دەستبەسەرکراوێک لە زیندانی ئێڤین مەترسی ئیفلیجی بڕبڕەی پشتی لەسەرە

ڕۆژی ٦ی کانوونی یەکەم، پاریزەر سەعیدە حوسێن زادە هۆشداریدا لەوەی کە دەستبەسەرکراو عایدە نەجەفلوو مەترسی تووشبوون بە ئفلیجی بڕبڕەی پشتی هەیە.

ناوەندی هەواڵ

 

سەعیدە حوسێن زادە، پارێزەر تانەیەکی بەپەلەی ئاراستەی دەسەڵاتی دادوەری کرد و ڕایگەیاند کە عایدە نەجفلوو کە لە زیندانی ئێڤین ڕاگیراوە، ئەگەر نەشتەرگەری بۆ چاککردنەوەی شکانی بڕبڕەی پشتی بۆ نەکرێت، چونکە مەترسی ئیفلیجی بڕبڕەی پشتی لەسەرە.

 

سەعیدە حوسێن زادە لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی نووسیویەتی: ئەم فرمێسکانەی کە چەند ڕۆژێکە لە قوڵایی دڵمەوە دەڕژێن، دواجار ئەمڕۆ لە دادستانی زیندانی ئێڤین لە چاوەکانم کەوتە خوارەوە، داوای لە دەسەڵاتدارانی دادوەری وڵاتەکەی کرد کە چاودێری بەپەلە بۆ ئەو دەستگیرکراوە بکەن کە مەترسی تووشبوون بە ئیفلیجی بڕبڕەی پشتی لەسەرە.

 

عایدە نەجفەلوو، کریستیانیە و لە بەشی ژنانی زیندانی ئێڤین دەستبەسەرە، لە مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵدا دوای ئەوەی لە جێگاکەیەوە کەوتە خوارەوە، بڕبڕەی پشتی عەزێتی پێگەیشت، سەرەتا گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی تاڵغانی، بەڵام سەرەڕای دەستنیشانکردنی شکانەکەی بەبێ وەرگرتنی چارەسەری پێویست، گەڕێنرایەوە بۆ زیندان.

 

ئەم دۆخە کاردانەوەی توندی دەستگیرکراوەکانی لێکەوتەوە و بەرپرسانی زیندان ناچاربوون بیگوازنەوە بۆ نەخۆشخانە، هەروەها وێنەگرتنی پزیشکی دەریخست کە بڕبڕەی پشت شکاوە و پزیشکەکان پێشنیاری نەشتەرگەری دەستبەجێ و چارەسەری فیزیایی درێژخایەنیان کردووە، لەگەڵ چاودێری بەردەوام، سەرەڕای هەموو پێشنیارەکانی پزیشکەکان، هێشتا بێبەشە لە چاودێری پزیشکی پێویست.

 

عایدە نەجەفلوو لە ٢٤ی نیسانی ئەمساڵەوە لە دەستبەسەری پێش دادگاییکردندا ڕاگیراوە و دۆخی ناجێگیرە، چونکە خێزانەکەی توانای دابینکردنی کەفالەتی ١١ ملیار تمەنیان نییە.