پێنجەمین فێستیڤاڵی نیوەدەوڵەتی فیلمی ڕۆژئاوا دەستیپێکردو ٨١ فیلم نمایش دەکرێن

پێنجەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی ڕۆژئاوا بە دروشمی "چیرۆکی هاوبەش، سینەمای ئازاد" بەڕێوەدەچێت، دەربارەی شۆڕشی ژنان ٨١ فیلم لە وڵاتانی جیاوازەوە نمایش دەکرێن.

قامیشلۆ

 

ڕۆژی ١٣ی تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٦٠، لە بینای سینەمای عامودا لە قامیشلۆ، ٢٨٣ منداڵی کورد سووتێنران، بۆ ئەم تاوانە کۆمۆنی فیلمی ڕۆژئاوا بە هاوکاری تەڤگەری میزۆپۆتامیا بۆ کالتوور و هونەری دیموکراتیک "تەڤ-چاند"، پێنجەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی ڕۆژئاوای لە شاری قامیشلۆ لە ژێر دروشمی “چیرۆکی هاوبەش، سینەمای ئازاد” سازکرد.

 

فێستیڤاڵەکە لە ١٣ تا ٢٠ ئەم مانگە بەردەوام دەبێت، تێیدا ٨١ فیلم و ٢٢ سیناریۆ نمایش دەکرێت کە ٨ فیلمی جیهانی و ٢١ فیلمی دۆکیۆمێنتاری و ٨ فیلمی کوردی و ٣٧ کورتە فیلم و٧  فیلمی سووری تێدایە. جگە لە نمایشکردنی فیلمەکان، ٦ سیمینار و پانێڵ لەسەر دۆخی سینەما لە سەرانسەری جیهان و لە کوردستان، هەروەها دوو وۆرک شۆپ لەسەر سینەماکاری و دەرهێنان.

 

فێستیڤاڵەکە لە یەکەم ڕۆژدا لە ناوەندی محەمەد شێخۆ لە شارەکە بە بەشداری دەیان کەس، ئەندامانی خۆبەڕێوەبەری، ئەندامانی هێزە سەربازییەکان، ئەندامانی کۆمیتەی کولتووری کانتۆنی جزیرە، ڕۆشنبیران، هونەرمەندان، دەرهێنەرانی نێودەوڵەتی و شاعیران بەڕێوەچوو.

 

"بیناکانی شار ڕەنگدانەوەی کولتوور و هونەرەکەیانن"

دوای خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدان، بێریڤان عومەر هاوسەرۆکی شارەوانی قامیشلۆ پیرۆزبایی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی ڕۆژائاوای کرد و وتی:: ئەمڕۆ زۆر خۆشحاڵین کە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی ڕۆژئاوا لە قامیشلۆ بەڕێوەدەچێت، کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک لەسەر بنەمای بیرۆکەی ئازادە، شۆڕشی ڕۆژئاوا تەنیا گۆڕانکارییەکی سیاسی نەبوو، شۆڕشێکی هونەری و کولتووری بوو، ئەم شۆڕشە هەناسەی خۆی لە هونەری ئازادەوە هەڵمژی، ئێمە شانازی و دڵخۆشین کە ئەم فێستیڤاڵانە ئەمڕۆ لە شارەکەمان بەڕێوەدەچن، ڕەنگە شارەکەمان پێویستی بە زۆر شت هەبێت، بەڵام پێویستە بزانرێت کە بیناکانی شار بە هەمان شێوە کالتوور و هونەری خۆمانە.

 

"کولتووری خۆت بپاریزە"

هونەرمەند سومەیە محەمەد بە ناوی تەڤگەری میزۆپۆتامیا بۆ کولتوور و هونەری دیموکراتیک (TEV-CHAND)،  قسەی کرد و وتی: کاتێک خەڵک دەڵێن سینەما ناوێکی زۆر گەورەیە، هەرچەند قسەی لەسەر بکەن، ناتوانن قەدری بزانن. بە دەرفەتی زۆر سنووردار و بارودۆخی سەختی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، ئەم کۆمۆنە زۆر بچووکە بە دەرفەتی سنووردار لە ١٤ی تەمموزی ساڵی ٢٠١٩ دامەزرا. ٢٠١٥ لە شاری دربەسی دواتریش لە شاری سەرێکانی چالاکی سینەما ئەنجامدرا و تا ئێستاش بەشێکی زۆر لە مامۆستایانی و فەرمانبەرانیخەریکی چالاکیی سینەمان. من بە دڵێکی قورسەوە ئەمە دەڵێم؛ بەشێک لە سینەماکاران خوێنی خۆیان ڕشت و بوونە شەهید بۆ گەلەکەمان. ئێمە ڕێبازی ئەو شەهیدانە دەگرینە بەر و کولتووری خۆمان دەپارێزین. دەرفەتی گەورەتر بەدەستدەهێنین و فیلمەکانمان دەخەینەڕوو.

 

‘ئێمە لەسەر ئەم خاکە شۆڕشێکی کولتووری نوێ دەدەین بە مرۆڤایەتی"

فۆزا یوسف، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری پارتی یەکێتی دیموکراتی پەیەدە، پیرۆزبایی فێستیڤاڵەکەی کرد و وتی: پیرۆزبایی پێنجەمین فێستیڤاڵی فیلمی ڕۆژئاوا دەکەم، ئەمڕۆ ئێمە لە چرکەساتێکی زۆر مێژوویی دەژین، چونکە ئێمە کولتوور و زمانمان ئاوەدان دەکەینەوە و دەرفەتی نوێ بۆ سینەماکاری دەڕەخسێنین، ئەمڕۆ لە دونیای ئێمەدا، هێرشێکی گەورە دەکرێتە سەر کۆمەڵگاکان لە ڕێگەی سینەما و هونەرەوە، ئەمەش وەک شەڕێکی تایبەت بۆ داگیرکردنی خەڵک بەکاردەهێنرێت. هەرچەندە دەرفەتمان سنووردار بێت پرۆسەکان چەندە قورس بن، بەڵام ئەم خاکە پەیامێکی نوێ بە مرۆڤایەتی دەبەخشێت کە جارێکی دیکە واتا بە شتێک ببەخشێت کە لەدەستچووە، ئێمە سوپاس و پیرۆزبایی لە هەموو ئەو هاوڕێیانە دەکەین کە لەم کارەدا زۆر ماندوو بوون و هەموو ئەو هونەرمەندانەی کە بەدوای حەقیقەتدا دەگەڕێن و بەردەوامن لە داوای ئازادی.

 

دوای وتارەکان گروپەکانی هونەرگەی وڵات گۆرانی وهەڵپەڕکێی خۆیان پێشکەش کرد و لە کۆتاییدا فیلمی “هەڤاڵ بیراکۆ” نمایش کرا.

 

فێستیڤاڵەکە تا ٢٠ی ئەم مانگە بە نمایشکردنی فیلم و سیمیناری هونەری بەردەوام دەبێت.