێت کۆدەنگییەکی بەرفراوان لەسەر بەردەوامیی بوونی هێزەکانی یەپەژە وەک هێزێکی ئۆپەراسیۆنی نزیکەی هەزار و ٥٠٠ کەسی لە سەردەمی وەزارەتی ناوخۆدا هاتبێتە ئاراوە، پێدەچێت ئەم خاڵە لە کۆبوونەوەکەدا لەگەڵ جۆلانی ڕوونکرابێتەوە و وردەکاری و ڕێکارەکانی پەیڕەوکراو لە کۆبوونەوەیەکدا گفتوگۆ کرا و ڕوونکرایەوە کە لە کاتژمێر ١١:٣٠ی ڕۆژی ٢٧ی ئاب دەستیپێکرد و نزیکەی کاتژمێر و نیوێکی خایاند، ئەوەی کە یەپەژە لەم پرۆسەیەدا بوونی خۆی وەک هێزێکی جیاواز و ڕێکخراوی ژنان دەپارێزێت، نەک تەنیا لە ڕوانگەی سەربازییەوە، بەڵکو لە ڕوانگەی خەباتی ژنانیشەوە، بە دەستکەوتێکی گرنگ هەژمار بکرێت، یەپەژە کە دژی پێکهاتە هەرەمەکییەکانی وەک داعش شەڕ دەکات، لەم خەباتەدا هیچ خەڵاتێک لە هێڵەکەیدا نادات و پابەندبوونێکی پراکتیکی بەرچاوی بە پاراستن و بەرگریکردن لە ژنان نیشانداوە، بۆتە سەرچاوەیەکی گرنگی خەبات و ئازایەتی بۆ ژنان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، داننان بە بوونی یەپەژە بە ناسنامە تایبەتەکەیەوە بۆ دەستکەوتەکانی ژنان لە بوارەکانی بەرگری و سیاسەتدا گرنگییەکی تایبەتی هەیە، لە ڕوانگەی سووریاوە دەکرێ دانپێدانانی یەپەژە بە هەنگاوێکی گرنگ هەژمار بکرێت، لە کاتی ڕەچاوکردنی سیاسەتەکانی هەتەشە کە هێزێکی هاوپەیمانی پێکهاتووە لە پاشماوەکانی نوسرە، قاعیدە و داعش، دژی ژنان، ئەوە ڕوونە کە خەباتی ڕێکخراوەی ژنان بەرخۆدانێکی بەرچاو لە دژی ئەم پێکهاتانە پێکدەهێنێت.
بونیادنانی هێزەکانی ئەمنی
بونیادنانی هێزەکانی ئەمنی خۆی لە لایەن کوردانی نیشتەجێی حەلەب و شەهباوە یەکێک بوو لە خاڵەکانی ئەنتیگراسیۆن، بوونی گروپێکیش لە عەفرینیش وا دەردەکەوێت کە قبووڵ کرابێت، سەبارەت بە سەرێکانی، باس لەوە دەکرێت کە سووربوون لەسەر دەرکردنی پاشماوەی داعش لە ناوچەکەدا بەردەوام دەبێت و دروستکردنی هێزەکانی ئەمنی هەرێمی بۆ مسۆگەرکردنی ئەمن دوای گەڕانەوەی لە ناو ئەو باباتانەدایە کە باسیان لێوە کراوە.
کورد یەکێکە لە ئەکتەرە سەرەکییەکان لە ستراتیژی و هاوسەنگیی دەوڵەتی سووریادا
ئەو نزیکبوونەوەیەی کە لەم دواییانەدا لە لایەن ئیسرائیل و شانشینی یەکگرتووەوە سەبارەت بە دووبارە دیزاینکردنەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێشنیار کراوە، فرەڕەنگی، یەکبوونی ناوەندەکانی هێزە جیاوازەکان، دروستکردنی هاوسەنگییەکی نوێی هێز لەسەر بنەمای هاوسەنگییە لاوازەکانی ئێستا پێشبینی دەکات. لەم چوارچێوەیەدا، دەتوانرێت بووترێت کە هەتەشە هەوڵێک دەنوێنێت بۆ دووبارە بونیادنانەوەی دەوڵەتی سووریا بە یەکخستنی عەرەبی سوننە، کورد، درووزی، عەلەوی و ئەکتەرە سیاسییە دیموکراتییەکان بێ ئەوەی لە چوارچێوەیەکی ئایدۆلۆژیدا سنووریان بۆ دابنێت، ئەم دووبارە بونیادنانەوەیە لەسەر هاوسەنگییەکانی هێزی سیاسی، دەووری و هەرێمی بونیاد بنێت، کاردانەوە گشتییە ئەرێنییەکان لەسەر ڕاگەیاندنی ئەوەی کە قەسدە لە ڕێگەی ئەنتیگراسیۆن بوونە بەشێک لە سوپای سووریا، گرنگیی ئەم ستراتیژییە بۆ سووریا نیشان دەدەن، لە ڕاگەیاندراوەکاندا لەسەر گۆڕینی هەسدە وەک نیشانەیەکی گرنگی ئارامیی سووریا، گرنگیی پێگەی کورد و ئەو هاوسەنگییەی کە لە ستراتیژی سووریای نوێدا دروستیان کردووە، ئەم دۆخە دەتوانرێت وەک بەشێک لە نموونەی پێکهاتەی سیاسی کە لە لایەن بەریتانیاوە بۆ بونیادنانی سووریایەکی نوێ خەونی پێوە دەبینرێت، لێک بدرێتەوە، لەسەر بنەمای ئەم نموونەیە، کورد وەک یەکێک لە ئەکتەرە سەرەکییەکان لە ستراتیژی و هاوسەنگیی هێزی نوێی دەوڵەتی سووریادا دەبینرێن، دیاریکردنی مەزڵووم عەبدی وەک ڕاوێژکاری تایبەتی بەرپرسی کاروباری کورد لە ناو سەرکردایەتیدا دەتوانرێت وەک پێشکەوتنێکی گرنگ لەم ڕووەوە بژمێردرێت، پێویستە نموونەی سیاسی کە بۆ سووریای نوێ خەونی پێوە دەبینرێت، کاریگەریی بەریتانیش تێیدا دیاریکەرە، لە روانگەیەکی فراوانترەوە لێکۆڵینەوەی بۆ بکرێت، نوێنەرایەتیی کورد لە ناو سەرکردایەتیدا دەتوانێت ببێتە هۆی ئەوەی کە سووریا نەک هەر وەک کێشەیەکی سەربازی و ئەمنی-ناوەندی، بەڵکو لە چوارچێوەیەکی سیاسی و دەستووریشدا کێشەی کورد چارەسەر بکات.
لە سووریای نوێدا هاوسەنگیی گەلی کورد
ڕۆڵی ڕاوێژکاری کە بۆ مەزڵووم عەبدی پێشبینی دەکرێت، لە هەمان کاتدا مەیدانێک دروست دەکات کە دەتوانێت ڕێگا بۆ دروستکردنی میکانیزمێکی نوێنەرایەتیی سیاسی بۆ کورد بکاتەوە، ڕاستیی ئەوەی کە ئەم ڕۆڵە وەک ڕاوێژکارێک کە ڕاستەوخۆ بەرپرسی کاروباری کوردییە دیاری دەکرێت، دەتوانرێت وەک پێشکەوتنێک لێک بدرێتەوە کە ڕێگا بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کورد لە چوارچێوەی پێکهاتەی سیاسیی نوێی سووریا و داهاتووی دەوڵەتدا دەكاتەوە، مسۆگەرکردنی ئەو دەستکەوتانەی کە کورد بە ساڵان تێکۆشان بەدەستی هێناوە و گواستنەوەی ئەم دەستکەوتانە بۆ مەیدانی سیاسیی دیموکراتی بۆ کورد ئاستێکی گرنگ دەنوێنێت، هەروەها گواستنەوەی دەستکەوتە سەربازی و پراکتیکییەکان بۆ چوارچێوەیەکی سیاسی، دەستووری و ڕێکخراوەیی قۆناغێکی نوێ بۆ داهاتووی کورد لە سووریا نیشان دەدات، لە لایەکی ترەوە، دەتوانرێت وابژمێردرێت کە لەوانەیە بەریتانیا و ئیسرائیل بکوژانی کورد لە ناو پێکهاتەی سیاسیی سووریادا بهێڵنەوە بۆ ئەوەی پێکهاتەی ناوەندیی هەتەشە هاوسەنگ بکەن، دووبارە جێگیرکردنەوەی سووریا وەک ئەکتەرێکی ستراتیژی لەسەر ئاستی هەرێمی، پەیڕەوکردنی ئەم ستراتیژییە تەنها لە ڕێگەی پێکهاتەیەکی سوننە-عەرەب و ناوەندی هەتەشەوە، دەتوانێت هاوسەنگیی ئێستای ناوچەکە تێک بدات، لەبەر ئەوە، تێوەگلانی کورد لە دووبارە بونیادنانەوەی دەوڵەتدا دەتوانرێت وەک بەشێک لە گەڕان بەدوای سووریایەکی هاوسەەنگتردا ببینرێت.
ئەگەری هەیە ئیلهام ئەحمەد ڕاستەوخۆ بەشدار بێت لە پرۆسەی ئامادەکردنی دەستووری نوێدا
باس لەوە دەکرێت کە ئەو ڕۆڵەی بۆ ئیلهام ئەحمەد پێشبینی دەکرێت ئەوەیە کە لە ئەنجومەنی گەلدا وەک پەرلەمانتار کار بکات و پێگەی جێگری سەرۆکی ئەنجومەن بگرێتە دەست، بەڵام ئەم پێگەیە لە فەرمانەکەدا کە جۆلانی بۆ مەزڵووم عەبدی دەریکردبوو شوێنی نەبووەوە، لەگەڵ ئەوەشدا، سەرچاوە هەرێمییەکان ڕایدەگەیەنن کە ئەم ڕۆڵە بۆ ئیلهام ئەحمەد پێشبینی دەکرێت، پێشتر پێگەی جێگری وەزیری کاروباری دەرەوەش بۆ ئیلهام ئەحمەد باسی لێوە کرابوو، بەڵام ڕاگەیاندنی ئەوەی کە دووبارە نووسینەوەی دەستوور لە ڕێگەی ئەنجومەنەوە دەبێت، ئەگەری ئەوەی کە ئیلهام ئەحمەد ڕۆڵی جێگری سەرۆکی ئەنجومەن بگرێت بەهێزتر دەکات، پێشکەوتنێکی لەو شێوەیە بەو واتایەیە کە کورد ڕاستەوخۆ بەشدار دەبێت لە پرۆسەی ئامادەکردنی دەستووری نوێدا، ئەمە بۆ کورد پێشکەوتنێکی گرنگە، گەیاندنی ئەو بڕیارنامانەی کە تا ئێستا دراون بۆ سەر بنەمایەکی دەستووری، لە مسۆگەرکردنی مافەکانی ناسنامە، زمان و کولتووری کورد، بەهێزکردنی دیموکراتی و مسۆگەرکردنی نوێنەرایەتیی کورد لە پێکهاتەی سیاسیی سووریادا زۆر گرنگ دەبێت، بە تایبەت پاراستنی مافە کۆمەڵییەکان وەک لایەنێکی سەرەکیی ئەم پرۆسەیە دەکەوێتە پێشەوە، ئەو هەنگاوانەی کە لەم بوارەدا دەدرێن دەتوانن ڕێگەی سیاسی و قانوونیی نوێ بۆ ڕۆژئاوا بکەنەوە.
تێکۆشانی دەستپێکردنی پرۆسەی ئەنتیگراسیۆنی دیموکراتی دەست پێ دەکات
ئەم هەموو پێشکەوتنە نیشانی دەدەن کە کورد لە ناو سووریادا نەک هەر لە لایەن سەربازییەوە، بەڵکو بە لایەنە سیاسی، دەستووری و کۆمەڵایەتییەکانیشەوە دەچنە ناو پرۆسەیەکی ئەنتیگراسیۆنی دیموکراتییەوە، بابەتێکی تری گرنگ کە لە چاوپێکەوتنەکاندا باسی لێوە کرا، مافی بەکارهێنانی زمانی دایک بوو لە پەروەردەدا، دوای چاوپێکەوتنەکان فەرمانێک لە لایەن وەزارەتی پەروەردەوە درا و زمانی کوردی وەک زمانێکی نەتەوەیی ناسێنرا، زمانی کوردی لەگەڵ عەرەبی و ئینگلیزی لە سیستەمی خوێندندا شوێن دەگرێت، بەپێی بڕیارنامەکە هەفتانە بە ناوەندی سێ کاتژمێر بۆ درسەکانی زمانی کوردی تەرخان دەکرێن،لەگەڵ هەفتانە کاتژمێرێک بۆ چالاکییە کۆمەڵایەتی و کولتوورییەکان بۆ کوردی تەرخان دەکرێت، بڕیار درا کە وانەکانی زمانی کوردی لە ناوینەی ئەکادیمیی گشتیی خوێندکاراندا شوێن بگرن، بەم شێوەیە زمانی کوردی نەک هەر وەک بابەتێکی هەڵبژاردن یان تەواوکەر، بەڵکو وەک یەکێک لە بابەتە بنەڕەتییەکانیش لە سیستەمی خوێندندا دەژمێردرێت، بێگومان دەبێت ئەم بڕیارە لە چوارچێوەی پرۆسەیەکی گۆڕاودا هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت. لە داهاتوودا، جێگیرکردنی ئەم بڕیارانە لە چوارچێوەی دەستووری نوێدا دەبێتە هەنگاوێکی گرنگ بەرەو مسۆگەرکردنی یاسای و دەستووریی مافی کورد بۆ زمانی خۆی، دوای ئەم هەنگاوە سەرەتاییانە لە بواری زماندا، تێکۆشانە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان دەتوانن ببنە هۆی قبووڵکردن و مسۆگەرکردنی بەرفراوانتری مافی کورد بۆ بەکارهێنانی زمانی دایکی خۆی لە پەروەردەدا، پێشبینی هەرێمی و سیاسیش بۆ ئەمە ژینگەیەکی گونجاو پێشکەش دەکات، ئەو هەنگاوانەی کە ئەمڕۆ سەبارەت بە پەروەردە بە زمانی کوردی دراون، دەبێت نەک هەر وەک بەشێک لە پراکتیکی ئێستا، بەڵکو لە هەمان کاتدا وەک ڕێگەیەک بۆ مسۆگەرکردنی دەستووریی مافە کۆمەڵییەکانی کورد لە سووریا، هەڵسەنگاندنیان بۆ بکرێت.
بۆ کورد بابەتی بنەڕەتی مسۆگەرکردنی خۆیەتی لە چوارچێوەیەکی دەستووریدا
تێکۆشانی ڕاستەقینە ئیتر تەنها لە بەرەی سەربازیدا بەڕێوەناچێت؛ بەڵکو لە بواری سیاسی و ڕێکخراوەییەکانی وەک گۆڕانکاریی دەستووری، بەڕێوەبەرییە هەرێمییەکان، پەروەردە، دامەزراوەکانی ئەمنی و پەرلەماندا بەڕێوە دەچێت، بۆ کورد لە ئەم قۆناغەدا بابەتی بنەڕەتی ئەوەیە کە بوونی خۆیان لە چوارچێوەیەکی دەستووریدا مسۆگەر بکەن و ببنە بەشێک لە سووریا، پێویستە لەگەڵ عەرەب، درووز، عەلەوی، کریستیانی و ئەکتەرە دیموکراتییەکانی تردا هاوکاری پەرەی پێ بدەن، سیاسەتی کوردی لە بوونێکی هەرێمیی کەرەنتینەکراو بگۆڕن بۆ ئەکتەرێکی کاریگەر لە ناو هاوسەنگیی سیاسیی گشتیی سووریادا، لەم ڕووەوە، ئەو ئەزموونەی کە لە لایەن خۆبەڕێوەبەریەوە لە ساڵاندا کۆکراوەتەوە زانیارییەکی گرنگی دەرخستووە، گواستنەوەی ستراتیژی ڕێک لەم شوێنەدا دەکەوێتە پێشەوە، پاراستنی بەڕێوەبەریی هەرێمی لە هەمان کاتدا خاوەنی کاریگەریی سیاسی و ڕێکخراوەییە لە ناوەنددا، ئەو هاوکێشەیەی کە کورد هەوڵ دەدات لەم سەردەمە نوێیەدا دایمەزرێنێت لەسەر تێگەیشتنێکە کە ناوەند مافەکانی دانیشتووان دەناسێت و ئەوان لە ناو هاوکێشەی هێزی سیاسیدا قبووڵ دەکات، بە واتایەکی تر لەسەر دابینکردنی بوونی ئەوان نەک هەر ١٠ فاکتۆ بەڵکو لەسەر بنەمایەکی دەستووری و ڕێکخراوەییەوە بونیاد نراوە.
”ڕۆژئاوا هێڵی سووری منە”
خاڵێکی تری گرنگ کە دەبێت جەختی لەسەر بکرێتەوە ئەوەیە کە پێشکەوتنەکانی ڕۆژئاوا ناتوانن لە پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتی کە بە پێشخستن و تێکۆشانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ئیمراڵی پەرەی سەندووە، سەربەخۆ هەڵسەنگاندنیان بۆ بکرێت، لێدوانی پێشووی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کە وتی: ڕۆژئاوا هێڵی سووری منە” بە پێشکەوتنە سیاسی و دیپلۆماسییەکانی ئەم دواییەی ڕۆژئاواوە پشتڕاست دەکرێتەوە، پەیمانێکی ئاشتیی سەرکەوتووی تورکیا-کورد خاوەنی توانایە بۆ ئەوەی هاوکێشەی هەرێمیی کورد لەسەر بنەمای پارادایمێکی کۆمەڵایەتیی نوێ دووبارە دروستبکاتەوە، پێشکەوتنێکی لەو شێوەیە دەتوانێت دەستپێکێکی نوێ نیشان بدات بەرەو تێپەڕاندنی ئەو نزیکبوونەوەیەی کە کورد تەنها وەک مەترسییەکی ئەمنی دەبینێت و بوونی کورد لە تورکیا، سووریا، ئێران و عێراق مسۆگەر دەکات.