باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە نێوان بارگرانی کامپەکان و داعش

باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کە لە بەرەکانی پێشەوەی دژی داعش وەستاوە، ڕووبەڕووی قەیرانێکی ئاڵۆزی مرۆیی و ئاسایشی دەبێتەوە کە لە دەستبەسەرکردن و چاودێریکردنی هەزاران خێزانی داعش لە کامپەکاندا سەرچاوەی گرتووەو ئەم قەیرانە کە خراپتر بووە.

شیلان سەقزی

 

ناوەندی هەواڵ- لە کاتێکدا زلهێزەکان خۆیان لە بەرپرسیارێتی سەبارەت بە دۆسیەی داعش دەپارێزن، ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە تەنها جێدەهێڵێت کە باجێکی گران لە ئەستۆ دەگرێت، ئەمەش وێنایەکی توندی نادادپەروەری و خراپبوونی ڕەوشتییە لە بەڕێوەبردنی قەیرانە جیهانییەکان.

 

بەشی دووەمی ئەم ڕاپۆرتە ڕوونیکردەوە، کە چۆن بۆشایی یاسایی و ڕەتکردنەوەی دەوڵەتان بۆ وەرگرتنی بەرپرسیارێتی، کامپەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریای گۆڕیوە بۆ دۆخێکی سەختی مرۆیی وئاسایشی. بەڵام قەیرانەکە لە دەرەوەی کایەی یاسا و دادپەروەری درێژ دەبێتەوە، کاردانەوەکانی ڕاستەوخۆ کاریگەرییان لەسەر ئابووری و کۆمەڵگە و داهاتووی ناوچەیەک هەیە کە پێشتر بەهۆی شەڕەوە وێران بووە، کە هەرچەندە بەڕواڵەت فێڵبازانەیە، بەڵام سەرەڕای ئەوەش زۆر گرنگە، ئەو تێچوونە مرۆیی و ئابووری و سیاسیانەی کە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە نەبوونی دادپەروەریدا ناچاربوون بیدەن.

 

بەڕێوەبردنی ئەو کامپانەی کە خێزانەکانی داعشیان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریادا هەڵگرتووە، نموونەیەکی توندی ئابووری سیاسی قەیرانەکانە، کە تێچووی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ بە شێوەیەکی چوارگۆشەیی دەکەوێتە سەر شانی کەمتەرخەمترینەکان، ئامارە فەرمییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، کە ساڵانە دەیان ملیۆن دۆلار خەرج دەکرێت بۆ دابینکردنی پاراستن و خۆراک و چاودێری تەندروستی و بەڕێوەبردنی ئەم کامپانە.

 

بەپێی ڕاپۆرتە ناوخۆییەکان و ڕێکخراوە ناحکومییەکان، بەڕێوەبردنی کامپی هۆل و کامپەکانی دیکە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ساڵانە لە نێوان ٥٠ بۆ ٧٠ ملیۆن دۆلار تێدەچێت، ئەم بڕە پارەیە بەشێکی بە پشتیوانی سنووردار و هەندێکجار مەرجدار لەلایەن ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و هەندێک لە حکومەتە ڕۆژئاواییەکانەوە دەگرێتەوە، بەڵام گەورەترین بارگرانی دەکەوێتە سەر خودی ناوچەکە، کە شەڕ و گواستنەوەی سیاسی بەخۆیەوە دەبینێت.

 

سەرەڕای ئەوەش، کۆمەڵگە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا نەک هەر بارگرانی دارایی لە ئەستۆ دەگرێت، بەڵکو ڕووبەڕووی لێکەوتەی توندی مرۆیی دەبێتەوە، لەوانە فشارە دەروونی و کۆمەڵایەتییەکان کە لە بوونی هەزاران کەس لە کامپەکانەوە سەرچاوە دەگرن، لەنێویاندا منداڵی تازە لەدایکبوو و ژن و پیاوی جێهێڵراو لەلایەن وڵاتانی ڕەسەنەوە.

 

ئابووری سیاسی بەڕێوەبردنی ئەم کامپانە بە ڕوونی ڕەنگدانەوەی نادادپەروەری و نەبوونی لێپرسینەوەی جیهانییە، چۆن چاوەڕێی ئەوە دەکرێت باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و گەلەکەی کە خۆیان زیانبەرکەوتیووی  شەڕ و هەڕەشەن، باجێکی وەها قورس بدەن؟ نرخەکەی تەنها بە پارە سنووردار نییە، بەڵکو ڕەوشت و کۆمەڵگە و مرۆڤایەتی لەخۆدەگرێت، هەروەها ئەم ڕاستییە تاڵە ئاشکرای دەکات کە چۆن قەیرانە ناوچەییەکان دەگۆڕدرێن بۆ کەرەستەی سیاسەتی نایەکسان و بەکارهێنانی ئابووری و چۆن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی چاویان لێدەبڕێت و بارگرانی قەیرانەکە دەخاتە پەراوێزەوە.

 

چاکسازی یان تەڵەیەکی سیاسی؟

بەرنامە جێگرەوەکان و پلانەکانی چاکسازی و یەکگرتنەوە کە بۆ خێزانەکان و پاشماوەکانی داعش لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و ناوچەکانی تری جیهان جێبەجێ دەکرێن، نموونەی هەوڵە نیوە سەرکەوتوو و دژبەیەکەکانن بۆ بەڕێوەبردنی قەیرانەکانی ئاسایشی کۆمەڵایەتی، سەرەڕای ئامانجە مرۆییەکانیان، بەڵام زۆرجار ئەم نموونانە لە تەقەی ململانێ سیاسییەکان و سنووردارکردنی پێکهاتەیی و کەموکوڕیەکانی جێبەجێکردندا گیردەخۆن.

 

سەرەڕای کەمی سەرچاوەکان و فشارە سیاسییەکان، خۆبەڕێوبەری و هێزەکانی سووریای دیموکرات "قەسەدە'' هەوڵیانداوە چەندین بەرنامەی چاکسازی دەستپێبکەن، لەوانە پەروەردەی کارامەیی ژیان، خولی پەروەردەی پیشەیی و پشتیوانی دەروونی کۆمەڵایەتی، بەڵام زۆرجار ئەم پڕۆژانە لە ناوەڕاستی ڕێگاکەدا وەستاون، بەهۆی نەبوونی پشتیوانی نێودەوڵەتی و بنبەستی سیاسییەوە ئاستەنگیان بۆ دروست بووە.

 

لە کامپی ڕۆژ و عەین عیسا، هەوڵەکان بۆ پەروەردەکردنی منداڵان و ژنان کە وەک نموونەی چاکسازی کاردەکەن، ڕووبەڕووی ئاستەنگی ڕاستی وەک سنوورداربوونی سەرچاوە، ئاسایشی سست و نیگەرانییەکانی مافی مرۆڤ بوونەتەوە.

 

نەبوونی پلانی درێژخایەن و بودجەی گونجاو هۆکاری سەرەکییە بۆ شکستی ئەم نموونانە، لەگەڵ بێتوانایی لە دامەزراندنی تۆڕی پشتیوانی گشتگیر کە پەروەردە، تەندروستی دەروونی و هەلی کار لەخۆدەگرێت، جگە لەوەش فشارە سیاسی و ئاسایشییەکان کە کۆنترۆڵ و سەرکوتکردن لە پێشینەی کارەکانیاندایە، دەبنە هۆی پشتگوێخستنی ڕەهەندە مرۆیی و مافی مرۆڤییەکانی چاکسازی.

 

بۆیە بەرنامەکانی چاکسازی و بەرەنگاربوونەوەی توندڕەوی، لە کاتێکدا وەک چارەسەری قەیرانەکە دەردەکەون، بەڵام لە ڕاستیدا گیریان خواردووە لەلایەن سیاسەتە ئاسایشییەکان و بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانەوە، بەبێ پشتگیرییەکی فراوان و مسۆگەری یاسایی و پابەندبوونێکی درێژخایەن، ئەم نموونانە شکست دەهێنن، وانەی بنەڕەتی ئەوەیە کە چاکسازی تەنها لە ڕێگەی ڕوانگەیەکی هاوسەنگی مرۆیی و یاسایی و سیاسییەوە سەرکەوتوو دەبێت، بە بەشداری و بەرپرسیارێتی هاوبەشی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، ئەگەر نا ئەم پڕۆژانە دەبنە ئامرازێک کە قەیرانەکە قووڵتر دەکەنەوە نەک چارەسەری بکەن.

 

مامەڵەیەکی یاسایی-سیاسی یان یارییەکی دەسەڵات؟

پرسی ڕاگرتنی خێزانەکانی داعش لە کامپەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بۆتە گۆڕەپانێکی ئاڵۆز کە فشارە دیپلۆماسییەکان و کێبڕکێی نێوان زلهێزە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان تێیدا یەکدەگرنەوە، پرسەکە چیتر تەنها ئاڵەنگاری یاسایی یان مرۆیی نییە، بەڵکو بووەتە ئامرازێک کە دەوڵەتەکان بۆ گەیشتن بە بەرژەوەندییە سیاسی و جیۆپۆلەتیکیەکان بەکاریدەهێنن، لەم چوارچێوەیەدا، پێویستی داڕشتنی "رێکەوتنێکی یاسایی-سیاسی" هاوسەنگ و کاریگەر بەپەلە دەردەکەوێت، بەڵام لەڕادەبەدەر ئاڵۆزە.

 

چارەسەرە پێشنیار کراوەکان باس لە "پاکێجێکی فرەڕەهەند" دەکەن، کە ئەزموونی دادپەروەرانە بەپێی پێوەرە نێودەوڵەتییەکان، بەرنامەکانی چاکسازی کە منداڵان و ژنان لەخۆدەگرێت، دەزگاکانی چاودێری سەربەخۆ بۆ دڵنیابوون لە ڕوونی بابەتەکە، پێویستە ئەمریکا و یەکێتیی ئەورووپا پاڵپشتی سیاسی و دارایی بکەن، لە کاتێکدا بڕیارە ڕووسیا و ئێران مسۆگەری ئەوە بکەن کە گەڕانەوەی تاکەکان مەترسی لەسەر سەقامگیری ناوچەکە دروست نەکات.

 

بژاردەیەکی دیکە بریتییە لە دامەزراندنی دەزگایەکی نێودەوڵەتی تایبەتمەند کە پێکهاتبێت لە نەتەوە یەکگرتووەکان و وڵاتانی ناوچەکە و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ بۆ دابەشکردنی بارگرانی یاسایی و سیاسی و ڕێگریکردن لە قۆرخکردنی دەسەڵات، بەڵام بەبێ ئەم ڕێکەوتنه یاسایی-سیاسیە، ئەو پرسە بە بارگرانییەکی قورسی مرۆیی و ئاسایش دەمێنێتەوە، دەبێتە ئامرازێک لە دەستی زلهێزەکاندا، دەرئەنجامەکەی ئەوەیە کە کۆمەڵگەی ناوخۆیی و زیانلێکەوتوووانی شەڕ باجەکەی دەدەن، لەکاتێکدا چارەسەرێکی دادپەروەرانە و مرۆڤیانە دوادەخرێت.

 

باکوور و ڕۆژھەڵاتی سووریا کە لە بەرەی پێشەوەی تیرۆریزمی فرەنەتەوەیی داعش وەستاوە، بووەتە گۆڕەپانێک کە ھەمووان ململانێ دەکەن بۆ ئازاردانی، بەڵام کەس نایەوێت تێچووی ڕاستەقینە یان بەرپرسیارێتی تەواو لە ئەستۆ بگرێت، بەم شێوەیە قەیرانەکە ڕادەی نادادپەروەری و بێباکی جیهانی بەرامبەر بە کارەساتێکی قووڵی مرۆیی و سیاسی ئاشکرا دەکات.

 

"بێ ڕەوشتی دەوڵەت لە قەیرانی مرۆیی"

دواجار پرسیارەکە بێ وەڵام دەمێنێتەوە، ئاڵەنگاریەکە بۆ ئەو دژایەتییە قووڵەی کە لە بەرامبەر قەیرانە تیرۆریستییەکان سەریهەڵداوە، چۆنە کە دوای ماوەیەکی کەم لە تاوانە بەربڵاوەکانی تیرۆریستان، زۆربەی ئەکتەرە سیاسی و میدیاییەکان و مافی مرۆڤەکان مەیلیان بەرەو هاوسۆزی و بەزەیی بۆ ئەم گرووپانە هەیە، لە کاتێکدا بەرخۆدانی ڕاستەقینەی دژ بە تیرۆر بە شێوەیەکی سیستماتیکی گۆشەگیر و شێوێنراو و لەلایەن میدیا و هێرشی یاساییەوە دەکرێتە ئامانج؟

 

ئەم ڕاستیە ڕەنگدانەوەی سیاسەتێکی دوو هێندە و ئامرازییە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، کە وێنە و گێڕانەوەی لایەنگری جێگەی ڕاستی سەرزەوی و ڕەچاوکردنی ڕەوشتی دەگرێتەوە، ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و دەزگاکانی ڕاگەیاندنی عەرەبی، بە گرنگیدان بە گەورەکردنی تۆمەتە نەرێنییەکانی دژی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، هەوڵدەدەن زلهێزە نێودەوڵەتی و ناوچەییەکان لە بەرپرسیارێتی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و کۆنتڕۆڵکردنی پاشماوەکانی بێبەری بکەن.

 

بارودۆخی ئێستا سەبارەت بە گەڕاندنەوەی بنەماڵەکانی داعش لە کامپەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، نموونەیەکی توندی شکستی سیاسییە لەسەر ئاستی جیهانی و ناوچەیی، بەپێی ڕەوشت پێویستە دەوڵەتەکان نەک تەنها مافی هاوڵاتیانی خۆیان مسۆگەر بکەن، بەڵکو بەرپرسیارێتی ئاسایشی بەکۆمەڵ و دادپەروەری مێژوویی لە ئەستۆ بگرن، بێباکی و مانۆڕی سیاسی لەگەڵ ژیانی هەزاران کەس، بەزاندنی هێڵە سوورە ئەخلاقییڕەوشتییەکان پێکدەهێنێت و قەیرانەکە دەگۆڕێت بۆ تاوانێکی دووانەی دژ بە مرۆڤایەتی.

 

لە ڕوانگەی دادپەروەرییەوە بڕیاری "گەڕانەوە یان نەگەڕانەوەی وڵات" تەنها هەڵبژاردنێکی سیاسی نییە، بەڵکو پرسێکی ئاڵۆزە کە ڕەهەندە یاسایی و مرۆیی و ئاسایشییەکانی هەیە و پێویستی بە هاوسەنگییەکی سستە، ڕەتکردنەوەی گەڕاندنەوە بۆ وڵات، تێچووی درێژخایەنی ئابووری و مرۆیی بەدوای خۆیدا دەهێنێت، دەبێتە هۆی نائاسایشی و سەرهەڵدانەوەی توندڕەوی و قەیرانی مرۆیی کە هەڕەشە لە هەموو ناوچەکە دەکات.

 

ئەو نموونە پراکتیکیانەی کە دەتوانن ئاسایش و مافەکان بە شێوەیەکی هاوسەنگ بپارێزن، دەبێت لەسەر بنەماکانی ڕوونی و دادپەروەری گوازراوە و دادپەروەری چاکسازی دامەزراو بن، دامەزراندنی پێکهاتەی نێودەوڵەتی و ناوچەیی بۆ ئاسانکاری گەڕانەوەی سەلامەت بۆ وڵاتەکەی، لەگەڵ دادگاییکردنی دادپەروەرانە، پشتیوانی دەروونی کۆمەڵایەتی، بەرنامەکانی چاکسازی و داماڵینی توندوتیژی، زۆر گرنگە، ڕێبازێکی لەم شێوەیە نەک هەر بارگرانی ڕەوشتی دابەش دەکات بەڵکو مەترسییە ئاسایشییەکان و قەیرانە مرۆییەکانیش کەمدەکاتەوە.

 

ئەمڕۆ زیاتر لە هەموو کات دەبێت واز لە سیاسەتەکانی بێباکی بێنین و دەوڵەتەکان بە پلانێکی بەزەیی و کردارییەوە هەڵسوکەوت بکەن بۆ دەڕبازبوون لەم قەیرانە مرۆیییە، لە هەمان کاتدا ڕێزگرتن لە شکۆمەندی مرۆڤ و ئاسایشی بەکۆمەڵ لە پێش هەموو شتێکەوەیە، بەردەوامیی ئەم دۆخە نەک هەر کارەساتی مرۆیی گەورەتر دەکات، بەڵکو هەڕەشە لە داڕمانی ڕەوشتی بەکۆمەڵ و ئاسایشی ناوچەکەش دەکات.

 

شەمەزارکردنی سیاسەتی بێباکی بەس نییە، ئەوەی پێویستە کردەوەی دەستبەجێ و لێپرسینەوە، ئەمە تاقیکردنەوەیەکی ڕاستەقینەیە بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، ئایا دەتوانێت سیاسەتە کورتبینەکان و سوودبەخشەکان تێپەڕێنێت و دادپەروەری و ئاسایشی بەردەوام بەدەستبهێنێت، یان بەردەوام دەبێت لە شایەتحاڵی کەمبوونەوەی ڕەوشتی لە بەرامبەر بەرژەوەندییە تەسکەکاندا؟

 

قەیرانی دەستبەسەرکردن و گەڕاندنەوەی خێزانەکانی داعش تاقیکردنەوەیەکی سەختە بۆ ڕەوشتی بەرپرسیارێتی بەکۆمەڵ و دادپەروەری مێژوویی و دەوڵەتان و دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان نەیانتوانیوە بەرەنگاربوونەوەی ئەو ڕەوشتە بن،  بڕیاری گەڕانەوە بۆ وڵات یان نەگەڕانەوە تەنها سیاسەت نییە، بەڵکو پرسێکی ڕەوشتی و مرۆڤییە کە مافەکانی مرۆڤ و ئاسایشی بەکۆمەڵ و دادپەروەری کۆمەڵایەتی لەیەکتردا تێکەڵ دەکات.

 

سیاسەتی بێباکی کە دەوڵەتان گرتوویانە بەر، بە شێوەیەکی کاریگەر هاوڵاتیانی خۆیان لە کامپەکاندا گیریان خواردووە، نەک هەر تێچووی مرۆیی یەکجار زۆر بەسەر ڕزگاربوواندا دەسەپێنێت، بەڵکو بارگرانییەکی ئاسایشی قورس دەخاتە سەر ناوچە زیانلێکەوتووەکان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، ئەم خۆدزینەوەیە لە بەرپرسیارێتی لە لایەک، قەیرانە ئاسایشییەکان و شێوازی نوێی توندڕەوی لە لایەک سووتەمەنی دەدات، لە لایەکی دیکەشەوە دادپەروەری و مافی زیانبەرکەوتووەکان تێکدەدات.

 

پێویستە لە یەکتربڕینی ڕەوشت و دادپەروەری و ئاسایشدا بەدوای چارەسەری ڕاستەقینەدا بگەڕێین، لە ڕێگەی نموونەیەکەوە کە لە هەمان کاتدا مافەکانی مرۆڤ بەرز بکەنەوە و مسۆگەری ئاسایشی ناوچەکە بکەن، ئەم چارەسەرانە بریتین لە نیشتەجێکردن بە سەرپەرشتی یاسایی، پشتگیری دەروونی کۆمەڵایەتی گشتگیر، دادگاییکردنی دادپەروەرانە و ڕوون، بەرنامەکانی چاکسازی و ڕادیکاڵکردن، ڕێبازێکی لەم شێوەیە دەتوانێت فشارەکان بۆ سەر ناوچە سنوورییەکان کەم بکاتەوە و ڕێگری لە توندبوونەوەی قەیرانە مرۆیی و ئاسایشییەکان بکات.

 

لە کۆتاییدا، ئەم دۆخە سەختە مرۆییە تەنها بە پلانێکی پابەندو پراکتیکی دەتوانرێت تێپەڕێنرێت کە دەوڵەتەکان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە کاردانەوەی سۆزداری و ڕەچاوکردنی سیاسی تەسک تێپەڕێنێت و بەرپرسیارێتی مرۆیی لە پێشینەی کارەکانیدا بخاتە پێشەوە، هەر بۆیە بە تەنها شرمەزارکردنی بێباکانە بەس نییە.