لە سیمینارێکدا توندوتیژیەکانی دژی ژنان لە ئاستی جیهانیدا باسی لێوەکرا
بە دروشمی، " توندوتیژیەکان لە جیهان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کوردستان لە دژی ژنان و بەرەنگار بونەوەیان " ، سیمینارێک ئەنجامدرا.
سلێمانی
پاش نوەڕۆی ئەمڕۆ، لە ڕێستۆرانتی سیزەر، لە شاری سلێمانی، بەبۆنەی ۲٥ی تشرینی دووەم ڕۆژی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، ڕێکخراوی پەیوەندیەکانی دەرەوەئافرەتانیی کورد (ڕێپاک)، هەڵدەستێت بە ئەنجمدانی سیمیناڕێک بە دروشمی " توندوتیژیەکان لە جیهان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کوردستان لە دژی ژنان و بەرەنگار بونەوەیان "، بە بەشداری چالاکوانانی ژنان،هەڵسەنگاندن بۆ بارودۆخی ژنان لە تەواوی جیهندا لە لایەن ئەڤین نەسرین، ڕۆژنامەنوس، بوشرا جەعفەر ئەبوئالیس، ئەندامی هاوپەیمانی۱۸۸ لە دژی گۆڕینی دەستوری مەدەنی دۆخی ژن، باربەرا سپیتێللی، پرێزەری پسپۆڕ لە بواری کوشتنی ژنان، هاوسەرۆکی یاسایی کۆمەڵەی دیموکراتیکی ئەوروپا، هەڵسەنگندن بۆ بارودۆخی ژنان لە جیهاندا کرا.
"لە تەواوی جیهاندا ڕوبەڕووی توندتیژی جەستەی و دەروونی دەکرێنەوە"
باربەرا سپیتێللی، پرێزەری پسپۆڕ لە بواری کوشتنی ژنان، هاوسەرۆکی یاسایی کۆمەڵەی دیموکراتیکی ئەوروپا، ئاماژەی بەوەکرد، ژنان لە تەواوی جیهاندا ڕوبەڕووی توندتیژی جەستەی و دەروونی دەکرێنەوە، لە ڕێگەی ئامارەکانەوە باس لە توندتیژیەکان دەکات، وتی: لە ئەوروپادا هاوشێوەی وڵاتانی دیکە ژنان ڕوبەڕووی توندوتیژی و کوشتن دەبنەوە، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ هۆکارە دەروونیەکانی کۆمەڵگە،ژنان لە تەواوی جیهاندا لە سەرەتای لە دایک بونیان تا گەورەبونیان بەردەوام هەوڵی لەناوبردنی دەدرێت، لە ماوەی ۲٤ کاتژمێر لە ئەوروپادا ۷ ژن هەوڵ بۆ کوشتنیان دەدرێت یاخود نزیک لە مردن دەبنەوە، لە ماوەی ۲ خولەکد ژنێک لە سەرانسەری جیهاندا دەکوژرێت، تەواوی ئەم داتایانە دەریدەخەن ژنان لە ڕێگەی ئەقڵیەتی پیاوسالاریەوە هەوڵ بۆ کوشتنیان دەدرێت، یاخود ئەشکەنجەی جەستەی و دەرونیان بەسەردا دەسەپێنن.
" لە دادگادا ڕێگە خۆشکەر دەبێت بۆ دەستدرێژی و کوشتنی ژنان "
جەعفەر ئەبوئالیس، ئەندامی هاوپەیمانی۱۸۸ لە دژی گۆڕینی دەستوری مەدەنی دۆخی ژن،لە درێژەی ببەتەکەد باس لەوەدەکات، یاساکان دژ بە ژنان لە لایەن ئەقڵیەتی پیاوسالاریەوە دەردەکرێن، دەڵێت: لە تەواوی جیهاندا ژنان ڕوبەڕووی توندتیژی و کوشتن دەبنەوە، ڕۆژبەڕۆژ ئامارەکانی کوشتن و خۆ کوژی ژنان زیاد دەکات، دەستی ڕەشی دەسەڵات و خراپی هەموارکردنەوەی یاساکان هۆکارن بۆ زیادبوونی کوشتنی ژنان لە تەواوی جیهاندا، هەروەها هەمواری یاسای باری کەسێتی هۆکاری سەرەکیە بۆ بەردەوامبوون لە توندوتیژی و کوشتن لە لایەن پیاوانەوە، هەمواری یاسای باری کەسێتی ساڵی ۱۹٥۹، یاخود ناچارکردن بە خۆکوشتن بەهۆی ئەو فشارە دەرونی و جەستەیانەی ڕوبەڕووی ژنان دەبێتەوە.
" ڕاگەیاندن هۆکارە بۆ پاشەکشەی ژنان"
ئەڤین نەسرین،ڕۆژنامەنوس، ئاماژەی بەوەکرد،کوشتنی ژنان ئەرکە لەسەر ڕاگەیاندنەکن ڕوباڵی ڕاستی و دروستی بکەن، وتی: لە لایەن ڕاگەیاندکاران و میدیاکان تەنها گرنگی بە ئامارەکان دەکات نەک بگەڕێنەوە بۆ شێوازی کوشتنەکانیان، وەک دەبینین ڕاگەیاندنەکان بەردەوام ئەقڵیەتی پیاوسالاری بەسەر هەواڵ و پرسەکانی ژناندا دیارە و دەبیندرێت، هەروەها ژنان لە ڕێگەی تۆڕەکۆمەڵایەتی و ڕآگەیاندنەکاندا بەردەوام هەوڵ بۆ پاشەکشەکردنی ژنان هەوڵدەدەن، بەنمونە ئەو بڕوانامانەی دەدرا بە ژنان لە کۆلێژی سەربازی قەڵاچوالان، بیندرا لە ڕێگەی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان و ڕاگەیاندنەکانەوە ڕوبەڕووی ڕەخنە و توانج لێدان دەبونەوە.
" پێویستە ژنان لە کوشتن ڕزگار بکەین"
بانو هەڵەبجەی، ئەندامی ڕێکخراوی ژنانی ئازادی خوازی کوردستان، وتی: پێویستە ژنان گوڕ بە تێکۆشان بدەن بۆ بەرەنگاربونەوەی توندوتیژیەکان دژ بە ژنان، پێویستە تواوی ساڵەکان گەشە بە مرۆڤکەکان لەڕێگەی کۆڕ و سیمینارەکانەوە بکرێت، هەروەها ژنان لە ڕێگەی پۆستە باڵاکانەوە بتوانن کار و بوون و وجودی خۆیان بە جیهان بناسێنن، چالاکیەکانی ۲٥ی تشرینی دووەم بەردەوامی پێبدرێت تا بتواندرێت ژنان لە توندوتیژی و کوشتن ڕزگار بکرێن.