چەکی سەرەکی سەدەی ٢١: شەڕی تایبەت .... ٢
"لەڕێگەی شەڕێکی تایبەتەوە کۆمەڵگا لە ڕاستی خۆی دوور دەخەنەوە" هێزە دەسەڵاتدار و هەژمونیەکان لە سەردەمی ٢١ دا زیاتر لە شەڕی چەکداری شەڕی تایبەتیان دژی خەڵک و کۆمەڵگا بەکارهێناوە، لەڕێگای شەڕی تایبەتەوە خۆیان بە گیانی کۆمەڵگادا بەردەدەن و هێواش هێواش ئەو میللەتە ئاشبەتی دەکەن، ئەو خەڵکانەی کە ئاگایان لەو هێرشە نییە دەبنە ئامڕازی سیستەمی زاڵ.
"لەڕێگەی شەڕێکی تایبەتەوە کۆمەڵگا لە ڕاستی خۆی دوور دەخەنەوە"
هێزە دەسەڵاتدار و هەژمونیەکان لە سەردەمی ٢١ دا زیاتر لە شەڕی چەکداری شەڕی تایبەتیان دژی خەڵک و کۆمەڵگا بەکارهێناوە، لەڕێگای شەڕی تایبەتەوە خۆیان بە گیانی کۆمەڵگادا بەردەدەن و هێواش هێواش ئەو میللەتە ئاشبەتی دەکەن، ئەو خەڵکانەی کە ئاگایان لەو هێرشە نییە دەبنە ئامڕازی سیستەمی زاڵ.
بەرچەم جودی
کۆبانێ - لە ڕاستیدا لە مێژوودا هێزە دەسەڵاتدارەکان هەمیشە هەوڵیان داوە بە شێوازی جیاواز نەتەوە لاواز و زلهێزەکان کۆنتڕۆڵ بکەن شەڕی تایبەت بە شێوەیەکی کۆنکرێتی تر لە جەنگی جیهانی دووەمدا سەری هەڵدا، بەڵام پێشتر بە زۆر شێوە بەکارهێنراوە، لە ساڵانی پێش زایینی قۆناغی زاڵ بە وێنەکێشانی ئاژەڵە کێوییەکان لە سەر تابلۆکانی خاک خەڵکیان دەترساند، هەروەها جەستەی ژنانیان بەکارهێناوە بۆ کۆنترۆڵکردنی ئەو کەسانەی کە دەسەڵاتیان هەیە بۆ بڵاوکردنەوەی ترسە هەتاهەتاییەکە، چەندین شارستانی قەڵای خۆیان لە لقەکانی مرۆڤ دروست کرد، هێزی سەربازی خۆیان نیشان دا و بە ئاژەڵی بەربەری و دڕندەوە مەیدانی شەڕیان دروست کرد، هەرچەندە شێوازی شەڕی تایبەت بە درێژایی مێژوو گۆڕاوە و پەرەسەندنیش تا ئەمڕۆ ئامانجێکە.
شەڕی تایبەت مەترسیدارترین ڕێگایە بۆ لەناوبردنی خەڵک
کۆمەڵایەتیبوون وەک مێژووی مرۆڤ کۆن و قووڵ و دەوڵەمەند و مانادارە، بۆیە لە سەرەتای دامەزراندنی سیستەمی زاڵ و هەژموونی و دەسەڵاتدارەوە دەبینین کە ئەم هێزە لە ڕێگەی شەڕێکی تایبەتەوە ڕێکخراوەی خۆی لەسەر کۆمەڵگا و خەڵک بەڕێوەدەبات و بە پێی بەرژەوەندی خۆیان حوکمیان دەدات، چەندین جۆری جەنگ وەک شەڕی سەربازی "جینۆساید و وێرانکردن"، شەڕی ئابووری "برسیەت و گەمارۆ"، شەڕی سیاسی "هەڵوەشانەوە و نەمان"، شەڕی دبلۆماسی "فێڵ" شەڕی هەواڵگری "دروستکردنی ئەفسانە و سیخوڕی"، شەڕی ناوخۆ "گەندەڵی و بێبەریی"، شەڕی دەروونی "وێرانکردنی ورە"، شەڕی ئایدیۆلۆژی "چاندنی بیرۆکە و بنەما" و شەڕی ڕۆژنامەوانی "پروپاگەندە، گۆڕان و دۆڕانی ڕاستەقینە، زیادکردن"، ئەم شێوازانە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا لە ساڵانی نەوەدەکانەوە بەکارهێنراون، وەک کۆمەڵکوژی ئەرمەنییەکان، شۆڕشی جەزائیر، کۆمەڵکوژییەکانی پێکهاتەی کورد، شەڕی فەلەستین، کوشتاری زیندانیان لە ئێران، کۆمەڵکوژی ئەنفال، شەڕی سوریا و شەڕی داعش.
هێزە یاخیبووەکان و پێشەنگەکان ڕووبەڕووی جەنگێکی سەرتاسەری دەبنەوە
هێزە دەسەڵاتدارەکان بەردەوام هێرش دەکەن بۆ پاراستنی هەژموونی خۆیان بەتایبەتی کاتێک میللەتێک لە مەترسی بوونی ئەواندایە، هێرشەکانیان قورستر دەکەن مرۆڤ دەتوانێت ئەم ڕاستییە لە کوردستان ببینێت گەلی کورد سروشتێکی دێرین و دەوڵەمەندی هەیە، کەلتوور و زمان و جوگرافیای هەیە، هەروەها زۆر یاخییە کە کۆیلایەتی قبوڵ ناکات، بەو هۆیەوە پێکهاتەی کورد ڕووبەڕووی چەندین کۆمەڵکوژی و دابەشبوونی وڵات و کۆچ و هتد بۆتەوە، کورد لە مێژوودا هەوڵی داوە لە ڕێگەی ٨٨ڕاپەڕینەوە بوونی خۆی لە هەموو شێوازەکانی جەنگ بپارێزێت، بەڵام ڕاپەڕینەکانیان لە ئەنجامی بەکارهێنانی شەڕی تایبەتدا شکستیان هێناوە لە سەدەی ٢١دا و بە دامەزراندنی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، بارودۆخ و دەسەڵات و ویست و تێگەیشتنی گەلی کورد بەهێز کرا.
هەوڵەکان بۆ تێکشکاندنی شۆڕشی ڕۆژئاوا بە شێوازی جیاواز ئەنجام دەدرێن
لە ڕۆژئاوای کوردستان ٩ ساڵە شۆڕش بەردەوامە، ئەو سیستەمەی کە دامەزرا و ڕێکخراوی گەل گەورەترین لێدانی بە هێزە هێژمۆنییەکان د، بۆیە هەوڵی شەڕی چەکداری دراوە و تا ئەمڕۆ بەردەوامن، بەڵام بێهودەن بۆیە لە بەرامبەر هێرشی سەربازیدا لە ڕێگەی پڕوپاگەندەوە دژی ئەو شۆڕشەی لە ڕۆژئاوا دەستی پێکرد و لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بڵاوبووەتەوە شەڕێکی تایبەتی بەهێز بەڕێوەدەبرێت، بە ڕێگای شەڕی تایبەت لە ناو خەڵکدا گومان و پڕوپاگەندە و بێ متمانەیی بە شۆڕش و سیستەم و دەسەڵات و بەرگری لە خۆ و سەرکەوتن دروست دەکەن. لە نێوان بژاردەکانی هەرێمدا، دروستکردنی ئەفسانە و سیخوڕی بۆ جێبەجێکردنی پلانی تایبەت، پڕوپاگەندەی ئاژاوە، دۆخی ئابووری، ئاسایش و گەمارۆدان، سەرباری ئەوەش سوکایەتی و بێ متمانەیی بە ماددە و زمانی دایک و هەڵوەشانەوەی بنەماکانی خۆبەڕێوەبەریی نەتەوەیەکی دیموکراتی و ئازادی ژنان و پاراستنی ئیکۆلۆژی، لە دژی ئەو شەڕە تایبەتەی کە بەڕێوەدەبرێت چەندین شێوەی بەرگری و تێکۆشان هەیە ڕۆدین یوسف جێگری سەرۆکی لیژنەی ڕۆشنبیری هەرێمی فورات باسی لەو ڕێبازە تایبەتانەی شەڕی کرد کە لە کۆمەڵگەی کۆبانێ و ڕۆژاڤا بەکارهێنراون.
"ئێمە بە شەڕی تایبەت فریو نادرێین"
ڕۆدین ڕایگەیاند، کە وەک دەوڵەتی تورک و هاوپەیمانەکانی لە شەڕی چەکداریدا شکستیان هێنا، نەیانتوانی لە شەڕی تایبەتدا سەرکەوتووبن و وتیشی: "لە ئاستی جیهاندا کاتێک شەڕ ڕوودەدات، شەڕی تایبەتیش شانبەشانی ڕێبازی سەربازی بەکاردێت ئێمە وەک کۆمەڵگەی کۆبانێ لە ساڵی ٢٠١٤دا بە شەڕێکی سەختدا تێپەڕین و چەتەکانی داعش بە هاوکاری دەوڵەتی تورک هێرشیان کرد، ماوەی چەند ساڵێکە دەوڵەتی تورک بەردەوام هێرش دەکات و تا ئێستا سەرکەوتوو نەبووە، بۆیە دەبینین لە ڕێگەی شەڕێکی تایبەتەوە هەوڵ دەدات هەر چەند هێرش و پڕوپاگەندە لە دژی شۆڕشەکەمان دەکرێت، ئێمە دەستمان بە خۆبەڕێوەبەری و دەستکەوتەکانمان دەبێت هیوای ئێمە بۆ گەلەکەمان ئەوەیە کە بە شەڕێکی تایبەت فریو نەدرێن".
"شەڕێکی فراوان و شێوازی جیاواز بەڕێوەدەبرێت"
ڕۆدین یوسف دەربارەی ئەو شێوازە تایبەتانەی شەڕی لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەکارهێنراوە، ڕایگەیاند، دەوڵەتی تورک چەندین شێوازی تایبەتی شەڕی بەکاردێنێت سەرەتا نزیکەی ساڵێکە کە ئاوی ڕووباری فورات بڕدراوە و دەیەوێت ئاژاوەیەکی مرۆیی دروست بکات هەروەها دەوڵەتی تورک سنورەکانی دەکاتەوە و ڕێگاکانی کۆچکردن بۆ هاوڵاتیان ئاسان دەکات، زۆرترین هەوڵ بۆ بەزاندنی سنوور، ژنان و گەنجانن چونکە ژنان هێزی سەرەکین لە کۆمەڵگادا و گەنجان دینامیکی کۆمەڵگان دەوڵەتی تورک بە ئەنقەست ئەمە دەکات "هەروەها دەیەوێت لەڕێگەی گۆرانی و فیلم و زنجیرەوە کلتورێکی تر بهێنێتە هەرێمەکانمان بە واتایەکی تر مرۆڤ دەتوانێت بڵێت هێرشێکی لەو جۆرە هەیە کە بەنیازە کۆمەڵگای کوردی بە تەواوی لێک بداتەوە لەلایەکی دیکەوە، دەوڵەتی تورک بە هاوکاری هێزەکانی هەژمونی، هێرشێکی سەخت بۆ سەر ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری ئەنجام دەدات".