یەپەژە: شۆڕشی ١٩ی تەمووز چارەسەرێکی دیموکراتیکی بە پێشەنگایەتی ژنان دامەزراند
فەرماندەیی گشتی یەپەژە دووپاتیکردەوە کە شۆڕشی ١٩ی تەمووز بووەتە مۆدێلێک بۆ چارەسەری دیموکراتیک لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لە ڕێگەی بەرخۆدانی ژنانی کۆمەڵگەییەوە عەقڵییەتی جیهادی داعشی تێکشکاند.

ناوەندی هەواڵ
لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا، ١٩ی تەمووز، یادی ١٣ ساڵەی شۆڕشی ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەکرێتەوە، ئەم شۆڕشە لە ساڵی ٢٠١٢ لە شاری کۆبانێ دەستیپێکرد، ئەم شۆڕشە تەنیا تەڤگەریەکی سیاسی نەبوو؛ نوێنەرایەتی گۆڕانکارییەکی ڕیشەیی دەکرد لە ڕۆڵی ژنان لەناو کۆمەڵگەدا، لە پەراوێزخستنەوە بۆ پێشەنگایەتیکردن و بەشداری چالاکانە لە ژیانی سیاسی و سەربازی و کۆمەڵایەتیدا.
ئەمڕۆ شەممە ١٩ی تەمووز، فەرماندەیی گشتی یەپەژە، بە بۆنەی ١٣ ساڵەی شۆڕشەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: لە سەدەی ٢١دا ژنانی کورد لە ڕێگەی دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' خەباتی خۆیان لە قاڵبدا و شۆڕشی ١٩ی تەمووز لەلایەن پێشەنگایەتی ژنانەوە بەرز دانرا، هاوار و گریانی ژنانی خەباتکەر و ڕاپەڕین دیواری عەقڵی جیهادی داعشی شکاند و بوو بە هێڵێکی ئازادی بۆ هەموو ژن و گەلێک، پێشەنگایەتی ژنانی خەباتکەر داعشی شکاند، لەم چوارچێوەیەدا یەپەژە دەبنە هیوایەک بۆ بەدەستهێنانی ڕۆشنگەری و سەلامەتی.
شۆڕشی ١٩ی تەمووز؛ مۆدێلێک بۆ چارەسەری دیموکراتیک
جەخت لەوە کراوەتەوە کە شۆڕشی ١٩ی تەمووز نەک تەنیا لە مێژووی گەلی کورددا، بەڵکو لە مێژووی گەلانی عەرەب، ئەرمەنی، سریانی، عەلەوی و درووزدا گرنگییەکی زۆری هەیە، سووریا دەتوانێت لە ڕێگەی فرەچەشنی گەلەکەیەوە مۆزایکە مێژووییەکەی بپارێزێت، سیستمی سەرمایەداری بووەتە زیوسێک کە بە خواردنی مێشکی مرۆڤ هەوڵی پاراستنی بوون و بەردەوامی خۆی دەدات، ئەم سیستەمە تادێت زیاتر کاردەکات بۆ قووڵکردنەوە و بەردەوامکردنی ئاژاوە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، شۆڕشی ١٩ی تەمووز کە بە پێشەنگایەتی ژنان پەرەی سەند، بووەتە مۆدێلێک بۆ چارەسەری دیموکراتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهاندا، بە سیستمێکی دیموکراتی مۆدێرن لەگەڵ شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان، ئایدۆلۆژیایەکی هاوبەش بۆ ژنانی کورد و هەموو ژنانی ناوچەکە دامەزرا.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە کە بەرخۆدانی کۆبانێ بە پێشەنگایەتی ئارین و گەلهات گەیشتە لوتکە، لە سەردەمی شەڕی کۆبانێدا، ژنان و گەنجان و تەنانەت کەسانی بەتەمەن هەموو پارچەکانی کوردستان، لەگەڵ ئینتەرناسیۆنالیستەکانی سەرانسەری جیهان، بە لێشاو دەچوونە بەرەکانی شەڕ و پاڵپشتی و گردبوونەوەیان لە دەوری شۆڕش بۆ مرۆڤایەتی دەکرد، داعش کە بە عەقڵیەتی جیهادییەوە هێرشی کردە سەر هەموو بەها مرۆییەکان، بەدەست ئەم بەرخۆدانەوە تووشی شکستێکی چەقێنەر بوو، کە بە یەکڕیزی ژنان و گەلان، بوو بە قەڵای بەرخۆدان لە چوار پارچەی کوردستان و لە سەرانسەری جیهاندا، بەم شکستە دەتوانین بڵێین سۆسیالیزم بەسەر سیستەمی سەرمایەداریدا سەرکەوتنی بەدەستهێناوە.
یەپەگە ڕوونیکردەوە کە یەپەژە سەرکەوتوو بوون لە ناساندنی جیهان بە خەباتی ژنانی کورد بە سەرکەوتنێکی گەورە لە سەردەمی شۆڕشدا لە ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، ئەوان جارێکی دیکە گرنگیی بیرکردنەوە و ئیرادەی ژنانی ئازاد و گرنگی بەرگری و ڕێکخستنی ڕەوایان لە ڕێگەی ئەو ڕۆڵەی کە بەسەر خۆیاندا گرتبوویان بۆ هەموو جیهان سەلماندبووەوە، یەپەژە هەندێک جار هێزێکی شەڕکەر بوون وەک عەدولە لە شاخی شنگال، بوون بە دەنگی ژنە ئێزدییە هاوارکەرەکان، هەندێک جار لە ڕەققە بوون بە دەنگی ئازادی ژنان، پەردەی ڕەشیان دەدڕاند و بە ڕووی داعشدا فڕێیان دەدا، هەندێک جار لەگەڵ بەساڵاچووان لە بەرەکانی پێشەوە وەستابوون، هەندێک جار لەگەڵ دایکان لە گۆڕەپانەکانی خەباتدا وەستابوون و جاری دیکەش لەگەڵ منداڵەکاندا وەستابوون و بەرەنگاری تانک و تۆپخانە دەبوونەوە.
"ئێمە میراسێکی گەورەی شەهیدانمان هەیە"
لە ڕاگەیەندراوەکەدا جەخت لەوەکراوەتەوە، وەک یەپەژە، شەهیدانی وەک سۆلاڤ عەفرین، ئاڤێستا خابور، سوسەن بیرهات، ژیان تۆلهەڵدان، ژیندا تل تەمر، شەرڤین سەردار، ڕۆژ خابور، شیلان قامیشلۆ، وارشینمان هەیە، وەک یەپەژە بەرپرسیارێتی ڕزگارکردنی سەرجەم ژنان لە هەموو گەلان لە ئەستۆ دەگرین، هەروەها پابەندبوونی خۆمان بە ئازادی دووپاتدەکەینەوە لە پێناو پاراستنی بەهاکانی گەلانی ناوچەکە و جیهان، بە قوربانیدانی گەورە گەیشتوینەتە ئەم ڕۆژانە، بەڵام تەنانەت ئەمڕۆش، هێشتا هەڕەشەی گەورە بۆ سەر ژنان و گەلانی ناوچەکە هەیە کە بە ئایدۆلۆژیای چەتەکانی جیهادی پاڵپشتی دەکرێن، جارێکی دیکە بانگەوازی هەموو ژنان و گەلان دەکەین و دەڵێین چارەسەری سووریایەکی دیموکراتی لە ڕێگەی خەباتێکی هاوبەشەوە بۆ ئازادی بەردەستە.