هەڵەبجە و کۆمەڵکوژییەکانی مانگی ئادار ...١
هەڵەبجە لە کوردستان هەستی نەتەوەیی و ڕاپەڕینی دروستکرد، ١٢ی ئاداریش هیوای شۆڕشی گەلانی بەخەبەر هێنا و بە هیوایەشەوە شۆڕشی ١٩ی تەمموز گەیشتە لوتکە.
ڕۆناهی نودا
ناوەندی هەواڵ
گەلی کورد بە ڕاپەڕین و سەرهەڵدانەکانی ناسراوە، چونکە داگیرکەرانی کوردستان هەمیشە دەیانەوێت گەلی کورد کۆمەڵکوژ بکەن، سەرەڕای کۆمەڵکوژی کەلتووری، نکۆڵیکردن، بێ ناسنامە کردن، کۆمەڵکوژی جەستەیش هەمیشە وەک بژاردەیەکی سەرەکی دژ بە کورد بەکاردەهێنرێت، لە دژی ئەو هێرشانەی کە بە ئامانجی کۆمەڵکوژی کلتوری و جەستەیی بۆ سەر گەلی کورد ئەنجام دراوە، هەمیشە تێکۆشان و بەرخۆدانی بۆ پاراستن بەردەوامە.
لە مێژووی کۆن و نوێدا، ڕاپەڕین و سەرهەڵدانەکانی کورد دەریخستووە کە کورد کۆمەڵکوژی و داگیرکاری وەک چارەنووس پەسەند نەکردووە، ئەم ڕۆحە خۆڕاگرەی کورد ئەوەندە داگیرکەرانی کوردستانی بە بێدەسەڵاتی بەجێهێشتووە کە پەنایان بۆ ڕێبازە خراپەکانی جەنگ و تاوانی مرۆیی بردووە، بەم تووڕەییەش داگیرکەرانی کوردستان چەندین ساڵە هەموو جۆرە هێرش و پەلامارێکیان دژی گەلی کورد ئەنجامداوە، بەڵام لەبەر ئەوەی نەگەیشتوونەتە ئامانج پەنایان بۆ کۆمەڵکوژی و گازی ژەهراوی دژ بە گەلی کورد بردووە.
لە ساڵانی ١٩٢٠دا بەکارهێنانی گازی ژەهراوی دژ بە سەرهەڵدانی شێخ مەحمود بەرزنجی یەکێک لە تاوانەکانە، بە بەردەوامیش لەبەرامبەر سەرهەڵدانەکانی باکوری کوردستان لە ساڵانی ٢٠ەکاندا، گازی کیمیایی بەکارهاتووە و بە بەرچاوی جیهانیشەوە دەکرێتە مانشێتی ڕۆژنامەکان و دەنووسرێت "وەک مشک ژەهراوی بوون" کە ئەمانە بەڵگەی تاوانی جەنگن، ئەم تاوانە لە هەڵەبجەشدا دووبارە کرایەوە، لە ١٦ی ئازاری ١٩٨٨دا ڕژێمی سەدام لە شاری هەڵەبجە گازی ژەهراویی لە دژی هاوڵاتیان بەکارهێنا و پێنج هەزار کورد کوژران و هەزاران کەسیش بوونە خاوەن پێداویستی تایبەت.
لە مێژووە جیاوازەکاندا هەمان کۆمەڵکوژی لە قامیشلۆدا خۆی نیشاندایەوە، ١٢ی ئاداری ٢٠٠٤ ڕژێمی بەعس تا ناکۆکی لەنێوان کورد و عەرەبدا دروستبکات، هێرشی کردە سەر کوردان و کۆمەڵکوژی ئەنجامدا، گەلیش بۆ تۆڵەسەندنەوەی منداڵەکانیان، بە ڕۆحی سەرهەڵدانەوە، ڕێپێوانی ئازادی خۆیان کردە سەرهەڵدانی گەلان و بووە شۆڕش.
لە ساڵانی ١٩٢٠دا بەکارهێنانی گازی ژەهراوی لە دژی کورد
لە ساڵی ١٩٢٠دا لە دژی سەرهەڵدانی شێخ مەحمودی بەرزنجی لە سلێمانی، ئینگلیزەکان بە فرۆکەی جەنگی گازی ژەهراوییان ڕشت و لە ٥-١٠ هەزار کورد کوژران، لە ساڵی ١٩٣٧-١٩٣٨ لە کۆمەڵکوژی دەرسیمدا، دەوڵەتی تورکیا گازی ژەهراوی بەکارهێنا و لە ئەنجامدا ٧٠ هەزار مرۆڤ کوژران، لە ١٦ی ئازاری ١٩٨٨دا ڕژێمی سەدام بە گازی ژەهراوی لە نزیک سنووری ئێران هێرشی کردە سەر شاری هەڵەبجە و پێنج هەزار کەس کە زۆربەیان ژن و منداڵن کوژراون، هەروەها گازی کیمیایی بە بەردەوامی لە دژی گەریلاکانی کوردستان بەکارهاتووە کە بۆ ئازادی تێدەکۆشن، یەکێک لەو نمونانە بەکارهێنانی گازی ژەهراوی بوو لە ساڵی ٢٠١٦دا لە باکوری کوردستان کاتێک بەرخۆدانی یەپەسە بەڕێوەدەچوو.
دیسان دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر لە هێرشەکەیدا بۆ سەر شاری عەفرین و سەرێکانی لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، گازی ژەهراوی بەکارهێنا، ساڵی ٢٠٢٠یش لە کاتی داگیرکردنی باشوری کوردستاندا لە زاپەوە هەتا زاگرۆس بەبێ لێپرسینەوە گازی ژەهراویی لە دژی شەڕڤانانی ئازادی بەکارهێنا.
ڕژێمەکەی سەدام حوسێن کۆمەڵکوژی لە دژی گەلی کورد ئەنجامدرا
لە ڕژێمەکەی سەدام حسێندا هێرشی قورس کرایە سەر گەلی کورد لە باشوری کوردستان، ڕژێمی بەعسی عێراق لە ساڵی ١٩٨٦-١٩٨٩ شاڵاوی ئەنفالی دەستپێکرد، لە دژی کورد بۆردومان، گازی ژەهراوی و کوشتاری بەکۆمەڵ و سووتاندن و کۆچبەران و هێرشی جۆراوجۆر و کۆچکردنی زۆرەملێ ئەنجامدرا، لەو هێرشانەدا نزیکەی ٢٠٠ هەزار کەس کوژران و نزیکەی ٤٥٠٠ گوند ڕوخێنران و سوتێنران، بێ گوێدانە ژن و منداڵ و بەساڵاچووان ملیۆنێک کەس ناچاری ئاوارەیی کران، قوتابخانەکان، مزگەوتەکان و نەخۆشخانەکان سوتێنران و وێران کران، هەر لەو ساڵانەدا کیمیابارانی هەڵەبجە دەکرێت و ٥٠٠٠ هەزار مرۆڤ گیانیان لەدەستدا، تا ئێستاش خاکی هەڵەبجە کاریگەری کیمیابارانی لەسەر بەجێماوە.
بە ١٢ی ئادار ڕاپەڕینی گەلی کورد دەستیپێکرد
لە ساڵی ١٩٥٨دا لە کاتی سەرۆکایەتی جەمال عەبدولناسر سیاسەتی تەعریب و شۆڤینیستی دژی کوردانی سوریا دەستیپێکرد، سەدان هەزار کورد بە سیاسەتی تەعریب دژی کورد لە ناسنامەی سوری بێبەش بوون، بەم سیاسەتانە کورد کۆچی لەسەر خاکەکەی پێکرا و لە تەمەنی ١٤ ساڵیدا ناسنامە دەدرا، لەگەڵ هاتنی ڕژێمی بەعسدا پلانی کامپی عەرەب لە ناوچە کوردییەکاندا لە ساڵی ١٩٥٦دا دەستیپێکرد.
لەساڵی ١٩٧٣دا ڕژێمی بەعس بە پراکتیک پرۆژەی کامپی عەرەبی جێبەجێکرد، ئامانجی ئەم سیاسەتە گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچە کوردییەکان بوو، هەروەها بەپێی یاسای چاکسازیش تەنها چەند دارێک چیندرا و قەدەغە بوو هیچ ماڵێک دار و سەوزایی لەبەردەم ماڵ و زەوییەکانیدا بچێنێت. پاش ئەوەی ڕژێمی بەعس ڕێککەوتننامەی ئەدەنەی لەگەڵ دەوڵەتی تورک واژۆکرد، هەوڵیاندا لە ڕێگەی سیاسەتی برسیکردن و کۆچکردن لە خاکی کوردەوە بۆ دیمەشق و شارە گەورەکانی سوریا و تێکشکاندنی بزووتنەوەی سیاسی بوونی کورد، خواستیان کوردان لە خاکی خۆیاندا بڵاوە پێبکەن.
ساڵی ٢٠٠٣ پارتی یەکێتی دیموکراتیک
لە بەرامبەر ئەو هێرشانەدا گەلی کورد هەرگیز دەستبەرداری پێداگریی خۆی نەبووە و هێزی خۆی لە گەلەوە وەرگرتووە، بەم ڕۆحەوە پارتی یەکێتی دیموکراتیک-پەیەدە لە ئەیلولی ٢٠٠٣دا دامەزراوە، پەیەدە داوای لە گەلی کورد کرد کە بۆ بەدەستهێنانی مافەکانیان چالاکی سیاسی ئەنجامبدەن، توانی ببێتە دەنگی کوردانی ڕۆژئاوای کوردستان.
سبەی: شۆڕشی گەلان و ڕۆژئاوای کوردستان
ت.پ