نەتەوەی دیموکراتیک چارەسەری قەیرانەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە -٧

نەسرین عەبدوڵا، فەرماندەی یەکینەکانی پاراستنی ژنان-یەپەژە، لەبارەی ڕەهەندی خۆپاراستن وتی: لە نەتەوەی دیموکراتیکدا خۆپاراستن یەکێکە لە ڕەهەندە ستراتیژییەکان، پرسێکی دیموکراتیکیە و یەکێکە لە پرەنسیپە بنچینەییەکانی دیموکراتیک.

نەسرین عەبدوڵا: ڕەهەندی خۆپاراستن مۆزایکێکی گەلانی دروستکرد

ڕوناهی نودا

 

قامیشلۆ- شۆڕشی ١٩ی تەمموز یەکێکە لە دەستکەوتەکانی گەلی کورد، کە بوو بە شۆڕشێکی جیهانی ژنان، گەلی کورد ساڵانێکە ڕووبەڕووی هێرش و کۆمەڵکوژی و لەناوچوون بووەتەوە، بەڵام بە سەرهەڵدانی شۆڕشی سووریا لە ئاداری ٢٠١١، سەرهەڵدانی گەلیش دەستیپێکرد، لە ١٩ی تەمووزی ساڵی ٢٠١٢دا ئەو شۆڕشەی بە ناوی شۆڕشی ١٩ی تەمموز ڕوویدا و تا ئەمڕۆش بەردەوامە، لەم شۆڕشەدا هێزی سەربازی وەک یەپەژە-یەپەگە و قەسەدە دامەزران، کە دەیانتوانی بەڵای چەتەکانی داعش بەسەر جیهاندا لەناو ببەن، دوای چەندین دەستکەوت، شۆڕش بە پرۆژەی دیموکراتیک نەتەوەیی بە تەواوی پێکهات، کە تیایدا هەموو خەڵک بەبێ جیاوازی تیایدا ڕۆڵیان گێڕا و بووە چەتری هەموو پێکهاتە و باوەڕییەکان، ئەمڕۆش لە ڕۆژئاوای کوردستان لە سایەی سیستمی نەتەوەی دیموکراتیک کە خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک دامەزراندووە، دەتوانێت بە ڕەهەندەکانی سیستمێکی کۆمەڵایەتی بنیاد بنێت و ببێتە دەنگ و ئیرادە و بوونی ئەو پێکهاتانەی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەژین.

 

یەکێک لەو ڕەهەندانەی ڕۆڵی سەرەکی لە پرۆژەی نەتەوەی دیموکراتیکدا هەیە، ڕەهەندی خۆپاراستنە، ئەمەش بە ئاسایش بەناو دەکرێت، خۆپاراستن پەیوەستە بە ئاسایشی گەلەوە، ڕەهەندی خۆپاراستن لە نێوان ساڵانی ٢٠١٤-٢٠١٥ بە فەرمی خۆی ڕاگەیاند، بەڵام تەنانەت پێش ئەوەش دەیتوانی خۆی ڕێکبخات و چەندین ڕۆڵی گرنگ و گەورە بگێڕێت، ئەمڕۆ هێزە خۆپارێزەکان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا چەندین هەنگاوی گەورەیان ناوە و دەتوانن ببنە ڕەنگە و دەنگ و پاراستنی گەلەکەیان.

 

"خۆپاراستن هێزی داهێنەر و بەردەوامی شۆڕش بوو"

نەسرین عەبدوڵڵا، فەرماندەی یەکینەکانی پاراستنی ژن-یەپەژە، باسی لەوەکرد، شۆڕشی ١٩ی تەمموز بە قارەمانێتی و شۆڕشگێڕی پێکهات، بۆ سەرکەوتن قوربانییەکی زۆر درا و چەندین دەستکەوتی گرنگ هەبوون، ا ئەمڕۆش گەلەکەمان بە هەموو پێکهاتەکانیەوە بۆ خەبات بەرخۆدێر و لەپێناو مافەکانی خۆیدا دەوەستێتەوە، زیاتر لە ١٠ ساڵە لە ناو شۆڕشێکداین، لە ماوەی ئەم ساڵانەدا هەزاران کەس خەباتیان بۆ ئازادی و ناسنامە و بوونیان کردووە، ئەو هەلومەرجەی کە لەسەر ئەم جوگرافیایە هەبوو، لەبار بوو بۆ دروستکردنی بیرۆکەیەکی نوێ و ئەویش پارادیگمای نەتەوەی دیموکراتیک بوو، یەکێکیش لەو ڕەهەندانەی ڕۆڵی کارای لەم پارادایمەدا هەبوو، ڕەهەندی خۆپاراستن بوو، ئەمەش نەک تەنها پاراستن، بەڵکو بووە هێزی دروستکردن و پاراستنی بەهای پرۆسەکە لە ماوەی ئەم ١٠ ساڵەدا، پاراستن دەرگای بەرەوپێشچوونی بۆ نەتەوەی دیموکراتیک واڵا کرد، لە سەرەتای شۆڕشدا، یەکەم بوار کە ڕێکخرا، گۆڕەپانی خۆپاراستن بوو، لە بواری خۆپاراستندا، هەموو پرەنسیپە دیموکراتیکیە نەتەوەییەکان جێبەجێ کران، گۆڕەپانی خۆپاراستن، زەمینەی بۆ دامەزراندنی خۆبەڕێوەبەری، بواری سیاسەت، ئابووری، دیپلۆماسی، فەرهەنگ و یاسا خۆشکرد، چونکە پێمان وابوو، ئەگەر نەتوانین سیستمێکی خۆپاراستن دروست بکەین، ناتوانین هیچ بەهایەکی تر بکەینە هەمیشەیی.

 

"پاراستن فەلسەفە و پارادایمە"

نەسرین عەبدوڵا ئاماژەی بەوەدا، ڕەهەندی خۆپاراستن تەنها هەڵگرتنی چەک نییە، چونکە چەک تەنها لە بواری پێویستدا بەکاردێت، بەڵکو خۆپاراستن، پارێزگاریکردن بوو لە گەڕەک و شار و گوندەکانەوە، وتیشی: ئێمە لە ڕووی هزرییەوە زانیمان کە بەبێ فەلسەفەی خۆپاراستن، مەحاڵە درێژە بە خەبات و شۆڕش بدەین، لە ئەنجامدا سەرمان بەرامبەر دەوڵەتێک هەڵداوە، دەمانزانی کە بەرەیەک لە دژی ئێمە پێکدێت و کە بەڕاستیش پێكهات، لە جەبهەت ئەلنوسرە بگرە هەتا، داعش هێرشیان کردە سەرمان، خۆپاراستن-بەرگری فەلسەفە و پارادایمی ئێمەیە، خۆپاراستن لە بواری یاسا و سیاسەت و دیپلۆماسی و ڕۆشنبیری و ئابووری ئەرکێکی هەیە، گرنگترین بوار بواری کەسییە کە فەلسەفەیە و بەهێندەی خۆناسین، دەتوانی خۆت بپارێزیت.

 

"لە ڕەهەندی خۆپاراستندا پەروەردەکردن گرنگە"
نەسرین عەبدوڵا باسی لەوەکرد،م لەناو کۆمەڵگەدا خۆپاراستن زۆر گرنگە و وتی: ئەوەی لەم ڕەهەندەدا گرنگیمان پێدا، خۆپەروەردەکردن بوو، چونکە ئێمە پێویستمان بەیەوە مرۆڤسازی بکەین، بۆ ئەو دەستکەوت و ئاواکردنەوەی پێکدێت، بپارێزێت، ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت "پاراستن لە نان و ئاو گرنگترە"، بۆچی؟ چونکە گەلی کورد ناسنامە، کولتوور، سیاسی و فیزیکیی جینۆساید دەکرێت، ئەگەر ئێمە ئەمڕۆ وەک کورد بوونمان هەیە، ئەوە پەیوەستە بەم بابەتەوە، ئێمە توانیمان بوونی خۆمان بپارێزین هەرچەندە هێرشێكی زۆرمان لەسەربوو، ئێمە نەمانتوانی وڵاتی خۆمان بە ناوی کوردستان بنیاد بنێین، بەڵام دەتوانین بوونی خۆمان بپارێزین،  ئەمەش پەیوەندی بە پرسی خۆپاراستنەوە هەیە.

 

"ژنان لە هەموو بوارێکدا دەیانتوانی بگەڕێنەوە بۆ خۆپاراستن"

نەسرین عەبدوڵا ڕۆڵی ژنانی لە خۆپاراستندا هەڵسەنگاند و وتی: بەرخۆدان و سەرکەوتن بەبێ ستراتیژ نابێ، لە درێژەی شۆڕشدا ستراتیژی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕیمان گرتەبەر، لە چوارچێوەی ئەم ستراتیژەدا دەمانتوانی سیستەم و بوارەکان بە ڕێکخستن دروست بکەین، کاریگەرترین فاکتەریش ژن بوو، ژنانی کورد هەم دەیانتوانی شیکارییەکی بەهێز بۆ مێژووی ژن بکەن و هەم ئەزموونی خۆیان شی بکەنەوە، ژنان دەیانتوانی ڕاستی و ڕۆحی سەردەم بخوێننەوە، ئێمە دژی سیستمی دەوڵەتی پیاوین و لە دژی دەجەنگین، ژنان دەیانتوانی خۆیان لە دژی هەموو ئەمانە ڕێکبخەن و پێشەنگایەتیان بگرنەبەر، هەموو بوارێکیان کردە شوێنی خۆپاراستن، بۆیە سەدان ژن ڕۆڵی گرنگیان لە بواری سیاسەت و یاسا و ڕۆشنبیری و خۆپاراستندا گێڕا و جێپەنجەیان لەسەر دیارکرد، ئێستا ژن بووەتە ڕەمز و ئەم هێمایە بۆتە ئیرادە و نەخشە بۆ ژنان، بەم پلانە ژنان دەتوانن هەنگاو بنێن بۆ بنیادنانی مەیدانی خۆیان و پاراستنی هەبوونیان.

 

"خەڵک لە سایەی نەتەوەی دیموکراتیک فرە کولتوور و ناسنامە پێکەوە دەژین"

ئەو فەرماندارەی یەپەژە باسی لە ڕۆحی نەتەوەی دیموکراتیک لە کۆمەڵگە و پێکهاتەکاندا کرد و وتی: نەتەوەی دیموکراتیک دەیتوانی بە دامەزراندنی خۆبەڕێوەبەری هەمووان لە باوەش بگرێت، هەموو پێکهاتەکانی سووریا بە ناسنامەی خۆیان و ئیرادەی خۆیان جێگەی خۆیان دەگرن و لە هەموو بوارەکاندا ئەرکیان هەیە، سیستمێک دەتوانێت ناسنامەی خەڵک بپارێزێت و مۆزایکی گەلان دەربخات، ڕژێمی سووریا پەیکەری کۆمەڵگەی دابەش کردبوو و وایکرد هەمووان دژی یەکتر شەڕ بکەن، خۆبەڕێوەبەری بە پارادایمی نەتەوەی دیموکراتیک و هاوپەیمانی کۆمەڵایەتی ئەو سنوورانەی لەناو خەڵکدا لابرد، لە مێژووەوە تا ئێستا نەبینراوە مرۆڤەکان ببنە دوژمنی یەکتر، بەڵکو سیستمەکان هەمیشە دژی یەکترن و منداڵ و کۆمەڵگەیان بۆ بەرژەوەندی خۆیان بەکارهێناوە، تاکە شتێک کە دەمانتوانی بیکەین بۆ پاراستنی ئەم شۆڕشە، ئەوە بوو کە گەل بە یەک ڕۆح و فرە کولتووری و چەندین ناسنامە پێکەوە بژین، ئەمە دەستکەوتێکی گەورەیە کە دەتوانین بەدەستی بهێنین، بەتایبەتی لە بواری خۆپاراستندا.

 

"دامەزراندنی کۆنگرەی نەتەوەیی بۆ گەلی کورد گرنگە"

نەسرین عەبدوڵا تیشکی خستەسەر کۆنگرەی نەتەوەیی و وتی: هەموو نەتەوەیەک دەتوانێت بە پێی خۆبەڕێوەبەری خۆی ڕێکبخات، یەکێک لەوانە گەلی کوردە، کاتێک باس لە یەکگرتوویی گەلان دەکەین، مانای ئەوە نییە کە ئێمە سەربەخۆیی ئەوان پێشێل دەکەین، چونکە هەر پێکهاتەیەک مێژوو و ناسنامەی هەیە، ئەوەی پێشەنگایەتی نەتەوەی دیموکراتیکی کرد گەلی کورد بوو، بەڵام گەلی کورد خۆی پێویستی بە زانست و پێویستی نەتەوەییە، بۆیە دامەزراندنی کۆنگرەی نەتەوەیی بۆ گەلی کورد زۆر گرنگە، کۆنگرە و کۆنفرانسی زۆر ڕێکخرا و چەندین خاڵی گرنگ گفتوگۆیان لەسەر کرا، هەموو ئەو خاڵانەی کە بەدەست هاتبوون پێویست بوون بۆ کۆنگرەی نەتەوەیی، بەڵام نەمانتوانی چارەنووسی گەلەکەمان یەکلایی بکەینەوە، یەکێتی نەتەوەیی تەنها دروستکردنی کۆنگرە نییە، نەتەوەیی ئەوەیە کە تۆ بۆی دەژیت، لە مێژووی گەلی کورددا هیچ دەرفەتێک بە کورد نەدراوە، کورد دەتوانێت دەرفەتی خۆی دروستبکات، ئەمڕۆ دەبینین سیستمی خۆپاراستن و قوتابخانە و مەیدانی ئەدەبی و زۆر شتی تر بنیاد نراوە، ئەمە شتێکی بچووک نییە، ئەگەر لەبیرمان بێت کە ڕژێمی سووریا جلوبەرگی نەتەوەییمانی قەدەغە کرد و سێ ڕەنگی سەوز و سوور و زەرد پێکەوە تاوان بوو، بۆیە ئەمڕۆ خەبات بۆ گەڕاندنەوەی نەریتەکەمان دەربڕینمان پێدەبەخشێت و ژیانمان نوێ دەکاتەوە.

 

لە کۆتاییدا نەسرین عەبدوڵا وتی: ئەگەر خەڵک نەتوانن خۆیان بپارێزن، ناتوانن زۆر دیموکراتیک بن، ئەگەر توانیمان ئەو ڕەنگە دیموکراتیکیانە لەم بوارانەدا دروست بکەین، مانای وایە کە ئێمە میتۆدی خۆپاراستنمان لە مەیدانەکەدا دامەزراندووە، لە ساڵی ٢٠١١ تا ئەمڕۆ ژنان دەیانتوانی خۆیان لەم بوارەدا ڕێکبخەن، ئەگەر لە بواری خۆپاراستندا ئەرکێکمان هەبێت، ئەوا لە هەموو بوارێکدا دەتوانین ئەرکی خۆمان بەجێبهێنین، بەم بۆنەیەوە داوا لە گەنجان دەکەین خۆیان بخەنە بواری خۆپاراستنەوە و ئاگاداری ناسنامەی خۆیان بن، پێویستە هەموو گەنجێک لە ستراتیژی خەباتی گەلی شۆڕشگێڕ و بە عەقڵیەتی نەتەوەی دیموکراتیک خۆی پەروەردە بکات.