ژیانێکی پڕ لە بەرخۆدان: دوای ٣٠ ساڵ زیندان خەبات بەردەوامە
هاجەر یوسیف خەلیل کە دوای ٣٠ ساڵ لە زیندانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک ئازاد کرا دەڵێت: کە دوای پارادایم لە "کوردستانێکی سەربەخۆ"، پێویستە هەمووان ئەمڕۆ کار بۆ پرۆسەی نوێی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک بکەن.
سۆرگوڵ شێخۆ
قامیشلۆ- لە زیندانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا هەزاران زیندانی سیاسی کورد هەن، یەکێک لەو زیندانییە سیاسیانەی دوای ٣٠ ساڵ خەبات ئازاد کرا، ناوی هاجەر یوسیف خەلیلە.
هاجەر یوسف خەلیل بۆ ئاژانسەکەمان سەبارەت بەو ساڵانەی کە لە زیندان بەسەری بردووە، پێشێلکردنی ماف و شێوازەکانی ئەشکەنجەدان کە دژی ژنان و زیندانیانی دیکە بەکاردەهێنرێت، زیندوو ڕاگرتنی ڕۆحی یاخیبوون و بەرخۆدان و هەروەها سەبارەت بە پرۆسەی نوێ،
"دابڕانێک لە خەبات لە دەرەوە نەبوو"
لە سەرەتای قسەکانیدا، هاجەر واتای زیندانی بۆ ژنانی کورد بەم شێوەیە ناساند: زیندان، بەرخۆدان و کولتوورەکەی بۆ ژنانی کورد چەندین واتای هەڵگرتووە، ئەگەر ڕۆژانە واتا بە بوونی خۆمان لە زینداندا نەدەین، زیندان دەکەینە زیندانێکی دیکە بۆ خۆمان، سیستمی حوکمڕانی دەیەوێت زیندان بەکاربهێنێت بۆ دوورخستنەوەی هاوڵاتیان لە یاساکان و گەڕاندنەوەی خواستی ئازادی بۆ دواوە، هەرچەندە نەمانتوانی لە دەرەوەی زیندان شوێن خەبات بکەوین، بەڵام گۆشەگیری نەبوو.
"ئەوان بە زیندووی چوونە دادگا و بە برینداری گەڕانەوە"
هاجەر ساتەکانی چوونە دادگا بەم شێوەیە باس دەکات: بۆ ئەوەی ئێمە لە هەر ڕۆژ و مانگ و ساڵێکدا بچینە دادگا، دەبوو ئەوەی دەمانەوێت بمانوتبا و بگەڕێینەوە، کاتێک دەمانوت چیمان دەوێت، تووشی ئەشکەنجەی جەستەیی و بێڕێزی و سێکسیزم و کەمکردنوەی ئێمە وەک نەتەوە و ژن بوون، بە دروشم وەڵامی ئەو ئەشکەنجەیەمان دایەوە، بە زیندووی چووینە دادگا و بە برینداری گەڕاینەوە، تورکیا دووەم دەوڵەتە لە ناتۆدا، بەڵام تاقەتی ئەوەی نییە لە دادگاکانیدا گوێ لە دوو سێ کەس بگرێت.
پەیڕەوکردنی ئەو میراس و ژیانەی کە ساکینە جانسیز و مەزڵوم دۆغان دروستیان کردووە
هاجەر ئاماژەی بەوەکرد، کە هەموو سەردەمێک شتگەلێکی نوێی لەگەڵ خۆیدا دەهێنا، هەموو ساڵ و مانگێک و بەردەوام بوو، وتی: لە دەستگیرکردنمەوە تا ئازادکردنم، هەرگیز لە ڕۆحی بەرخۆدانی ساکینە جانسیز، مێزڵوم دۆغان، فەرهاد کورتەی، و بەرخۆدانی ١٤ی تەمموز کەممان نەکردۆتەوە، نەمانهێشت پلانەکانی داگیرکاری سەرکەوتوو بێت و ژیانمان کە لە ڕێگەی بەرخۆدانی یەکەم هاوڕێکانمانەوە دروست بوو، بێت لەناوچوو.
بۆ ژن دەبوو وەڵامی "بۆچی چوومە زیندان؟" بدۆزێتەوە
هاجەر، وتی: پێش هەموو شتێک ژنان پێویستیان بەوەیە وەڵامی ئەم پرسیارە بدۆزنەوە کە "بۆچی چوومە زیندان؟"، ئەگەر بۆ ژنانی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان و گەلانی دیکە خەبات بکەیت، لە پێناو خەباتێک کە بووەتە گشتگیر، چوویتە زیندانەوە، دوای ئەمەش هاوڵاتیان دەبینن و هەست بە بەشێک لە خۆیان دەکەن، زیندانەکان بچووکتر دەکەنەوە و جیهانەکەیان گەورەتر دەکەن، تەڤگەری ئاپۆ تەڤگەرێکی مۆدێرنە لە مێژووی جیهاندا و بۆ ئەوەش دەبێ شایستەی ئەو تەڤگەریە بین، کوردانی دانیشتووی کوردستان و لە هەموو وڵاتێک پێویستە بازنەیەک لە دەوری تەڤگەری ئاپۆ پێکبهێنن، هەمان شت بۆ لەناوبردنی پەکەکەمان لە دەرەوە و ناو زیندان کرا، دەوڵەتی تورکیا بە هەر شێوەیەک بێت دەیەوێت زیندانییەکان بەزەیی بەخۆیاندا بێتەوە، بۆ نموونە تۆ ژنیت، لێرە چی دەکەیت؟ ئەم خەباتە هی تۆیە، هەموو تەمەنت لە زینداندا بەسەر بردووە، هەر بۆیە ئەوانیش ئەوانیش شێوازی وردتر بەکاردەهێنن.
"ئێمە بۆ ژنانی تورکیاش تێدەکۆشین"
هاجەر باسی لەوەشکرد، کە لە تورکیا ژنان بە هەموو شێوەیەک بانگەواز و هەستی خۆی لەو کاتەدا دەربڕی، وتی: ئێمە شەڕ و تێکۆشان بۆ ژنانئ تورکیاش دەکەین کە بوونەتە دەنگۆ، لەگەڵ شۆڕشی کوردستان وامان لێدەکەین ئەو ژنانە بزانن کە ئەوانیش ژیانێکیان هەیە، ئەو ژیانەی بەسەریاندا سەپێنراوە هی ئەوان نییە، بەڵکو ژیانی سەرمایەداری و داگیرکارییە، کاتێک سەیری ئەم ژنانە دەکەین، ڕۆحی تێکۆشانمان هێندەی تر بەهێز دەبێت و بەرپرسیارێتیمان زیاتر دەبێت، بۆیە ژنان دەبێ واتا بە ساتەکانی زیندان و تەنانەت بە دیوارەکانیشی ببەخشن، ئەگەر واتا بە دیوارەکانی زیندان نەدەین، خۆمان لە واتای ژیانمان دوور دەخەینەوە، هۆکاری ئەوەی پێشتر وەک ژن بە کۆمەڵ زیندانی دەکراین و دواتر جیا دەکراینەوە و بۆ ئەوە بوو کە ژن بێ ئیرادە بەجێبهێڵن، بەڵام بە بەخشینی واتا بە دیوارەکانی زیندان، ئەم سەختییەمان گۆڕی بۆ هێزێکی ناوخۆیی بۆ ڕێکخستن و پەروەردەکردنی خۆمان، ئێمە ڕێبەر ئاپۆ زیاتر لە ڕاستی هێڵی ژیانی ئازاد و ژنێکی ئازاد تێگەیشتین.
بۆچی ژیانێکی تری لە دەرەوەی بەرخۆدان هەڵنەبژارد؟
هاجەر وەڵامی ئەو پرسیارەی دایەوە کە بۆچی جگە لە بەرخۆدان لە زیندان هیچی تری هەڵنەبژارد و وتی: دوای ئەوەی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ساڵانێک خرایە ژووری تاکەکەسی و لە زۆرێک لە مافەکانی بێبەش کرا، نەمتوانی بڵێم لە زینداندا تووشی سەختی دەبم، لە گفتوگۆکاندا وتمان کە ئێمە لێرە چەند هاوڕێیەکمان هەیە، ئەگەر یەکێکیان نەخۆش کەوت، دەتوانین کوپێک ئاوی پێ بدەین، بەڵام ئەی ڕێبەرەکەمان؟ کاتێک هەستمان بەم شتە دەکرد و بیرمان لەوە دەکردەوە، نەماندەتوانی ژیانێکی دیکە لە دەرەوەی بەرخۆدان هەڵبژێرین، لە دڵماندا جیابوونەوە لە ڕێبەر نەبوو، سەرەڕای خەباتی چەندین ساڵە، نەمانتوانی ڕێبەرمانمان لەزیندان دەربهێنین، بەڵام هێشتا ئێمە ڕزگارمان بوو لە زیندان، ئەمەش لە ناو ئێمەدا سەرقاڵئ دروستکرد و بوو بە بابەتی ڕەخنە.
"مانگرتن لە خواردن ئامرازێک بوو بۆ فشار و گەیشتن بە ڕێبەر ئاپۆ"
هاجەر و هاوڕێکانی بۆ ئەوەی دەنگی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ببیستن، دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کرد، هاجەر لەسەر ئەم پرسە وتی: ئەو سیستەمەی دژی ڕێبەر ئاپۆ بەڕێوەدەچێت، جیهانییە نەک تەنها دەوڵەتی تورکیا، سیاسەتی زلهێزە نێودەوڵەتییەکان دیاری کراوە و دەوڵەتی تورکیا پاسەوانی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان دەکات، هەر بۆیە بە ئامانجی ئازادی جەستەیی ڕێبەر دەبێت زیاتر بخوێنین و بزانین کێین و هاوڵاتیانی کوێین و بەرەو کوێ دەڕۆین و ئامانجمان چییە، هەروەها تا چەند دەگەینە ژنانی جیهان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کوردستان.
گفتوگۆی ژنان لە زیندان و دەرەوەی وڵات پچڕا
هاجەر فشارەکانی دەوڵەتی تورکیا لە جیاکردنەوەی ژنان لە یەکتر و نووسینەوەی بۆ یەکتری وەبیر دێنێتەوە و وتی: ژنانای زیندانییەکان لەناو زیندانەکانی کوردستان و تورکیا و دەرەوەی وڵاتدا دەیاننووسی و پەیامیان بۆ یەکتر دەنارد، بەڵام لەم ساڵانەی دواییدا ئەو دەرفەت و پەیوەندیانەش پچڕاون، پێشتر وەڵامی هاوڕێکانمان دەدایەوە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەوروپا و ژنانی نێودەوڵەتی کە بۆمان دەنووسی، داگیرکاری ئاستەنگی دروست کرد و ڕێگری لەم پەیوەندییە کرد.
چۆن پشتگیریان لە ڕێبەر کرد
هاجەر باسی لە پشتیوانیان بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرد و وتی: ڕێگایەکی دیکە کە ویستمان بەردەوام بین، ئەوە بوو کە پەیام بۆ ڕێبەرەکەمان بنووسین، بەڵام پەیامەکانمان نەەیشتە دەستی، هەموو هەینییەک ئاڵا بۆ ڕێبەر ئاپۆ هەڵدەدرێت، پەیامێکمان ئاڕاستەی وەزیری داد کرد کە ئەو مەرجانەی بۆ ڕێبەرەکەمانە قبوڵ ناکەین، هەرچەندە دەوڵەت دەیویست ڕێبەر ئاپۆ لەبیرمان بکات، بەڵام ئێمە بە چالاکییەکانمان لە مێشک و ڕۆحماندا بە زیندوو هێشتەوە، وامان کردووە کە ڕێبەر ئاپۆ لە زیندان لەگەڵمان بژی.
ئەوەندەی لە ڕابردوودا ئەشکەنجەی جەستەیی هەبوو، ئێستا ئەشکەنجەی دەروونی هەیە
هاجەر ئاماژەی بەو ئەشکەنجەدانانە کرد کە بەپێی سەردەمەکان ئەنجام دەدرا و وتی: هەر سەردەمێک ئاستەنگی جیاوازی هەبوو، هەروەک چۆن لە ڕابردوودا ئەشکەنجەی جەستەیی هەبوو، ئێستا ئەشکەنجەی دەروونی هەیە، دوای ساڵانی ٢٠٠٠ هەڤاڵانمان هێشتا ڕووبەڕووی هێرشی جەستەیی بوون، زۆرێک لە هەڤاڵانمان بەهۆی ئەشکەنجەدان شەهید بوون، بەشێک لە هەڤاڵەکانمان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا.
هاواری تۆڵەسەندنەوە لە زیندانەکانی داگیرکەر
هاجەر ڕایگەیاند، کە ڕۆژێک وەک ڕۆژی گرتنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان نییە و بەم شێوەیە باسی ئەو کاتەی کرد: هاوڕێ خەلید ئوران چالاکیی "ناتوانیت ڕۆژەکەمان تاریک بکەیت" دەستی پێکرد و ئەو چالاکییە بەرخۆدانەی ئەنجامدا، تا ئێستاش هەست بەو پرۆسەیە دەکەم بە ڕۆژ و ساتەکانییەوە، چونکە هەموو ڕۆژێک زیندانەکان دەسووتێن و ئەو هەڤاڵانەی کە دەیانویست هەڵوێستی خۆیان دەرببڕن، گیانیان بەخشی،هەموو شتێک لە دەوری ئەوە دەسوڕایەوە کە چۆن بتوانین تۆڵە بکەینەوە، بەڵام کردەی هەڤاڵ ڕۆتیندا و کورد کاریگەرترین بوو، بە دەنگی دروشمەکانیان هەستمان پێکرد، هەڤاڵ کورد شەهید بوو بەڵام هەڤاڵ ڕۆتیندا بریندار بوو، ئێمە ئاگاداری برینەکەی بووین، تەنانەت دەرگاکەمان کردەوە و ئاومان پێدا، پاشان دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە شەهید بوو، هەموو ئەم ساتانە زۆر قورس بوون.
لە کوردستانێکی ئازاد و سەربەخۆوە بۆ پارادایمی نەتەوەیەکی دیموکراتیک
هاجەر جەختی لەو پارادایم و پڕۆسەیە کردەوە کە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە سەرەتای خەباتی چەکداریدا دەستیپێکرد و درێژەی بە قسەکانی دا، وتی: دوای داوای کوردستانی سەربەخۆ، خەونمان بە شتێکی گەورەتر لە دەوڵەت دەبینی و ئارەزووی ئەوەمان دەکرد، ئێمە دەمانەوێت بە ئازادی و یەکسان لەگەڵ گەل و نەتەوە جیاوازەکان لە نەتەوەی دیموکراتیک و کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بژین. ئامانجی وڵاتێکی دیموکراتیکی و کوردستانێکی ئازاد زۆر سادە و قووڵی تێنەگەیشت، کەواتە ئەگەر نەتەوەکانی ئازاد نەبن واتای دەوڵەت چییە؟ عەرەب و تورک و فارسیش لە دەوڵەتەکانی خۆیاندا ژێردەستەن، لەگەڵ گواستنەوە لە دەوڵەتی نەتەوەییەوە بۆ نەتەوەی دیموکراتیک و کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کوردستان، جیاوازیی ئێمە لە جیهاندا هێندەی تر قووڵتر و فراوانتر بووە، خەباتی ئەمڕۆ لەم سەردەمەدا تەنها بۆ ئێمە نییە، بەڵکو بۆ هەموو جیهانە، هەروەها مرۆڤایەتی لە سەختترین سەختیدا دەژی و بەهاکانی کۆمەڵگە پێشێل دەکرێن، بە بونیادنانی کوردستانێکی ئازاد و سووریایەکی دیموکراتیک، باکورێکی دیموکراتیک و تورکیا، باشوور و عێراق، ئێرانێکی دیموکراتیک، ڕۆژهەڵات و دیموکراتیک، ڕۆحی ئەو شەهیدانە دڵنەوایی دەدات کە خەونیان بەوەوە بینیوە.
پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک
سەبارەت بە پڕۆسەی ٢٧ی تشرینی دووەم کە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە پارادایمی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکی دەستی پێکرد، هاجەر بۆچوونەکانی خۆی بەم قسانە هاوبەش کرد، وتی: سەردەمێکی نوێ لە ٢٧ی شوباتەوە دەستی پێکرد، بەڕای من نەمانتوانی ئەوەی ڕێبەر ئاپۆ پێی وتین لە پرۆسەکانی پێشوودا بیکەین، ئێستا پراکتیزەدەکرێن، هەر بۆیە زیاتر لە نان و ئاو پێویستە خۆمان لە ناوخۆدا ڕێکبخەین، چونکە بونیادنانی یەکێتی گەلان بناغەیە.
ئەگەر تورکیا و عێراق و سووریا دیموکراتیک بکەین، ئەو هاوڵاتیانەی تێیدا دەژین بە بیرۆکەی نەتەوەی دیموکراتیکش ڕێکدەخەین، لەوانەیە درەنگ بێت، بەڵام ڕوودەدات، سەرمایەداری کە گەل و کۆمەڵگە و کولتوور و ئەخلاقی شێواندووە، ڕێبەر ئۆجالان سەرلەنوێ ئاوەدانیان دەکاتەوە و هەوڵی خزمەتکردنی هەموو گەلان دەدات.